لەسێدارەدانی فیرعەون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە اعدام فرعونەوە ڕەوانە کراوە)

لەسێدارەدانی فیرعەون
(بە فارسی: اعدام فرعون‎)
دەرھێنەرموحسین یەزیدی[١]
بەرھەمھێنەرلیژنەی ڕێزلێنانی شەھیدەکانی جووڵەی جیھانی ئیسلامی
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەھەمان لیژنەی سەرەوە
ڕێکەوتی دەرچوونھاوینی ٢٠٠٨
ماوەی فیلم٦٢ خولەک
وڵات ئێران
زمانبە عەرەبی، لەگەڵ ژێرنووسی فارسی
بەشی دواتر٣٤ فیشەک بۆ فیرعەون

لەسێدارەدانی فیرعەون (بە فارسی: اعدام فرعون‎، بە «تیرۆرکردنی فیرعەون»یش ناسراوە، کە لە بوارەکانی ڕاگەیاندندا بڵاوکرایەوە کە ھاوشانی «تِرُور فرعون»ی فارسییە) فیلمێکی بەڵگەنامەیییە، کە لە بەرھەمھێنانی لیژنەی ڕێزلێنانی شەھیدەکانی جووڵەی جیھانی ئیسلامیی ئێرانییە.

فیلمەکە باسی ئۆپراسیۆنی تیرۆرکردنی سەرۆکی پێشووی میسر ئەنوەر سادات دەکات، و تێیدا ڕەخنە لە سیاسەتەکانی سادات دەگرێت و پاڵپشتیی ئۆپراسیۆنی تیرۆرکردنەکە دەکات، کە بەھۆیەوە لەلایەن بوارەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە میسری و سینەمایییەکان و ئەکتەرە میسرییەکانەوە ڕەخنەی بڵاوی لێ گیرا.[٢][٣] ماوەی فیلمەکە شەست و دوو خولەکە و بە زمانی عەرەبییە لەگەڵ ھەبوونی ژێرنووسی فارسی.[٤]

لێکۆڵینەوە لەسەر فیلمەکە لە ئێران ئەنجامدرا، و ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە ھات و دەرکەوت کە ھەر لە سەرتاوە فیلمەکە لە بەرھەمھێنانی ئێرانی نییە، بەڵکو لە فیلمێکی بەڵگەنامەیی بەرھەمھێنرا و دەرچووی کەناڵی جەزیرە وەرگیراوە. فیلمەکەی جەزیرە بەشێک لە زنجیرەفیلمێکی بەڵگەنامەییی بەرنامەیەک بە ناوی «تاوانی سیاسی» بوو. کەناڵی جەزیرە لێکۆڵینەوەیەکی دەربارەی فیلمەکە کردەوە، و فیلمەکەیان بە «تاوانی ڕاگەیاندنی و دزی و شێواندن» بۆ ئەو بەرنامەی کە دروستکرابوو ڕاگەیاند.[٥]

باسکردنی فیلمەکە[دەستکاری]

دیمەنێکی شاشەی سەرەتایی فیلمەکە کە ھەڵگری نووسینێکی فارسییە، وەرگێڕانەکەی: «پێشکەشە بە ڕۆحی شەھید کاپیتان خالید ئیسلامبوڵی و ھاوڕێ شەھیدەکانی».

گرێنتییەکان[دەستکاری]

سەرۆک ئەنوەر سادات و مێناچیم بێجن لە کاتی ئامادەبوونی سەرۆکی ئەمریکی جیمی کارتەردا تەوقە دەکەن.
شۆستەی ٦ی تشرینی یەکەم کە سەرۆکی پێشووی میسر، ئەنوەر ساداتی لێ کوژرا.

فیلمەکە لەسەر کۆمەڵێک گرتەی ئەرشیفی وەرگیراوە، کە لە نێوانیاندا وێنەیەکی کرداری سەرەکی ئۆپراسیۆنی تیرۆرکردنی ساداتی لە کاتی نمایشە سەربازییەکانی تێدایە، ھەروەھا لەگەڵیادا واژووکردنی ڕێکەوتنامەی کامپ دەیڤد لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نێوان سەرۆکی میسر ئەنوەر سادات و سەرۆکی ئیسرائیل مێناچیم بێجن بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەمریکی جیمی کارتەر تێدایە؛ و ھەروەھا کەمێک لە وتارەکانیشی تێدایە. فیلمەکە چەند چاوپێکەوتنی تەلەڤیزیۆنی لەخۆ گرتبوو کە بە تایبەتی بۆ فیلمەکە بەرھەمھێندرابوو و لە نێوانیاندا چەوپێکەوتنی ئەرشیفی لەگەڵ شارەزایانی سیاسیی و ئاسایشیی تێدابوو. دوو بیرۆکەی سەرەکی فیلمەکە کە بووە ھۆی وروژاندنی ھەندێک لە بوارەکانی میسر، یەکەمیان بریتیبوو لەوەی فیلمەکە سەرۆکە میسرییەکە بە ناپاکی تۆمەتبار دەکات ئەمەش بەھۆی واژووکردنی ڕێکەوتنامەی کامپ دەیڤد، کە لە فیلمەکەدا ھاتبوو کە ھۆکاری تیرۆرکردنی سادات بریتییە لە "واژووکردنی سەرۆکە ناپاکەکە لەسەر ڕێکەوتنامەی کامپ دەیڤدی ھیچ"،[٢] و دووەمیان بریتییە لە شکۆ نیشاندان بۆ بکوژەکانی خالید ئیسلامبوڵی و عەتا تایڵ و عەبدولحەمید عەبدولسلام و بە شەھید داننانیان.[١] ھەروەھا فیلمەکە لە لێواری ڤیستیڤاڵی لیژنەی جیھانی بۆ ڕێزلێنان لە شەھیدانی ھەڵسانەوە لە ئێران نمایشکرا.[٦] ھەروەھا فیلمەکە بەم ناوەوە بەھۆی دەستەواژەیەک کە ئیسلامبوڵی کاتێک بەرەو کوشتنی سادات بەڕێکەوت وتی، کە بریتیبوو لە «مردن بۆ فیرعەون» ناونراوە.[٧]

ئەو کەسایەتییانەی فیلمەکە گەواھیپێداوان[دەستکاری]

  • جیھان سادات (ھاوسەری ئەنوەر سادات)[٨]
  • مستەفا خەلیل (سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی میسر)[٨]
  • نەبەوی ئیسماعیل (وەزیری ناوخۆی ئەو کاتەی میسر)[٨]
  • ئەبو عەلا مازی (سەرۆکێکی پێشووی کۆمەڵەی ئیسلامی لە میسر)[٨]
  • فوئاد عەلام (سەرۆکی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی دەوڵەتی میسری کۆن)[٨]

فروز ریجائی فر سەرۆکی ڕێکخراوی ڕێزلێنانی شەھیدانی شۆڕشی ئێران وتی: ڕێکخراوەکە زۆرێک فیلمی پەیوەندیدار بەو پاڵەوانانەی کە ھەڵساون بە ئۆپراسیۆنی شەھیدانە لە فەڵەستین بەرھەمھێناوە، کە ئاماژەبوو بۆ فیلمەکە کە لە چەندین بەڵگەنامە لە کەناڵی ئاسمانی جەزیرە و چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی وەرگیراوە".[٩]

کەناڵی جەزیرە[دەستکاری]

دواتر لە ئێران لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی فیلمەکە ئەنجامدرا، و بەرپرسی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ئاگەداری بەرژەوەندییەکانی ئێران لە قاھیرە وتی کە خودی فیلمەکە لە سەرەتاوە لە فیلمێکی بەڵگەنامەیی کەناڵی ئاسمانی جەزیرە وەرگیراوە. لەمەشەوە جەزیرە دەستی بە لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی گرتەی بەرنامە بەڵگەنامەیییە دزەپێکراوەکانی بۆ کۆمەڵەی ئێران کرد. مەبەست لە بەرنامەکە بەرنامەی "تاوانی سیاسییە" و ماوەکەی دوو کاتژمێرە و بیروڕای شیکەرەوە و گەواھیدەرەکانی سەدەی ڕووداوی تیرۆرکردنەکە لەخۆدەگرێت. جەزیرە ئەوەی کۆمەڵەی ئێرانی ئەنجامیدا بە "تاوانی ڕاگەیاندنی" و پێشێلکارییەکی گەورەی مافی خاوەندارێتی بیرۆکەیی داینا.[١٠] دەرھێنەری بەرنامەی «تاوانی سیاسی» تامیر موحسین وتی ئەو کاتەی سەیری «لەسێدارەدانی فیرعەون»م کرد ڕوونبووەوە کە زۆربەی گرتەکانی لە بەرنامەکەی ئەوەوە براوە، بەڵام بە گرێنتی لەو فیلمەی کە ئەو پێشکەشی کردووە دەرنەکەوتووە، ھەروەھا ئاماژەی کرد کە فیلمەکە گرتەی نوێی تێدایە کە لە بەرنامەکەی ئەودا نەبوو، و ھەروەھا زۆرێک لە گرتەکانی بەرنامەکەی ئەو سڕدراوەتەوە. ئەو گرتانەش پەیشیمانی ئەو کۆمەڵەی ئیسلامییەی کە ھەڵساوە بە تیرۆرکردنەکە دەردەخات.[١١]

بەھۆی ئەم لێدوانانەوە، کەناڵی جەزیرە لە ٦ی ئابی ٢٠٠٨ ئاگەدارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتبوو کە فیلمی «لەسێدارەدانی فیرعەون» ھیچ پەیوەندییەکی بە کەناڵەکەوە نییە. ھەروەھا جەزیرە وتی «لەسێدارەدانی فیرعەون» بریتییە لە لادان و تێکدانی بەرنامەی تیرۆرکردنی سادات کە کەناڵەکە بە درێژایی سێ ساڵی ڕابردوو پەخش کردووە، ھەروەھا سەرسامی بینەری بۆ لێکدانەوە دەقاودەقەکانی بەدەستھێنا، و بەپێی لێدوانکەی کەناڵەکە ھیچ بەرھەڵستییەکی دروست نەکرد، ھەروەھا کەناڵەکە ئەوەشی باس کرد کە فیلمەکە بۆ نیوە کورتکراوەتەوە و پاشان دروستکراوەتەوە، ھەروەھا ڕیکلامی سیاسی تێدا دەرکەوتووە کە پێشتر لە فیلمی «تیرۆرکردنی سادات»دا کە بەرھەمیان ھێنابوو نەبوو.[١٢]

ھەروەھا دەرھێنەر تامیر موحسین لەسەر ئەو فیلمە بەڵگەنامەیییەی دەریھێناوە و بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٦ لەسەر جەزیرە لە ڕۆژی یادکردنەوەی تیرۆرکردنی ساداتدا پەخشکرا قسەی کرد؛ و دەڵێت ھیچ دیمەن یان گرتەیەک لە فیلمەکە نەسڕدراوەتەوە، و بە تەواوەتی بە دوو بەش پەخشکراوە، و ئەو نەیدەزانی کە فیلمەکەی لە "لەسێداەدانی فیرعەون"دا بەکارھاتووە تەنھا ئەو کاتە نەبێت کە "ھاوڕێکانم لەسەر ماڵپەڕی یووتیووب سەیریان کرد و پێیان وتم ئەم فیلمە لە فیلمێکی منەوە وەرگیراە، بەپێی قسەیان.[١٣]

وەڵامدانەوەی میسر[دەستکاری]

وەڵامدانەوەی فەریمی میسر[دەستکاری]

لە لێدوانێکی وەزارەتی دەرەوەی میسردا ئەوە ھات کە یارمەتیدەری وەزیری دەرەوەیی بوارەکانی ئاسا دیبلۆماس «تامر خەلیل» چاوی بە سەرۆکی نووسینگەی ئاگەداری بەرژەوەندییەکانی ئێران لە قاھیرە کەوت، ھەروەھا بۆ دیبلۆماسییە ئێرانییەکەی دووپات کردووەتەوە کە «ئەم فیلمە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە خراپە، و ئەم جۆرە شتانە ڕاست نییە و بە ھیچ شێوەیەک ئاماژە نادات کە ئێران لە ھەستییارییەکان میسر تێدەگات، کە دواتر فیلمەکە کاریگەری لەسەر پێشخستنی ئەرێنییانەیی پەیوەندییە میسرییە - ئێرانییەکان ھەیە».[١٤][١٥][١٦][٣][١٧]

ھەروەھا وەزیری دەرەوەی میسر ئەحمەد ئەبول غەیت وتی: «ئێمە بە ھەموو شێوەزارێک لۆمەی ئەم فیلمە دەکەن» ھەروەھا وتی: «دەربارەی فیلمەکە، بەڕاستی شتێکی خەمبارە کۆمەڵگای ئیسلامی ڕێگە بە ھێرشکردنە سەر ئەم سەرۆکە نیشتیمانپەروەرە گەورە میسرییە دەدات».[١٧][١٨]

لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی میسردا لە ڕۆژی ١٠ی تەممووزی ٢٠٠٨، ئەوە دووپات کرایەوە کە "بەرھەمھێنانی فیلمەکە بۆ میسر و سەرۆکەکانی خراپ ڕەفتارکردنە و بە ھەڵسوکەوتێکی نا بەرپرسانەیە و دژایەتی سادەترین تێگەیشتنی دیبلۆماسی و دراوسێیی و عورفی نێودەوڵەتی دەکات".[١٩] ھەروەھا سەرۆکی ئەنجومەنی شوری میسری سەفوەت ئەلشەریف لە لێدوانێکیدا وتی: «وەستاندنی پەخشی فیلمەکە دەکرێت باشی خواستی ئێرانی بسەلمێنێ لە ھەوڵدانی بۆ گێڕانەوەی پەیوەندییە سروشتییەکان لەگەڵ میسر».[٢٠]

لە دانیشتنێکی تری ئەنجومەنی نوێنەرانی میسردا ڕۆژی ١٣ی تەممووزی ٢٠٠٨، ئەنجومەنەکە بانگێشەی بۆ ڕاگرتنی پەخشی فیلمەکە لە ھەموو بوارەکانی ڕاگەیاندنە فەرمی و نافەرمییەکاندا کرد بەو پێیەی ژیاننامەی ئەنوەر سادات دەشێوێنێت، ھەروەھا لە لێدوانەکەی ئەجومەنەکەدا ھات: «قسەکانی ئێران، کە فیلمەکە ھەڵوێستی فەرمی نانوێنێت ناکرێت بە ئاسانی قوبووڵ بکرێت لەبەر ئەوەی ھەموو کات تێکەڵ کردنێک لە نێوان ھەڵوێستە فەرمی و نافەرمییەکاندا لە تاران ھەیە و ئێران شتێکی نییە کە بتوانێت لە بوواری ئازادی ڕا دەربڕیندا شانازی پێوە بکات».[١٥]

یەکێتی تۆپی پێی میسر بڕیاری ھەڵوەشانەوەی یارییە دۆستییەی کە بڕیار بوو لە نێوان ھەڵبژاردەی تۆپی پێی میسر و ئێراندا ڕووبدات لە ٢٠ی ئابی ٢٠٠٨ دا. ھەروەھا سەرۆکی یەکێتییەکە سەمیر زاھر وتی کە ئەو لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی میسر بە درێژایی ١٠ ڕۆژ بۆ گەڕان لە بابەتەکەدا لە پەیوەندیدا بووە، تا بڕیار لە ھەڵوەشاندنەوەی یارییەکە درا.[٢١]

ھەروەھا میسر بڕیاری کەمکردنەوەی ئاستی ڕۆڵگێڕان لە کۆبوونەوەی وەزیرە دەرەکییەکان کە لە تاران، لە ماوەی ٢٦ بۆ ٣٠ی تەممووزی ٢٠٠٨ بەسترا دا. کاتێک باڵیۆز نائیلەت جەبر یارمەتیدەری وەزیرەی دەرەوە بۆ پەیوەندییە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان ڕۆڵی میسری لە کۆبوونەوەکەدا گێڕا. کە شتکە وەک بەردەوامبوونی ھەڵوێستی میسر بەرامبەر فیلمەکە شیکرایەوە.[٢٢][٢٣]

ئەلئەزھەر[دەستکاری]

کۆمەڵەی ئیسلامی لە ئەلئەزھەر شەریف کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی بۆ گەڕان بەدوای بابەتی فیلمەکە ئەنجامدا. ھەروەھا ڕۆژی دوو شەممە ١٤ی تەممووزی ٢٠٠٨ لێدوانێک دەربارەی بڵاوکرایەوە تێیدا باسی ئەوانە دەکات کە فیلمەکەیان بەرھەمھێناوە: «جۆرێکی سەرشێوای خەڵافێنەرنی ئێران فیلمێکی ناشرینیان بەرھەمھێناوە تێیدا سووکایەتییەکی گەورە بە سەرۆکی شەھید محەممەد ئەنوەر سادات کراوە، و تێیدا گەورەکردن بۆ ئەوانەی ناپاکانە تیرۆر و زینا و گومڕابوونیان کرد تێدایە»[٢٤] دواتر شێخی ئەلئەزھەر محەممەد سەید تانتاوی داوایەکی دبلۆماسییە ئێرانییەکان بۆ گەشتکردن بۆ ئێران لە پێناو کەمکردنەوەی دوودڵییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی ڕەتکردەوە،[٢٥] ھەروەھا شێخی ئەلئەزھەر داوای لە دەسەڵاتە ئێرانییەکان کرد ڕێوشوێنی کرداری بۆ سەلماندنی ھەڵسوکەوتە فەرمییەکەیان ھەبێت، وەک گۆڕینی ناوی شەقامی ئیسلامبولی لە تاران.[٢٦] ھەروەھا وتی: "لەگەڵ ھەوڵەکانمان بۆ نزیکردنەوەی ڕێبازە ئیسلامییەکان و بەتایبەتی سونە و شیعە، بەڵام تاران بە بەرھەمھێنانی فیلمی "لەسێدارەدانی فیرعەون" ئامانجی تێکدانی ئەم نزیککەوتنە و دروستکردنی کینەی زیاتر و گرتنە لە ڕێگەی بەرھەمھێنانی ئەم فیلمە کە "جۆرێکی سەرشێواوی ئێرانی" بەرھەمیھێناوە".[٢٧]

ئێران ئەو کاتە داوای کردنەوەی بەشێک لە ئەلئەزھەر ئەلشەریفی لە تاران کردبوو، بەڵام شێخی ئەلئەزھەر داواکەی ڕەتکردەوە، و وتی: ئێمە لەگەڵ ئێران لە پەیوەندییەکی باشدا بووین، بەڵام کاتێک لایەنە ئێرانییەکان فیلمی "لەسێدارەدانی فیرعەون"یان بڵاوکردەوە ڕێوشوێنێکمان گرتەبەر کە گەڕانەوە لێی نییە، کە گەر فیلمەکە نەسوتێنن جیابوونەوەی ئێمە و ئەوان تا مردنە".[٢٧][٢٨]

بەرەی زانایانی ئەلئەزھەر ڕەخنەی لە لێدوانەکانی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی ئیسلامی شوێنکەوتەی ئەلئەزھەر گرت و وتی: "بە سوتاندنی لەسێدارەدانی فیرعەون" و دژایەتی "بەکارھێنانی ڕێکخراوە ئاینییەکان و پێشخستنی بۆ خزمەتی بایە سیاسییەکان" کرد.[٢٩]

داوا یاسایییەکان[دەستکاری]

رەقیە سادات کچی ئەنوەر سادات داوایەکی بۆ دادگای دادوەری بەڕێوبەری بەرزکردەوە تێیدا داوا بە دەرکردنی بڕیارێک دەکات کە ڕێگە لە بڵاوکردنەوەی فیلمەکە لە میسر و ھەموو جۆرە بوورایییەکانی تری ڕاگەیاندن بگرێت، ھەروەھا داوای ناوزڕانی بەرامبەر دادگای جەنح عابدین دژی دەرھێنەری فیلمەکە و سەرۆکی ئێرانی مەحموود ئەحمەدینەژاد بەرزکردەوە و ئاگەداری بۆ مەحموود ئەحمەدینەژاد نارد کە داوای لێ دەکات بڵاوکردنەوەی فیلمەکە ڕابگرێت.[٣٠][٣١] و بەپێی سەرچاوەکان، داوای نیو ملیارد دۆلاری کردووە.[٣٢] و وا بڕیار بوو دادگای جەنح عابدین سەیری داوای ڕەقیە سادات بکات کە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ پێشکەشی کرد،[٣٣] داواکەی ناوزڕاندن تا ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ بەھۆی نەبوونی تایبەتمەندێتی ژمارەیی ڕاگیرا. لە دانیشتنەکەی ٣٠ی تشرینی دووەمدا، ڕاگەیەندرا داواکەی بۆ ناوزڕاندن ڕەتکراوەتەوە، و لە ھۆکارەکانی بڕیارەکەدا ڕاگەیندرا کە دەبوو ڕێوشوێنە یاسایییەکان لە ڕێگەی جێگری گشتی بکرایە، ئەمەش چونکە ڕاستی ناوزڕاندنەکە لە دەرەوەی وڵات ڕوویداوە.[٣٤][٣٥] پارێزەرەکەی ڕەقیە سادات وتی کە بڕیارەکە لە ڕووی یاساوە گونجاو نەبوو، چونکە فیلمەکە لەسەر ئینتەرنێت بڵاو کراوەتەوە، و زۆرێک لە میسرییەکان سەیریان کردووە، و بەمەش دۆسیەیەکی ناوزڕاندن لەسەر زەوییە میسرییەکانە، و بەپێی قسەکانی ماف بە دادگا میسرییەکان دەدات، ھەروەھا وتی داوایەکی بەردەوامبوون بۆ دادگای جێگری گشتی پێشکەش دەکات، و داوای بەردەوامبوونە ئاسایییەکەی کە ڕەقیە سادات پێشکەشی کردووە بە قەرەبووی مادی سووک دەکرێت.[٣٦] داوای ناوزڕانەکە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ بەرامبەر دادگای جەنح عابدین بەردەوامبوو.[٣٧] بڕیاردرا داوای ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی فیلمەکە تا ٢٥ی تشرینی دووەم دوابخرێت،[٣٨] پاشان دیسانەوە بۆ ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ داوخرا، و بەپێی سەرچاوەکانیش بۆ بەسەرداچوونەوە و پێشکەش کردنی داواکان بووە.[٣٩] و لە دانیشتنی ٢ی کانوونی یەکەمدا، بڕیاریدا کە سەیرکردنی دۆسیەکە بۆ ١٦ی ھەمان دوا بخرێت، تا چاو بە زانیارییەکاندا بخشێننەوە.[٤٠] ھەروەھا جیھان ئەلسادات دەربارەی بێزاری خۆی لە ھەڵسوکەوتەکەی ڕەقیە ئەلسادات ڕایگەیاند، کاتێک وتی نابێت کەس بە ناوی ئەلساداتەوە بازرگانی بکات. بەڵام دەربارەی فیلمە ئێرانییەکە وتی کە لە "سووکێتی و ڕقەبەرایەتی" دەردەچێت.[٤١]

سینەما و تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

چەند پارچەیەک لە فیلمە ئێرانییەکە لەسەر کەناڵی ئاسمانی ئەلحیوار لە ڕێگەی ئەڵقەیەکی بەرنامەی گوفتوگۆیی پێشکەش کرا، و بەژداربووان فیلمەکەیان بە «فیلمێکی میسری وەرگێڕاو بۆ فارسی» پێناسە کرد و لە کۆکردنەوەی چەند پارچەیەک زیاتر نییە کە لە چەند ئەڵقەیەک دەربارەی تیرۆرکردنی سادات لەسەر کەناڵە ئاسمانییە عەرەبییەکان لە ساڵەکانی پێشوودا پەخشکراوە.[٤٢]

ھەروەھا سەرنووسەری ڕۆژنامەی ڕۆژی ئەمڕۆ محەممەد حەسەن ئەلئالفی لە پارتی نیشتیمانی میسری فەرمانڕەوا لە میسر دەربارەی ویستی بۆ بەرھەمھێنانی فیلمێک چیرۆکی سەرکەوتنی سیاسی ڕووحوڵڵا خومەینی بە ناونیشانی «خومەینی ئیمامی خوێن» تۆمار بکات ڕاگەیاند.[٤٣] و ماڵپەڕی مەسڕاوی دەربارەی تەرخانکردنی ٢٠ ملیۆن جونەی بۆ بەرھەمھێنانی فیلمەکە باسکرد و بۆ دەرھێنانی فیلمەکە محەممەد فازڵ دانرا.[٤٤]

سەرۆکی سینەمایییە میسیرییەکان محەممەد لسینی ڕایگەیاند کە ئەو خەریکی بەرھەمھێنانی فیلمێکی گێڕانەوەیی درێژ لەسەر ژیانی ئایەتولڵایە، وتی کە فیلمەکە پەیوەندی بە "ئەلخومەینی ئیمامی خوێن" نییە و بەڵکو "فیلمێکە تایبەتمەندە بە بڕێکی گەورە بابەتێتی، و وەک ئەوە نییە کە لەگەڵ "لەسێدارەدانی فیرعەون" کردیان کە سادات وەک ناپاک دەردەخات" پێشکەش دەکات.[٤٥]

لە شوێنێکی تردا، داوایەکی یاسایی دژی وەزیری فەرمانبەرە گشتییە مسرییەکان عائیشە عەبدولھادی بەرزکرایەوە ئەمەش لەبەر ئەوەی ڕێگەی بە بەژداریکردنی چوار پسپۆڕی جوانکاری لە زنجیرەی سەرۆک کۆماری پێشووی میسر جەمال عەبدولناسر دابوو. داواکە پسپۆڕی جوانکاری میسری محەممەد عەشوب بەرزی کردبۆوە، لەبەر ئەوەی ھەر وەک خۆی دەڵێت «ئەم ڕێوشوێنە دەکرێت مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوایەتی ھەبێت» ئەمەش «لەبەر توانای ئەوان کە دەتوانن سیمایی ھەر کەسێک بگۆڕن».[٤٦] ھەروەھا ڕەقیە سادات لێدوانی لەسەر ئەمە دا، کە ئەو ئێرانییە ناتوانن بەژداری لە ناشرین کردنی ھێمایەک لە ھێماکانی میسر بکەن، ئەمەش لەگەڵ بوونی لێھاتووی نەتەوەیی بە توانا.[٤٧]

کەناڵی جیھان[دەستکاری]

دەربارەی ئەوەی فیلمەکە بۆ پەیوەندییە میسرییە ئێرانییەکان دروستی کردووە، دەسەڵاتی ئاسایشە میسرییەکان لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٠٨ بەسەر کەناڵی جیھانی ئێرانیان دا کە بە زمانی عەرەبی لە قاھیرە کار دەکات، و بەپێی قسەی سەرچاوە ئاسایشە میسرییەکان بێت بەڵگەنامەیی پێویستیان نەبووە، ئەوەش شایەنی باسە کە ئەوان بە گرتنی چەند کۆمپیوتەر و ئامێرێکی تر ھەڵسان. ئەحمەد سیوفی بەڕێوبەری کەناڵەکە لە قاھیرە بوونی ھەر پەیوەندییەک لە نێوان فیلمی لەسێدارەدانی فیرعەون و کەناڵەکەی ڕەتکردەوە.[٤٨][٤٩] ھەروەھا بەڕێوبەری کەناڵەکە داخستنی کەناڵەکەی ڕەتکردەوە، و وتی ئەوان لەگەڵ حکوومەتی میسردا بۆ ڕێگری کردن لە داخستنی کەناڵەکە لە دانوستاندان.[٥٠]

ڕێوشوێنی ئێران[دەستکاری]

بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە نووسینگەی چاودێری سوودمەندی ئێرانی لە قاھیرە لەسەر فیلمەکە وتی «دەربارەی ھەڵوێستی فەرمی کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەرنابڕێت، بەڵکو ئمانە ھەڵسوکەوتێکن کەسانێک کە لە خۆیانەوە جووڵە دەکەن ئەنجامی دەدەن، و ئێمەش بۆ ئەوەی گوازراوەتەوە داوای لێبووردن دەکەین».[٥١] لەسەر زاری بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھات کە فیلمەکە لەگەڵ بیروباوەڕی حکومی نییە،[٥٢] و لەلایەن حکوومەت بەرھەمنەھێنراوە، کە ئاماژەیە کە بابەتەکانی فیلمەکە بە شێوەیەک یان نا ڕێوشوێنی ئێران دەرنابڕێت.[١٦] محەممەد حسێن سەفار وەزیری ڕاگەیاندن و ڕێوشێوینی ئیسلامی قسەکەی دووپات کردەوە.[٥٣]

خۆپیشاندەران لە بەرامبەر بنکەی نێردراوی دیبلۆماسی میسری لە تاران بۆ پاڵپشتی کردنی فیلمەکە.

لە ڕۆژی سێ شەممە ھاوڕێکەوتی ٥ی ئاب ٢٠٠٨ ئامرازەکانی ڕاگەیاند لێدوانەکانی کەریم عەزیزی ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی نووسینگەی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە قاھیرە گواستەوە. تێیدا ھاتبوو کە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێرانی لێکۆڵینەوەیان دەربارەی لەسێدارەدانی فیرعەون کردووە و گەشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە فیلمەکە خۆی لە فیلمێکی تر بەڵگەنامەیی وەرگیراوە کە لەلایەن کەناڵی جەزیرە بەرھەمھێنراوە. عەزیزی ھەروەھا وتی لیژنەی ڕێزلێنانی شەھیدەکانی ئیسلامی ئێرانی سوودیان لە ئەم فیلمە بەڵگەنامەیییەیان بینیوە و بۆ فارسی وەریانگێڕاوە و لەسەر سیدی بڵاویان کردووەتەوە و لۆگۆی کەناڵەکەیان لابردووە و لۆگۆی لیژنەکەیان لە شوێنی داناوە. ھەروەھا بەرپرسی ئێرانی ڕوونیکردەوە کە ئەو لێکۆڵینەوانەی وەزارەتی ئێرانی ئەنجامی داوە گەیشتووەتە بە ڕاستی فیلمەکە دوای دانپێنانی ئەندامەکانی کۆمەڵەی "ڕێزلێنانی شەھیدەکانی ئیسلام". ھەروەھا کەریم عەزیزی ئاماژەی بەوە دا کە فیلمەکە نافەرمییە و ئەو ڕێگەپێدانی بڵاوکردنەوە یان لەبەرگرتەوەی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێرانی وەرنەگرتووە ھەر بۆیە بەێی قسەی ئەو نافەرمی و نایاسایییە.[٥٤][٥٥]

ھەروەھا کەریم عەزیزی بە ڕۆژنامەی ئەلمیسری ئەلیەومی ڕاگەیاند کە پێوایە ئەو کێشەی فیلمەکە دروستیکردبوو تەواوبووە ئەمەش دوای ئەوەی ڕاگەیەندرا کە فیلمەکە لە بەرھەمھێنانی ئێرانی نییە، و ھەروەھاش وتی کە ھەموو ئەوەی لیژنەی شەھیدەکانی ئیسلام کردویەتی وەرگێڕانی فیلمەکە بۆ فارسی و گۆڕینی ناوەکەی بووە. ھەروەھاش وتی کە «بوارەکانی ڕاگەیاندنی میسری لە وروژاندنی بابەتەکە وەستاوە دوای ئەوەی زۆرێک لە پێنووسەکان بەر ڕەخنە و جمێن کەوتن لەگەڵ ئەوەی سەیری فیلمەکەیان نەکردووە.»[٥٦]

لە کاتێکی تردا، دەسەڵاتە ئێرانییەکان ماڵپەڕی ئینتەرێنتی لیژنەی ڕێزلێنانی شەھیدەکانی جووڵەی جیھانی ئیسلامی داخست؛ و بوارە ڕاگەیاندنەکان ڕایگەیاند کە داخستنەکە لە ئەنجامی ئەو گرژییەی کەوتە پەیوەندییە میسرییە ئێرانییەکان بەھۆی ئەو فیلمەی کە ئەم ڕێکخراوە بەرھەمھێناوە بوو.[٥٧]

خۆپیشاندان لەبەردەم بنکەی دیبلۆماسی میسر لە پایتەختی ئێران تاران ئەنجامدرا.[٢٨] دواتر لەبەردەم بنکەکەدا چەند خۆپیشاندانێک بۆ داخستنی سنووری ڕەفح و بەژداری میسر لە ئابڵوقەی غەزەت ئەنجامدرا، و لەم خۆپیشاندانانەدا داوای کوشتی سەرۆکی ئێستای میسر محەممەد حوسنی موبارەک کرا، کە ھەروەھا بە فیرعەون پێناسەکرا. خۆپیشاندەران ھەروەھا وێنەی خالید ئیسلامبولی ھڵگرتبوو و لەسەری نووسرابوو "ئێمە ھەموومان خالید ئیسلامبولین".[٥٨]

لە ٢٤ی ئەیلوول ٢٠٠٨دا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی میسر محەممەد ھریدی بە حەسەن ڕەجبی کە لە نووسینگەی چاودێری بەرژەوەندییەکانی ئێران لە قاھیرە دەمایەوە کەوت؛ و لەم چاوپێکەوتنەدا بەرپرسی ئێرانی ڕایگەیاند کە تاران بە فەرمی بڵاوبوونەوەی فیلمی "لەسێدارەدانی فیرعەون"یان ڕاوەستاند.[٥٩]

لە ڕۆژنامەکاندا[دەستکاری]

ڕۆژنامە و بوارەکانی ڕاگەیاندنی میسر فیلەکەیان بە شێوەی جیاواز دەربارەی ناوەڕۆکی فیلمەکە دواون، ئەمەش لە ڕۆژنامە میسرییە نیوە فەرمی بڵاوکرایەوە، لەکاتێکدا نووسەرە کۆنەکان ناڕەزای ئەوەیان دەربڕی کە دەوڵەت بۆ فیلمەکانی تر کە وڵات و گەل بە شێوەیەکی ناشرین دەردەخات کاردانەوەی نەبووە.

  • لە ڕۆژنامەی ئەلجومھوریەتدا، سەرنووسەری ڕۆژنامەکە مەحەممەد عەلی ئیبراھیم وتی:
«من لەو بوختانە بێڕەوشتییەی ئێران و مەلاکانی سەرسامبووم.. ئەوان کێن تا سەرۆکی قارەمان بە ناپاکی بانگ بکەن، ئەو کە شەڕی کرد و سینای بۆ دۆڵەکەی گێڕایەوە و سامانە سروشتییتکانی میسری وەک نەوت و زێڕ و فۆسفات و ھیتری بۆمان گێڕایەوە.[٢]»
  • لە ڕۆژنامەی ڕۆز ئەلیوسفدا، وتارێک بە ناونیشانی «بێئابڕوویییە نوێیەکەی ئێران بەرامبەر میسر» ھات، تێیدا ھاتبوو:
«ئەوەی ئێران کردویەتی ھیچ شتێکی قوبوڵکراو نییە و دیسانەوە سروشتی ویستەکانی ئێران بەرامبەر میسر و گەل و سەرۆکەکانی پشتڕاست دەکاتەوە. ئێران پاڵپشتی تیرۆرستان بە چەندین ڕێگەی جیاواز دەکات، و ئەو سووکایەتییە دووبارەبووانە تەنھا کینەی دیاری فارسی دەردەبڕێت، و ھۆکارە ڕاستەقینەکانی کە وا لە میسر دەکات پەیوەندی لەگەڵ ئێران دروستنەکاتەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ێران نێوان موسوڵمانەکان تێکدەدات و سووکایەتی بە سەرۆکێکی باوەڕداری کۆچکردوو دەکات، و بە ناپاکی تۆمەتباری دەکات، و ئەو ڕێکەوتنامەی کە ھێشتا واژومان لەسەرێتی بە "چەپەڵ" پێناسە دەکات، و ئەو فیلمە ھەڵمەتێکی تایبەت نییە و بەڵکو یەکێک لە ھەڵمەتە بەردەوامەکانی ئێران دژی میسرە.[٢]»
  • لە ڕۆژنامەی ئەلمیسری ئەلیەومدا، مەحەممەد عەبدول ھادی نووسی و ئاماژەی بەوە دا کە حکوومەتی میسری بەھەمان شێوە لە ڕووداوە ھاوشێوەکان مامەڵەی نەکردووە، وەک فیلمی ڕۆح شاکید ئیسرائیلی، کە لەسەر تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئیسرائیل پەخشکرا، کە تێیدا بە بەڵگەکردن و دانپێنانی سەربازی یەکەیەکی سەربازی ئیسرائیلی بەھەمان ناوی ھەڵگرتبوو، و بە لەسێدارەدانی سەربازی میسری دەستگیرکراو ھەڵسابوون.[٦٠]
  • لە ئێرنن مەحەممەد حەەن زادە، پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی دەزگای ھەواڵەکانی مەھر، وتارێکی بە ناونیشانی «٣٤ فیشەک بۆ فیرعەونەکانی میسر» نووسی، تێیدا ھاتبوو:
«لەگەڵ ئەوەی ئەم فیلمە لە میسر نەناسراوە و ھیچ کەسێک سەیری گرتەیەکی لێ ناکات بەڵام وادیارە زۆڕنای فیرعەونەکان پێش ڕووداوەکە کەوتووە و تۆمەت دژی ئێران دەبارێنێت و وەک ئەوەی حکوەتی ئێرن ئەو فیلمەیان بەرھەمھێناوە.[٦١]»

گوومان[دەستکاری]

کاتی بڵاوبوونەوەی فیلمەکە و وەڵامدانەوەی میسر کە بە زیادەڕۆیی پێناسەکراوە لە کاتی تێکچوونی پەیوەندی ئێران و وڵاتە زلھێزەکاندا لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی گوومان دروستکەر بوو. کە وای لە چاودێران کرد تێکچوونی فەرمی میسر بە بەشێک لە پیلانی ئەمریکی و ئیسرائیل بۆ ئامادەکردنی شەقامەکانی میسر و جیھانی عەرەبی بۆ بەریەککەوتن لەگەڵ ئێراندا پێناسەبکەن.[٤٣] کاتێک جێگری میسری تەڵعەت سادات وتی «بەپێی خوێندنەوەم فیلمی ڕاستەقینەی تیرۆرکردنی سادات لە بەرھەمھێنانی ئەمریکییە و سیناریۆ و گوفتوگۆی ئیسرائیلییە و کوڕە جێبەجێکارەکان لەلای ئێمە تووشی مێشک شووشتن بوون»،[٦٢] ھەروەھا لە ڕاگەیاندنەکانی بۆ ڕۆژنامەی ئەلرایەت وتی «گەر سەرۆک زیندووبووایە ئەوا ئاوڕی بۆ ئەم فیلمە نەدەدایەوە لەبەر ئەوەی ئەو باوەڕی بە ئازادی ڕا و بیر و باوەڕ ھەبوو.»[٦٢]

ھەروەھاش وابیردەکرێتەوە کە لیژنەی ڕێزلێنانی شەھیدەکانی جووڵەی جیھانی ئیسلامی، کە ڕێبازی ڕەسەنایەتی لە ئێران دروستیکرد، لە پشتی بەرھەمھێنانی فیلمەکە ئامانجی تێکدانی ھەوڵەکانی ڕێبازی چاکسازییە کە ھەوڵدەدات پەیوەندییە ئێرانییە میسرییەکان ڕێکبخاتەوە.[٦٣]

لەگەڵ ئەوەی حکوومەتی ئێرانی ڕەتیکردەوە کە ھیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ڕێکخراوی بەرھەمھێنەردا ھەبێت، بەڵام سەرچاوەکان لیژنەی ڕێزلێنانی شەھیدەکانی جووڵەی جیھانی ئیسلامی و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەیەکەوە بەستەوە.[٥٦]

٣٤ فیشەک بۆ فیرعەون[دەستکاری]

لیژنەی ڕێزلێنانی شەھیدەکانی جووڵەی جیھانی ئیسلامی بە بەرھەمھێنانی «٣٤ فیشەک بۆ فیرعەون» وەک بەشی دووەم یان تەواوکەرێک بۆ لەسێدارەدانی فیرعەون ھەڵدەستێت. وا چاوەڕێ دەکرێت بەشی دووەمی دوای دوو مانگ دەربچێت، و فیلمەکەش وابڕیارە چاوپێکەوتنی نێوان «پسپۆڕانی پەیوەندییە میسرییە ئیسرائیلییەکان» لەگەڵ ڕێکەوتنی کامپ دەیڤیدی تێدا بێت.[٤٩][٦٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ڕاپۆرتێکی ھەواڵی لە کەناڵی ڕووسیای ئەمڕۆ لە یووتیووب- ڕێکەوتی سەردان: ٥ی ئایاری ٢٠١٨
  2. ^ ئ ا ب پ صحف مصریة تھاجم إیران بسبب فیلم "إعدام الفرعون". moheet.com (لە ڕێکەوتی ٥-٧-٢٠٠٨). سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٨.
  3. ^ ئ ا القاھرة تحتج رسمیا علی "إعدام الفرعون" الإیرانی. aaramnews.com (لە ڕێکەوتی ٨-٧-٢٠٠٨). سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٨.
  4. ^ فروز رجایی‌فر تھیەکنندە فیلم در گفت‌وگو با اعتماد ملی؛ پشت صحنە اعدام فرعون ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (روزنامە اعتماد ملی، ٢٣ تیر ١٣٨٧)
  5. ^ الجزیرة:"إعدام الفرعون".. جریمة إعلامیة. timeturk.com (لە ڕێکەوتی ٦-٨-٢٠٠٨). سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٨.
  6. ^ دعاء حسن (لە ڕێکەوتی ٨-٧-٢٠٠٨). منتج فیلم"إعدام الفرعون" أمام القضاء المصری. موحیت. سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی ئایاری ٢٠١٨.
  7. ^ ‘Assassination of the Pharaoh’ not Iran’s official stance(en). tehrantimes.com (لە ڕێکەوتی ٩-٧-٢٠٠٨). سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی ئایاری ٢٠١٨.
  8. ^ ئ ا ب پ ت الجریمة السیاسیة:أنور السادات.. أسباب وتداعیات اغتیالە ج٢. جەزیرە نێت (لە ڕێکەوتی ٢٤-١٠-٢٠٠٥). سەردان لە ڕێکەوتی ٧ی ئازاری ٢٠١٨.
  9. ^ مخرجة (إعدام فرعون): مستعدة للدفاع عن الفیلم أمام المحاکم المصریة. مەسراوی (لە ڕێکەوتی ١٥-٧-٢٠٠٨). سەردان لە ڕێکەوتی ٧ی ئازاری ٢٠١٨.
  10. ^ فەیسەڵ خالید (لە ڕێکەوتی ٦-٨-٢٠٠٨). الجزیرة:"إعدام الفرعون".. جریمة إعلامیة. al-sharq.com. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی ئازاری ٢٠١٨.
  11. ^ عەبد ستار ئیبراھیم (لە ڕێکەوتی ٧-٨-٢٠٠٨). مخرج «اغتیال فرعون»: الإیرانیون حذفوا مشاھد الندم لقتلة الرئیس السادات. ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی ئازاری ٢٠١٨.
  12. ^ الجزیرة تنفی صلتھا بفیلم "إعدام فرعون" الإیرانی. جەزیرە نێت (لە ڕێکەوتی ٦-٨-٢٠٠٨). سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی ئازاری ٢٠١٨.
  13. ^ بەھا تەویڵ (لە ڕێکەوتی ٣-٨-٢٠٠٨). مخرج "اغتیال السادات": لست مسئولا عن إعدام فرعون. ڕۆژی حەوتەم. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی ئازاری ٢٠١٨.
  14. ^ إحتجاج مصری رسمی علی فیلم «إعدام الفرعون»: یؤثر فی أی تطور إیجابی للعلاقات مع إیران. چاپخانەی ژیان (لە ڕێکەوتی ٨-٧-٢٠٠٨). سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی ئازاری ٢٠١٨.
  15. ^ ئ ا سویسائینفۆی، سەرۆکی ئەنجومەنی شوری میسر داوا لە ئێران دەکات پەخشی "لەسێدارەدانی فیرعەون" بووەستێنێت. ١١ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ڕێکەوتی سەردان: ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨
  16. ^ ئ ا mbc، أسرة السادات تلاحق "إعدام فرعون".. وإيران تتبرأ - ڕێکەوتی سەردان: ۲٤ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹ 4 August 2009[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ ئ ا مصر تدین الفیلم الإیرانی حول اغتیال السادات. ناو لوبنانون (لە ڕێکەوتی ١٠-٧-٢٠٠٨). سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی ئازاری ٢٠١٨.
  18. ^ «مصر تعتبر الفیلم الوثائقی الإیرانی حول اغتیال السادات "غیر مسؤول"» (PDF). پیرۆزی عەرەبی (۵۹۴۱). قاھیرە. ١٠-٧-٢٠٠٨. لە ڕێکەوتی ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە. پارامەتری نەناسراوی |وکالة= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ناونیشانی ئارشیف= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی ئەرشیف= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکخستن= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |پەڕەی= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان=،|ڕێکەوت= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  19. ^ وکالة: (اعدام الفرعون) فیلم ایرانی یثیر غضبا رسمیا وشعبیا فی مصر. ماڵپەڕی یەکگرتنی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی میسر (لە ڕێکەوتی ١٠-٩-٢٠٠٨). سەردان لە ڕێکەوتی ١٧ی ئاداری ٢٠١٨.
  20. ^ مصر تطالب إیران وقف عرض فیلم "إعدام الفرعون. بەیانی نوێ (لە ڕێکەوتی ٢٠٠٨-٠٧-١٤). سەردان لە ڕێکەوتی ١٧ی ئازاری ٢٠١٨.
  21. ^ مصر تلغی مباراة مع إیران بسبب فیلم عن السادات. جەزیرە نێت (لە ڕێکەوتی ١٨-٧-٢٠٠٨). سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی ئازاری ٢٠١٨.
  22. ^ مستەفا سلێمان (٢١-٧-٢٠٠٨). «مصر تواصل احتجاجھا وتخفض تمثیلھا بمؤتمر عدم الانحیاز فی طھران». قاھیرە: عەرەبی نێت. لە ڕێکەوتی ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە. پارامەتری نەناسراوی |ناونیشانی ئەرشیف= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی ئەرشیف= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |دەزگا= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان=،|ڕێکەوت= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  23. ^ نێودەوڵەتی، بەریەککەونێکی نێوان میسر و ئێران بۆ دوودڵییەکی زیاتر[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی] - ڕێکەوتی سەردان: ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨
  24. ^ صبحی مجاھد (لە ڕێکەوتی ١٤-٧-٢٠٠٨). الأزھر: "إعدام الفرعون" یقوض جھود التقریب. ئیسلام ئۆنڵاین. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠١٨.
  25. ^ محیط، شیخ الأزھر یرفض زیارة إیران احتجاجاً علی "إعدام فرعون"- ڕێکەوتی سەردان: ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ محمود علی؛ عادل عبد الحلیم (لە ڕێکەوتی ٢٤-٧-٢٠٠٨). إیران تتبرأ أمام الأزھر من "إعدام الفرعون". ئیسلام ئۆنڵاین. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠١٨.
  27. ^ ئ ا محیط، شیخ الأزھر: لن نفتح فرعا لجامعة الأزھر فی طھران- ڕێکەوتی سەردان: ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ ئ ا صبحی مجاھد (لە ڕێکەوتی ١٤-٨-٢٠٠٨). الأزھر: لا فرع بإیران قبل حرق "إعدام فرعون". ئیسلام ئۆنڵاین. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠١٨.
  29. ^ أیمن حمزة. جبھة علماء الأزھر تنتقد فتوی حرق «إعدام الفرعون». میسری ڕۆژانە. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠١٨.
  30. ^ ابنة السادات تطالب بمنع عرض الفیلم فی مصر. ئەلقەبس (لە ڕێکەوتی ٢٧-٧-٢٠٠٨). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠١٨.
  31. ^ أخبار مصر، دعوی قضائیة لرقیة السادات لمنع عرض "إعدام الفرعون"- ڕێکەوتی سەردان: ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ ٥ی ئابی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  32. ^ محیط، بسبب رقیة السادات تطالب بنصف ملیارد دولار سەردان: ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  33. ^ قضایا: جلسة دعوی سب وقذف بسبب واقعة نشر عن فیلم "اعدام فرعون"- سەردان: ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ ٢٧ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  34. ^ اتحاد الإذاعة والتلفزیون المصری، رفض دعوی رقیة السادات ضد فیلم "إعدام الفرعون"- سەردان: ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ ٥ی ئابی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  35. ^ جلسة دعوی سب وقذف بسبب واقعة نشر عن فیلم "إعدام فرعون" (لە ڕێکەوتی ٣٠-١١-٢٠٠٨).
  36. ^ محمد الشاعر (لە ڕێکەوتی ١-١٢-٢٠٠٨). رفض دعوی رقیة السادات ضد الرئیس الإیرانی ومخرجة «إعدام الفرعون». ئەلقەبس.
  37. ^ الجلسة الأولی فی استئناف الحکم فی دعوی السب والقذف بسبب واقعة نشر عن فیلم "إعدام فرعون" (لە ڕێکەوتی ٢١-١-٢٠٠٩).
  38. ^ محیط، تأجیل دعوی منع عرض فیلم "إعدام الفرعون" لـ ٢٥ی تشرینی دووەم ٨ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان: ٢٤ی ئابی ٢٠١٨
  39. ^ محیط، تأجیل دعوی رقیة السادات ضد فیلم "إعدام الفرعون" لـ ٢ ديسمبر- سەردان: ٢٤ی ئابی ٢٠١٨ ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  40. ^ ھیئة الإذاعة والتلفزیون المصری: تأجیل دعوی رقیة السادات ضد "إعدام الفرعون" لـ١٦ ديسمبر- سەردان: لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ٥ی ئابی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  41. ^ إیلاف: زوجة السادات: لا لأحقاد إیران ولا للحکم الإسلامی ونعم لإسرائیل سەردان لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  42. ^ الشرق الأوسط، قناة مصریة خاصة تعرض مقاطع مطولة من الفیلم الإیرانی (قاتل السادات) ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - سەردان: ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨
  43. ^ ئ ا الجزیرة، التراشق السینمائی.. آخر محطات التوتر المصری الإیرانی- ڕێکەوتی سەردان: ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  44. ^ «أخبار عالمیة قصیرة ومنوعة». شینخوا. ١٠-٠٨-٢٠٠٨. لە ڕێکەوتی ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان=،|ڕێکەوت= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  45. ^ المجموعة الفلسطینیة للإعلام، طھران تتھم الجزیرة بإنتاج فیلم (إعدام فرعون)) ١٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ڕێکەوتی سەردان: ١٦ی ئازاری ٢٠١٩.
  46. ^ «لحظة من فضلك». ھەواڵە لوبنانییەکان (بە عەرەبی) (۵۹۶). 8-08-2008. لە ڕێکەوتی ۱۲ی نیسانی ۲۰۱۹ ھێنراوە. پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی ئەرشیف= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ناونیشانی ئەرشیف= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان=،|ڕێکەوت= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  47. ^ هيئة الإذاعة والتلفزيون، رقية السادات تطالب بمنع سينمائيي "اعدام فرعون" من العمل بمصر ڕێکەوتی سەردان: ۱۲ی نیسانی ۲۰۱۹ ٥ی ئابی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  48. ^ قناة العربية، مصر تغلق مكتب تلفزيون إيراني وتصادر معدات لغياب الترخيص- ڕێکەوتی سەردان = ۲۳ی نیسانی ۲۰۱۹ ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  49. ^ ئ ا باب، الأمن المصري يداهم مكتب قناة العالم ويصادر محتوياته- ڕێکەوتی سەردان = ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩ ٩ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  50. ^ مدير «العالم» الإيرانية في القاهرة ينفي إغلاق المكتب... مساعدة أبو الغيط تحضر اجتماع عدم الانحياز في طهران ٤ی ئابی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. عن الحياة اللندنية 25-7-2008 - ڕێکەوتی سەردان: ۲۳ی نیسانی ۲۰۱۹ ٢٣ی ئایاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  51. ^ النيل، تحذير من تضرر العلاقات مع إيران بسبب فيلم السادات- ڕێکەوتی سەردان: ۲٤ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹ ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  52. ^ فیلم اعدام فرعون ارتباطی به دولت ندارد/ چیزی به نام همشهری عصر نداریم. خبرگزاری مهر. سەردان لە ڕێکەوتی ۲٤ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹.
  53. ^ جمجام أون لاين، الصانع الرئيسي ل"إعدام الفرعون" هي شبكة الجزيرة ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ڕێکەوتی سەردان: ۲٤ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹ (فارسی) "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 17ی Septemberی 2016. Retrieved 24ی Octoberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  54. ^ المصري اليوم، المستشار الإعلامي الإيراني: «إعدام فرعون» ليس إيرانيًا.. وهو من إنتاج قناة الجزيرة - ڕێکەوتی سەردان: ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ September 11, 2011[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  55. ^ إيلاف، إيران تتنصل من فيلم 'إعدام الفرعون' وتنسبه إلى قناة 'الجزيرة' - ڕێکەوتی سەردان: ۱٥ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۰ 5 August 2009[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  56. ^ ئ ا العراق للجميع، إيران تعترف بسرقة فيلم "إعدام فرعون" وتلقي بالكرة في ملعب الجزيرة - ڕێکەوتی سەردان: ۱٦ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۰ 4 August 2009[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  57. ^ محيط، إيران تغلق موقع المؤسسة المنتجة لفيلم "إعدام فرعون" - ڕێکەوتی سەردان: ۱٦ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۰ 16 September 2008[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  58. ^ إيلاف، تحريض إيراني لإسقاط النظام المصري - ڕێکەوتی سەردان: ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ١٣ کانوونی یەکەمی 2009 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  59. ^ الشرق الأوسط، طهران تبلغ القاهرة رسميا حظر تداول شريط فيلم «إعدام الفرعون»- ڕێکەوتی سەردان: ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ٦ کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. نسخة مؤرشفة. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠.
  60. ^ المصري اليوم، غضبوا للفرعون.. ونسوا فيلم قتل الأسري - ڕێەوتی سەردان: ۱٦ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۰ 04 کانوونی یەکەمی 2008 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  61. ^ وكالة مهر للأنباء: 34 طلقة على فراعنة مصر- محمد حسن زاده - ڕێکەوتی سەردان: ۱٦ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۰ [بەستەری مردوو] 4 August 2009[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  62. ^ ئ ا جريدة الراية، طلعت السادات: لو كان عمي حيًا ما التفت إلي فيلم اعدام فرعون - ڕێکەوتی سەردان: ۱٦ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۰ 13 تشرینی یەکەمی 2008 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. [بەستەری مردوو]
  63. ^ وكالة رم للأنباء، إيران: جزء ثاني من "اعدام الفرعون" وضريح رمزي لقاتل السادات - ڕێکەوتی سەردان: ۱٦ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۰ 4 August 2009[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  64. ^ العربية، إيران جزء ثان من "إعدام الفرعون" وضريح رمزي لقاتل السادات- ڕێکەوتی سەردان: ۲۹ی نیسانی ۲۰۱۹ ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]