ئێریک گارسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زانیاری کەسی
ناوی تەواو ئێریک گارسیا مارترێت
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٩ کانوونی دووەم ٢٠٠١ (٢١ ساڵ)
جێگای لەدایکبوون مارتۆرێل، ئیسپانیا
باڵا ١٫٨٢ مەتر
جێگای لەدایکبوون بەرگریکار
زانیاری یانە
تیمی ئێستا بەرشەلۆنە
ژمارە ٢٤
کاروانی لاوێتی
٢٠٠٨–٢٠١٧ بەرشەلۆنە
٢٠١٧–٢٠١٨ مانچێستەر سیتی
کاروانی پیشەگەری
ساڵەکان تیم یارییەکان گۆڵەکان
٢٠١٨–٢٠٢١ مانچێستەر سیتی ١٩ (٠)
٢٠٢١- بەرشەلۆنە ٣٠ (١)
ھەڵبژاردە
٢٠١٧ ئیسپانیای خوار ١٦ ساڵان ٩ (٠)
٢٠١٧–٢٠١٨ ئیسپانیای خوار ١٧ ساڵان ٩ (٠)
٢٠١٩ ئیسپانیای خوار ١٩ ساڵان ٩ (٠)
٢٠١٩ ئیسپانیای خوار ٢١ ساڵان ٥ (٠)
٢٠٢١ ئیسپانیای خوار ٢٣ ساڵان ٧ (٠)
٢٠٢٠- ئیسپانیا ١٧ (٠)

ئێریک گارسیا مارترێت (لەدایکبووی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١) یاریزانێکی پیشەگەری ئیسپانییە کە یاری دەکات وەک بەرگریکاری ناوەند لە خولی لالیگا بۆ یانەی بەرشەلۆنە و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا.

گارسیا لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا لە بەرشەلۆنەوە چووە مانچێستەر سیتی. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ یەکەم یاری خۆی لە پریمەرلیگ ئەنجامدا. لە کۆتا وەرزیدا لە یانەکە، بوو بە براوەی خول و دووەم بوو لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا. لە حوزەیرانی ٢٠٢١، گارسیا گەڕایەوە بۆ بەرشەلۆنە بە خۆڕایی، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزەکەدا.

کاروانی یانە[دەستکاری]

کاروانی سەرەتایی[دەستکاری]

گارسیا لە شاری مارتۆرێل لە بەرشەلۆنە، کەتەلۆنیا لەدایکبووە، گارسیا بەشێک بوو لە لا ماسیا (فێرگە و ئەکادیمیای یانەی بەرشەلۆنە) پێش ئەوەی بچێتە یانەی مانچستەر سیتی لە ساڵی ٢٠١٧،[١][٢] لە یەکەم وەرزیدا لە سیتی، کاپتنی تیمی خوار ١٨ ساڵان بوو و یاری بۆ خوار ١٩ ساڵان کرد لە خولی ئەورووپا.[٣]

مانچێستەر سیتی[دەستکاری]

پەیوەندی بە پێکھاتەی یەکەمەوە کرد لە پێش وەرزی ھاوینی ٢٠١٨ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.[٢] لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، گارسیا یەکەم یاری خۆی بۆ سیتی ئەنجامدا، بە شێوەی سەرەکی لە چارەکی کۆتایی جامی ئی ئێف ئێڵ دژی لیستەر سیتی دەستی پێکرد.[٤] لە بەرگریدا یاری دەکرد لەگەڵ نیکۆلاس ئۆتامێندی، کە یارییەکە کۆتایی ھات بە ئەنجامی ١–١ و سیتی بە لێدانی یەکلا کەرەوە بردییەوە.[٥] لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ یەکەمین یاری خۆی لە پریمەرلیگ ئەنجامدا کاتێک لە خولەکی ٦٣ دا وەک یەدەگ لە جێگەی ئۆتامێندی ھاتە یاریگاوە لە بردنەوەی ٨–٠ بەرامبەر واتفۆرد.[٦]

گارسیا دوو یاری تەواوی بە دوای یەک بۆ سیتی ئەنجامدا لە ماوەی کریسمس و ساڵی نوێ لە ساڵی ٢٠١٩. یەکەم یاری دژی شێفیڵد یونایتد بوو لە یاریگای خۆیان، کە سیتی ٢–٠ بردییەوە.[٧] دووەم یاری لە یاریگای خۆیان لەماوەی چەند ڕۆژێکدا، گارسیا بە شێوەی سەرەکی دووەم جار بەشدار بوو، کە سیتی سەرکەوتنی ٢–١ی تۆمارکرد بەرامبەر ئێڤەرتۆن.[٨]

لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، گارسیا لە پێکھاتەی سەرەکی بوو بەرامبەر ئەرسیناڵ بۆ یەکەم یاری سیتی دوای وەستاندنی یارییەکان بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩، سیتی ٣–٠ بردنەوەی تۆمارکرد. لە کۆتایییەکانی یارییەکەدا، گارسیا تووشی پێکدادان بوو لەگەڵ گۆڵپارێز ئێدێرسۆن و تووشی بێ ئاگایی بوو.[٩] گارسیا چارەسەری درێژخایەنی لە یاریگادا وەرگرت پێش ئەوەی ببرێتە دەرەوە و ئۆکسجینی بۆ دابین بکرێت. سەرەڕای توندی ڕووداوەکە، گارسیا ڕۆژی دواتر لە نەخۆشخانە دەرکرا.[١٠] ڕاھێنەری یانەکە پێپ گواردیۆلا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند کە پێکانەکەی گارسیا پێکدادانێک بووە و چاوەڕوان دەکەن بگەڕێتەوە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا.[١١]

لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠، گواردیۆلا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند کە گارسیا نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەتکردووەتەوە، سەرەڕای کۆتایی ھێنان بە وەرزی خولەکە وەک بەرگریکاری سەرەکی لەگەڵ ئەیمەریک لاپۆرت.[١٢]

گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە[دەستکاری]

لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١، گارسیا ڕازی بوو بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کە لە ١ی تەممووزەوە دەست پێ دەکات، لەگەڵ بژاردەی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بە ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ.[١٣] لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١، یەکەم یاری خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا بە شێوەی سەرەکی کە یارییەکی فەرمیدا لە خولدا کە ٤–٢ لە سۆسیدادیان بردەوە.[١٤] لە ٢١ی ئاب، بە کارتی سوور کرایە دەرەوە کە ھەوڵی لێسەندنەوەی تۆپی دا لە نیکۆ ویلیامس و ١–١ بەرامبەر بوون لەگەڵ ئەتلەتیک بلباو.[١٥] لە ٢٩ی ئەیلوول، گارسیا بۆ دووەم جار بە کارتی سوور دەرکرا دوای وەرگرتنی دوو کارتی زەرد لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانەکان کە ٣–٠ دۆڕان بەرامبەر بەنفیکا.[١٦]

کاروانی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

دوای نوێنەرایەتی ئیسپانیا لە ئاستی خوار ١٩ و خوار ٢١ ساڵ، گارسیا یەکەمین بانگھێشتی پێکھاتەی یەکەم کرا لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠، بۆ دوو یاری لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا بەرامبەر ئەڵمانیا و ئوکراینا.[١٧] لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ یەکەمین یاری خۆی بەرامبەر ئوکراینا ئەنجامدا، لە خولەکی ٦١دا لە جێگەی سێرجیۆ ڕامۆس ھاتە یاریگاوەکاتێک ئیسپانیا ٤٠ بردییەوە.[١٨] لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١، گارسیا لە پێکھاتەی ٢٤ یاریزانی لویس ئێنریکێ بوو بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠.[١٩] ھەروەھا، گارسیا لە پێکھاتەی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ بوو لە تۆکیۆ.[٢٠]

ئاماری کاروانی[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

ھەتا ٣ ئەیلوولی ٢٠٢٢
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز لیگا جامی نیشتیمانی جامی لیگا ئەورووپا ئەوانی تر کۆی گشتی
دابەشکردن یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
مانچستەر سیتی خوار ٢١ ساڵان ٢٠١٨–١٩ - - - - - ١ ٠ ١ ٠
مانچێستەر سیتی ٢٠١٨–١٩ پرێمیەرلیگ ٠ ٠ ٠ ٠ ٣ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٣ ٠
٢٠١٩–٢٠ پرێمییەرلیگ ١٣ ٠ ٢ ٠ ٣ ٠ ٢ ٠ ٠ ٠ ٢٠ ٠
٢٠٢٠–٢١ پرێمییەرلیگ ٦ ٠ ٢ ٠ ١ ٠ ٣ ٠ - ١٢ ٠
کۆی گشتی ١٩ ٠ ٤ ٠ ٧ ٠ ٥ ٠ ٠ ٠ ٣٥ ٠
بەرشەلۆنە ٢٠٢١–٢٢ لا لیگا ٢٦ ٠ ١ ٠ - ٩ ٠ ٠ ٠ ٣٦ ٠
٢٠٢٢–٢٣ لا لیگا ٤ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٤ ١
کۆی گشتی ٣٠ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٩ ٠ ٠ ٠ ٤٠ ١
تەواوی کاروانی وەرزشی ٤٩ ١ ٥ ٠ ٧ ٠ ١٤ ٠ ١ ٠ ٧٥ ١


نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ھەتا ١٢ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٢١]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
ئیسپانیا ٢٠٢٠ ٤ ٠
٢٠٢١ ١٠ ٠
٢٠٢٢ ٣ ٠
کۆی گشتی ١٧ ٠

خەڵاتەکان[دەستکاری]

مانچێستەر سیتی

  • پرێمییەرلیگ: ٢٠٢٠–٢١[٢٢]
  • جامی ئی ئێف ئێڵ: ٢٠١٩–٢٠[٢٣]
  • جامی قەڵغانی ئینگلیزی: ٢٠١٩[٢٤]
  • دووەم لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا: ٢٠٢٠–٢١[٢٥]

ئیسپانیا خوار ١٧ ساڵان

  • پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار ١٧ ساڵان: ٢٠١٧[٢٦]
  • پاڵەوانی جامی جیھانی خوار ١٧ ساڵانی فیفا: ٢٠١٧[٢٧]

ئیسپانیا خوار ١٩ ساڵان

  • پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار ١٩ ساڵان: ٢٠١٩[٢٨]

ئیسپانیا خوار ٢٣ ساڵان

  • مەدالیای زیوی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە: ٢٠٢٠

ئیسپانیا

تاکەکەسی

  • تیمی پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار ١٩ ساڵان: ٢٠١٩[٣٠]
  • تیمی جیھانی پیاوان (خوار ٢٠ ساڵان): ٢٠٢١[٣١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "De promesa a realidad: Eric Garcia ya está en casa" [From promise to reality: Eric Garcia is already home]. Sport. 1 June 2021. Retrieved 18 June 2021.
  2. ^ ئ ا "Ex-Barcelona jewel Eric Garcia lighting up Man City's pre-season". Goal.com. Perform Group. 26 July 2018. Retrieved 26 July 2018.
  3. ^ City, Manchester. "Eric Garcia". www.mancity.com. Retrieved 2020-08-20.
  4. ^ Pollard, Rob. "De Bruyne and Aguero start, Garcia makes debut". Manchester City F.C. Retrieved 18 December 2018.
  5. ^ "Aro Muric spares Raheem Sterling blushes as Man City beat Leicester on penalties to stay in hunt for quadruple". The Daily Telegraph.
  6. ^ Bevan, Chris (21 September 2019). "Man City 8–0 Watford: Pep Guardiola's side silence critics in emphatic style". BBC Sport. Retrieved 22 September 2019.
  7. ^ "Man City vs. Sheffield United match report". BBC Sport.
  8. ^ "Manchester City vs Everton match report". BBC Sport.
  9. ^ "Garcia injury mars near-perfect day for Manchester City against Arsenal | Goal.com". www.goal.com. Retrieved 2020-06-18.
  10. ^ "Man City: Eric Garcia out of hospital after Ederson collision". BBC Sport. 2020-06-18. Retrieved 2020-06-18.
  11. ^ "Eric Garcia: Manchester City boss Pep Guardiola outlines 10-day recovery". BBC Sport.
  12. ^ "Eric Garcia: Manchester City want £30m for Spanish defender". BBC Sport. 2020-08-06. Retrieved 2020-08-10.
  13. ^ "Eric Garcia is FC Barcelona's second signing". FC Barcelona. 1 June 2021. Retrieved 1 June 2021.
  14. ^ "إريك جارسيا يصبح لاعبًا أساسيًا مع فريق برشلونة الجديد". Best 4 Seo.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  15. ^ Roberts, Mike (22 August 2021). "Athletic Club 1-1 Barça: All square at San Mamés". FC Barcelona. Retrieved 30 September 2021.
  16. ^ Roberts, Mike (29 September 2021). "Benfica 3-0 FC Barcelona: Painful defeat in Lisbon". FC Barcelona. Retrieved 30 September 2021.
  17. ^ "OFICIAL | Lista de convocados de la Selección española para los partidos de la UEFA Nations League ante Alemania y Ucrania" [OFFICIAL | List of called-up players by the Spain national team for the UEFA Nations League matches against Germany and Ukraine]. SEFutbol (بە ئیسپانی). 20 August 2020. Retrieved 20 August 2020. ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ "Nations League: Ansu Fati, 17, scores for Spain v Ukraine". BBC Sport. 6 September 2020.
  19. ^ Braidwood, Jamie (24 May 2021). "Euro 2020 news LIVE: Sergio Ramos left out of Spain squad plus latest before England announcement". The Independent. Retrieved 24 May 2021.
  20. ^ "Spain Names Six From Euro Squad to Olympic Roster". Sports Illustrated (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-01.
  21. ^ García, Eric لە National-Football-Teams.com
  22. ^ "Eric García: Overview". Premier League. Retrieved 28 May 2021.
  23. ^ McNulty, Phil (1 March 2020). "Aston Villa 1–2 Manchester City". BBC Sport. Retrieved 1 March 2020.
  24. ^ Begley, Emlyn (4 August 2019). "Liverpool 1–1 Manchester City". BBC Sport. Retrieved 4 August 2019.
  25. ^ "Man. City 0–1 Chelsea: Updates". UEFA. Retrieved 1 June 2021.
  26. ^ "Spain-England | Line-ups | Under-17". UEFA.
  27. ^ "U-17 World Cup 2017 Group D: Squads of Brazil, Spain, DPR Korea and Niger | Goal.com". Goal.com. Perform Group.
  28. ^ "Portugal-Spain | Line-ups | Under-19". UEFA.
  29. ^ "France beat Spain to win Nations League". UEFA. Union of European Football Associations. 10 October 2021. Retrieved 10 October 2021.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  30. ^ "2019 U19 EURO team of the tournament". UEFA.com. 30 July 2019.
  31. ^ "IFFHS MEN'S YOUTH (U20) WORLD TEAM OF THE YEAR 2021". iffhs.com. International Federation of Football History & Statistics. 9 December 2021. Archived from the original on 9 December 2021. Retrieved 10 December 2021.