ئەبوو حەسەنی موھاجیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەبوو حەسەنی موھاجیر
بە عەرەبی: أبو الحسن المُهاجر
دڵسۆزیدەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
ھۆی مەرگهێرشی ئاسمانی
زمانی زگماکیعەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
پیشەوتەبێژی فەرمی
ئایینئیسلام
ناکۆکیشەڕی عێراق
ئەندامیدەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام

ئەبوو حەسەنی موھاجیر وتەبێژی فەرمیی پێشووی دەوڵەتی ئیسلامییە، دوای ئەویش ئەبوو حەمزەی قورشی جێی گرتەوە، وەک وتەبێژی فەرمی بۆ شوێنگرتنەوەی ئەبوو محەممەد عەدنانی دەستنیشانکرا، کە لە ھێرشێکی ئاسمانی ھاوپەیمانی نێونەتەوەیی بۆ سەر حەلەب لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٦ کوژرا.[١]

مردن[دەستکاری]

ئەبوو حەسەنی موھاجیر لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەگەڵ چوار کەسی دیکە کوژرا، کاتێک ھێزەکانی ئەمەریکا ھێرشێکی ئاسمانییان لە عەین بەیزا لە نزیک جەرابلوس لە باکووری ڕۆژاوای سووریا و نزیک سنووری تورکیا ئەنجامدا. ئەمەش دوای کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر لە کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی لە ھێرشێکی ئەمریکی بۆ سەر بارەگاکەی لە پارێزگای ئیدلبی سووریا ھات. ئەبوو حەسەنی موھاجیر بە سەرکردەیەکی دیاری داعش و دەستی ڕاستی ئەبووبەکر بەغدادی وەسف دەکرا.[٢][٣][٤][٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]