ئێرڤین ڕۆمل
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئێروین ڕۆمل | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٥ی تشرینی دووەمی ١٨٩١ز شارۆچکەی ھایدینھایم |
مەرگ | ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٤ | (٥٢ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | خۆی کوشتووە بە گازی سیانیدی کاربۆن |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی ھیرلینگن لە ئەڵمانیا |
نەتەوە | ئەڵمانیی |
ھاوسەر | ھاوسەرێک بە ناوی لووسی |
مناڵ(ەکان) | کوڕێک بە ناوی مانفرێد |
واژوو | |
ئێروین ڕۆمل (نووسینی بە لاتینی Erwin Johannes Eugen Rommel) لە ڕێکەوتی ١٥ تشرینی دووەمی ١٨٩١ز لە شارۆچکەی ھایدینھایم لە دایک بووە کە نزیک شتوتگارتی ئەڵمانییە، ئێروین ڕۆمل ناسراو بووە بە ڕێوی بیابان و دادەنرێت بە یەکێک لە باشترین سەرکردەکانی شەڕی بیابان، پلەی موشیری وەرگرتوە لە کاتی جەنگی دووەمی جیھانیدا لە باکووری ئەفریقیا. لە ڕێکەوتی ١٤ تشرینی یەکەمی ١٩٤٤ بە گازی کوشندەی سیانیدی کاربۆن خۆی کوشتووە.
گەشەکردنی
[دەستکاری]ئێروین ڕۆمل لە ساڵی ١٨٩١ ز لە شارۆچکەی ھایدینھایم لە خێزانێکی پڕۆستانتی لە دایک بووە. ڕۆمل پەیوەندی کرد بە فەوجی پیادەی بیست و چوارەوە وەکو ئەفسەری پلەدار لە ساڵی ١٩١٠ دا. ڕۆمل ھەر لەوکاتانەدا بە خێزانەکەی گەیشتوە کە ناوی لوسی یە و ھاوسەرییەتیان ئەنجامداوە لە ڕێکەوتی ٢٧ تشرینی یەکەمی ١٩١٦ دا لە ناوچەی دانزیغ لە وڵاتی پۆڵەندا. کوڕێکیان ھەبووە بە ناوی مانفرێد لە ڕێکەوتی ٢٤ کانوونی یەکەمی ١٩٢٨ دا.
ژیانی سەربازیی
[دەستکاری]ڕۆمل وەکو مولازم کاری کردوە و شەڕی کردوە لە فەرەنسا و ڕۆمانیا و ئیتالیادا سێجار بریندار بووە خەڵاتی خاچی ئاسنینی لە پلەی دووەمدا پێبەخشراوە.
ڕۆمل ئەوەی پێباشتر بووە کە وەکو سەرکردەی مەیدانی بمێنێتەوە لە ناو جەرگەی شەڕەکاندا بە پلەی ئەرکانی شەڕ. زۆر حەزی لەوە کردوە کە ڕۆژێک لەڕۆژان لە یەکێک لە ئەکادیمییەکانی سەربازیدا بخوێنێت. ڕۆمل ڕوخسەتی وەرگرتوە کە دیراسەی ئەزموونە سەربازییەکانی بکاتلە چۆنییەتی داھێنانی جۆرێک لە شەڕی نوێدا کە ئەمەشی لە کتێبی ھیرشی پیادەدا نوسیوە. لە ساڵی ١٩٣٧ ز یدا.
ساڵی ١٩٣٨ز پلی ڕۆمڵ بەرزکرایەوە بۆ سەرکردەی ئەفسەرە پلەدارەکانی قوتابخانەی وینەر نیوستادت لە نزیکی ڤییەننا لەوێ ڕۆمڵ ھاوڕێی دکتۆر جزێف گۆبڵزی ناسی کە دواتر بوو بە وەزیری ڕاگەیاندنی ئەڵمانیای نازی. گۆبڵز یەکێک بووە لەو کەسانەی کە زۆر سەرسام بووە بە ڕۆمل.
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی جیھانی دووەمدا ڕۆمل کراوە بە سەرکردەی ھێزی پاسەوانە تایبەتەکانی ھیتلەر لە ساڵی ١٩٣٩ دا بەشداری شەڕی نازییەکانی لە پۆڵەندادا کردوە. لە ساڵی ١٩٤٠ دا ڕۆمل پلەی سەرکردەی ڕێکخراوی حەوتی ھێزی بانزەری وەرگرتوە لە شەڕەکانی فەرەنساو بەلجیکاشدا بەشداری کردوە.
لە ساڵی ١٩٤١ دا داوا لە ڕۆمل کرا کە یارمەتی ھێزە ئیتالییەکان بدات لە باکووری ئەفریقیا لە باکووری ئەفریقیا ڕۆمل گەورەترین و ناودارترین سەرکەوتنەکانی خۆی تۆمارکرد لە بواری جەنگدا وەکوو سەرکردە لەم کاتانەدا ھەواڵی سەرکەوتنەکانی ڕۆمل بە ھیتلەر گەشتەوە لە ئەڵمانیا بۆیە ھیتلەریش پلەکەی بەرزکردەوە بۆ موشیر.
ڕۆمل ویستی سوپای ئەڵمانی بکشێنێتەوە لە باکووری ئەفریقیا لەبەر ئەوەی نەیان دەتوانی بەرگەی ھاوینی بیابان بگرن بەڵام ھیتلەر ئەم پیشنیارەی ڕۆملی ڕەدکردەوە و داوای لە ڕۆمل کرد کە بەرەو پایتەختی میسر قاھیرە بڕوات و سویسیش داگیربکات و بەکردار ھێزی ئەڵمان بەرەو ئەسکەندەریە ملی نا تاوەکو ھێزەکانی بەریتانیا توانیان ڕایان بگرن لە دووری ٢٠٠ کیلۆمەتر لە ئەسکەندەرییەوە.
ڕۆمل ھەندیک سەرکەوتنی لە میسر بەدەست ھێنا ئەم سەرکەوتنانەی بوون بەھۆی کەمبونەوەی چەکی ھێزەکانی بۆیە شەڕی عەلەمەینی دووەمی دۆڕان لە میسر لەسەر دەستی جەنراڵی بەریتانی مۆنتیگۆمری (مشکی بیابان) سەرکردەی سوپای ھەشتی بەریتانی لە تشرینی یەکەمی ١٩٤٢ ز دا ئەمەش بەھۆی ئەوەوە نەبوو کە ڕۆمل توانای کەمبوو بەڵکو بەھۆی ئەوەوە بوو کە پاڵپشتی ئاسمانی کەمبوو ھەروەھا ھێزەکانی بەریتانیاش بە بەراورد بە ھێزەکانی ئەڵمانیا سێ ئەوەندە دەبوون.
لە ڕێکەوتی ٣ ی مایسی ١٩٤٣ ز ڕۆمل سەرپەرشتی ھێزە ئیتاڵی و ئەڵمانییەکانی کرد لە شەڕی مەدنین لە باشووری تونس کە ئەمە دوایین شەڕبوو لە باکووری ئەفریقیا کە توانییان ھێزەکانی بەریتانیا تێکبشکێنن و ناچاریان بکەن لە شاری تەبرق بکشێنەوە لە لیبیا و بەروە میسر بگەڕێنەوە و ھەتاوەکو نزیکی ناوچەی عەلەمەین لە باکووری ڕۆژاوای میسر.
ھیتلەر فەرمانی بەگەڕانەوەی دا دوای ئەوەی ھەندێک ھەواڵ بڵاوبوونەوە لەسەر ئەوەی کە ڕۆمل دەیەوێت جێگەی ھیتلەر بگرێتەوە. لە یۆلیۆی ١٩٤٤ پیش دابەزینی نۆرماندی بە ماوەیەکی کورت سەیارەکەی ڕۆمل ڕوو بەڕووی ھێرشێکی ئاسمانی ھێزە ھاوپەیمانەکان بوویەوە بەڵام ڕۆمل توانی ھەڵبێت سەرەڕای بوونی ھەندێک برینداری لەسەری دا دواتر لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ کرا.
لە ساڵی ١٩٤٤ ز ڕۆمل ئەرکی بەرگری لە کەناراوەکانی فەڕەنسا پێسپێردرا دژی ھەر ھێرشێکی چاوەڕوانکراوی ھێزە ھاوپەیمانەکان لەم کاتانەشدا عەقڵی ڕۆمل و تواناکانی سەرلەنوێ ھەڵیاندایەوە فەرمانی دا نابێت دوژمن دەست بەسەر ھیچ کەناراوێکدا بگرێت و ھێڵی دووەمی دروست کرد وتی دەبێت ئەم ھێڵە ئەرکی پاراستن و بە ھێزکردنی ھێڵی یەکەم بێت لەبەردەم کەناراوەکاندا، ڕۆمل وتی ڕۆژی یەکەمی شەڕەکە مەسیری ئەم شەڕە یەکلایی دەکاتەوە ئەگەر دوژمن نەبەزی و ھات بۆ کەناراوەکان ئەوە تێک دەشکێین بەڵام بەداخەوە تیبینییەکانی بەھەند وەرنەگیران.
مردنی
[دەستکاری]دوای ئەوەی دەستی ئاشکرا کرا لە تیرۆرکردنی ھیتلەردا لە بنکەی سەرکردایەتی لە بروسیای خۆرھەڵات لە ٢٠ یۆلیۆی ١٩٤٤. بۆیە بڕیاری دا یان ڕێگەی خۆکوشتن و ناشتنی تەرمەکەی لەناو ئاپۆڕایەکی گەورەدا بنێژرێت یان بڕوات بۆ بەرلین و لەوێ لە دادگا حوکمی لە سێدارەی بەسەردا بسەپێنن بۆیە خۆی کووشت.
بۆیە دوای گەڕانەوەی بۆ ئەڵمانیا دەستگیرکرا و دواتر بە سیانیدی کاربۆن خۆی کوشت و دواتر واڕاگەیەندرا کە بەھۆی بریندارییەوە مردوە مردنەکەشی لە ڕێکەوتی ١٤ تشرینی یەکەمی ١٩٤٤ بوو بۆیە ھەواڵی بە ژن و کوڕەکەشی دابوو کە دەوێت شتێکی وابکات بۆیە لە مەراسیمێکی زۆر گەورە و سەربازیدا نێژرا بە ھەموو مەرتەبەو مەدالیا سەربازییەکانییەوە.
زۆربەی خەڵکی پێیان وابوو لەوە دەچێت بە جەڵتەی دڵ مردبێت یان بەشتێکی لەوبابەتە کەسیش ھۆکارەکەی نەزانی تاوەکو دوای مردنی ھیتلەر و کەوتنی ئەڵمانیا.
پێشانگا
[دەستکاری]-
ئێروین رۆمل باکووری ئەفریقیا ١٩٤١
-
ئێروین رۆمل خۆرئاوای تۆبرق ١٩٤٢
-
ئێروین رۆمل و ستافەکەی باکووری ئەفریقیا ١٩٤٢
-
یادگارییەکی نوسراو لە نزیک گۆڕەکەی رۆمل ((واتای نوسینەکە بەکووردی لێرە بخوێنەوە))
-
ئەو جلو بەرگانەی ڕۆمل لە باکوری ئەفریقیا بەکاری ھێناون.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- «مذکرات رومل»، ترجمة فتحی عبد اللە النمر، مکتبة الأنجلو – مصریة، شارع محمد فرید - القاھرة، ١٩٦٦.
- محمود سلیمان محمود، «رومل والفیلق الأفریقی»، الدار الجماھیریة للنشر والتوزیع والإعلان، مصراتة، لیبیا، ١٩٩٨.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ماڵپەڕی ڕۆمل لیبیا ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
دەتوانی لەم بەستەرەی خوارەوە وێنەی زیاتر لەسەر ڕۆمل ببینیت
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێرڤین ڕۆمل تێدایە. |