ئەسیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەسیر لە زانستی فیزیادا ماددەیەکە بڕوا وایە ھەموو بۆشایی گەردوونی پڕکردبێتەوە. ئەسیر لە مەترسیدارترین ئەو بابەتانەیە کە زانست باسی دەکات.

ئەسیر لە بۆشاییەکان و لەھەموو ماددەیەکدا بوونی ھەیە. زانایان بڕوایان وایە کە ئەسیر نەگۆڕە و گۆی زەوی و تەنەکانی تر لەناویدا دەخولێنەوە، ماددەیەکی بنچینەییە لەبنیاتنانی گەردوونی چنراودا، ماددەیەکە نێوان ئاسمان و زەوی، ئەستێرەکان و ھەسارەکان و ھەموو تەنەکانی پڕکردۆتەوە.

لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٧دا ھەندێ لە زانایانی فیزیا باوەڕیان وابوو کەڕووناکی بەچەند شەپۆلێک دەڕوات، وە زانیان کە ڕووناکی دەکرێ بە بۆشاییدا بڕوا بەڵام نەیانتوانی چۆنیەتی ڕۆیشتنەکەی لێکبدەنەوە بەبێ ناوەند، لەبەر ئەوە وایاندانا کە ئەسیر ھەڵگری ڕووناکیە، بەو پێیەی کە ماددەیەکە جیاوازە لە ھەموو ماددەیەکی تر.

ئەسیر نابینرێ، ناکێشرێ و ھەستی پێ ناکرێ. ھۆی ئەوەی ناکەوێتە بەرھەستمان دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی لەرینەوەکانمان.

ئەسیر ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێ لە گەیاندنی عەقڵ و ڕۆح و ماددە، بەپێی لێکدانەوەی (ئۆلیڤەر لۆج) ژیان و عەقڵ پێویستی بە ئامرازێکە بۆ بەدیارکەوتن و ئاشکرابوون بەڵام ئەم ئامرازە نابێ ماددەبێ بەڵکو خودی ئەسیرە.

لەساڵی ١٨٦٤ (کارڵ ماکسوێڵ) ئەوەی خستەڕوو کە شەپۆلەکانی ڕووناکی کارۆموگناتیسیە و پێچاوپێچ دەڕۆن لەبواری کارەباییدا لەبەر ئەوە پێویستی بە ناوەند نیە بۆ پێداڕۆیشتنی بەڵام ماکسوێڵ و زانا فیزیاویەکان ئێستاش باوەڕیان بە بوونی ئەسیر ھەیە.

سەرچاوە[دەستکاری]