ئێرڤین ڕۆمل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئێروین ڕۆمل
لەدایکبوون ١٥ی نۆڤەمبەری ١٨٩١ز
شارۆچکەی ھایدینھایم
مەرگ ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٤(١٩٤٤-10-١٤) (٥٢ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ خۆی کوشتووە بە گازی سیانیدی کاربۆن
شوێنی گۆڕ گۆڕستانی ھیرلینگن لە ئەڵمانیا
نەتەوە ئەڵمانیی
ھاوسەر ھاوسەرێک بە ناوی لووسی
منداڵەکان کوڕێک بە ناوی مانفرێد
واژۆ
Erwin Rommel Signature.svg

ئێروین ڕۆمل (نووسینی بە لاتینی Erwin Johannes Eugen Rommel) لە ڕێکەوتی ١٥ نۆڤەمبەری ١٨٩١ز لە شارۆچکەی ھایدینھایم لە دایک بووە کە نزیک شتوتگارتی ئەڵمانییە، ئێروین ڕۆمل ناسراو بووە بە ڕێوی بیابان وە دائەنرێت بە یەکێک لە باشترین سەرکردەکانی شەڕی بیابان، پلەی موشیری وەرگرتوە لە کاتی جەنگی دووەمی جیھانیدا لە باکوری ئەفریقیا. لە ڕێکەوتی ١٤ ئۆکتۆبەری ١٩٤٤ بە گازی کوشندەی سیانیدی کاربۆن خۆی کوشتووە.

گەشەکردنی[دەستکاری]

ئێروین ڕۆمل لە ساڵی ١٨٩١ ز لە شارۆچکەی ھایدینھایم لە خێزانێکی پڕۆستانتی لە دایک بووە. ڕۆمل پەیوەندی کرد بە فەوجی پیادەی بیست و چوارەوە وەکو ئەفسەری پلەدار لە ساڵی ١٩١٠ دا. ڕۆمل ھەر لەوکاتانەدا بە خێزانەکەی گەیشتوە کە ناوی لوسی یە و ھاوسەریەتیان ئەنجامداوە لە ڕێکەوتی ٢٧ ئۆکتۆبەری ١٩١٦ دا لە ناوچەی دانزیغ لە وڵاتی پۆڵەندا. کوڕێکیان ھەبووە بە ناوی مانفرێد لە ڕێکەوتی ٢٤ دیسەمبەری ١٩٢٨ دا.

ژیانی سەربازیی[دەستکاری]

ئێروین ڕۆمل لەگەڵ هاوکارانی

ڕۆمل وەکو مولازم کاری کردوە و شەڕی کردوە لە فەرەنساو ڕۆمانیا و ئیتالیادا سێجار بریندار بووە خەڵاتی خاچی ئاسنینی لە پلەی دووەمدا پێبەخشراوە.

ڕۆمل ئەوەی پێباشتر بووە کە وەکو سەرکردەی مەیدانی بمێنێتەوە لە ناو جەرگەی شەڕەکاندا بە پلەی ئەرکانی شەڕ. زۆر حەزی لەوە کردوە کە ڕۆژێک لەڕۆژان لە یەکێک لە ئەکادیمیەکانی سەربازیدا بخوێنێت. رۆمل ڕوخسەتی وەرگرتوە کە دیراسەی ئەزمونە سەربازیەکانی بکاتلە چۆنیەتی داھێنانی جۆرێک لە شەڕی نوێدا کە ئەمەشی لە کتێبی ھیرشی پیادەدا نوسیوە. لە ساڵی ١٩٣٧ ز یدا.

ساڵی ١٩٣٨ز پلی ڕۆمڵ بەرزکرایەوە بۆ سەرکردەی ئەفسەرە پلەدارەکانی قوتابخانەی وینەر نیوستادت لە نزیکی ڤیەننا لەوێ ڕۆمڵ ھاوڕێی دکتۆر جزێف گۆبڵزی ناسی کە دواتر بوو بە وەزیری ڕاگەیاندنی ئەڵمانیای نازی. گۆبڵز یەکێک بووە لەو کەسانەی کە زۆر سەرسام بووە بە ڕۆمل.

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی جیھانی دووەمدا رۆمل کراوە بە سەرکردەی ھێزی پاسەوانە تایبەتەکانی ھیتلەر لە ساڵی ١٩٣٩ دا بەشداری شەڕی نازیەکانی لە پۆڵەندادا کردوە. لەساڵی ١٩٤٠ دا ڕۆمل پلەی سەرکردەی ڕێکخراوی حەوتی ھێزی بانزەری وەرگرتوە لە شەڕەکانی فەرەنساو بەلجیکاشدا بەشداری کردوە.

لە ساڵی ١٩٤١ دا داوا لە رۆمل کرا کە یارمەتی ھێزە ئیتالیەکان بدات لە باکوری ئەفریقیا لە باکوری ئەفریقیا ڕۆمل گەورەترین و ناودارترین سەرکەوتنەکانی خۆی تۆمارکرد لە بواری جەنگدا وەکوو سەرکردە لەم کاتانەدا ھەواڵی سەرکەوتنەکانی ڕۆمل بە ھیتلەر گەشتەوە لە ئەڵمانیا بۆیە ھیتلەریش پلەکەی بەرزکردەوە بۆ موشیر.

ڕۆمل ویستی سوپای ئەڵمانی بکشێنێتەوە لە باکوری ئەفریقیا لەبەر ئەوەی نەیان ئەتوانی بەرگەی ھاوینی بیابان بگرن بەڵام ھیتلەر ئەم پیشنیارەی رۆملی ڕەدکردەوە و داوای لە رۆمل کرد کە بەرەو پایتەختی میسر قاھیرە بڕوات و سویسیش داگیربکات وە بەکردار ھێزی ئەڵمان بەرەو ئەسکەندەریە ملی نا تاوەکو ھێزەکانی بەریتانیا توانیان ڕایانبگرن لە دووری ٢٠٠ کیلۆمەتر لە ئەسکەندەریەوە.

رۆمل ھەندیک سەرکەوتنی لە میسر بەدەست ھێنا ئەم سەرکەوتنانەی بوون بە ھری کەمبونەوەی چەکی ھێزەکانی بۆیە شەڕی عیلمەینی دووەمی دۆڕان لە میسر لەسەر دەستی جەنراڵی بەریتانی مۆنتیگۆمری (مشکی بیابان) سەرکردەی سوپای ھەشتی بەریتانی لە ئۆکتۆبەری ١٩٤٢ ز دا ئەمەش بەھۆی ئەوەوە نەبوو کە ڕۆمل توانای کەمبوو بەڵکو بەھۆی ئەوەوە بوو کە پاڵپشتی ئاسمانی کەمبوو ھەروەھا ھێزەکانی بەریتانیاش بە بەراورد بە ھێزەکانی ئەڵمانی سێ ئەوەندە ئەبوون.

لە ڕێکەوتی ٣ ی مایسی ١٩٤٣ ز رۆمل سەرپەرشتی ھێزە ئیتاڵی و ئەڵمانیەکانی کرد لە شەڕی مەدنین لە باشووری تونس کە ئەمە دواین شەڕبوو لە باکوری ئەفریقیا کە توانییان ھێزەکانی بەریتانیا تێکبشکێنن و ناچاریان بکەن لە شاری تەبرق بکشێنەوە لە لیبیا و بەروە میسر بگەڕێنەوە وە ھەتاوەکو نزیکی ناوچەی عیلمین لە باکوری ڕۆژئاوای میسر.

ھیتلەر فەرمانی بەگەڕانەوەی دا دوای ئەوەی ھەندێک ھەواڵ بڵاوبوونەوە لەسەر ئەوەی کە ڕۆمل ئەوێت جێگەی ھیتلەر بگرێتەوە. لە یۆلیۆی ١٩٤٤ پیش دابەزینی نۆرماندی بە ماوەیەکی کورت سەیارەکەی ڕۆمل ڕوو بەڕووی ھێرشێکی ئاسمانی ھێزە ھاوپەیمانەکان بوویەوە بەڵام ڕۆمل توانی ھەڵبێت سەرەڕای بوونی ھەندێک برینداری لەسەریدا دواتر لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ کرا.

لە ساڵی ١٩٤٤ ز رۆمل ئەرکی بەرگری لە کەناراوەکانی فەڕەنسا پێسپێردرا دژی ھەر ھێرشێکی چاوەڕوانکراوی ھێزە ھاوپەیمانەکان لەم کاتانەشدا عەقڵی ڕۆمل و تواناکی سەرلەنوێ ھەڵیاندایەوە فەرمانی دا نابێت دزژمن دەست بەسەر ھیچ کەناراوێکدا بگرێت وە ھێڵی دووەمی دروستکرد وتی ئەبێت ئەم ھێڵە ئەرکی پاراستن و بە ھێزکردنی ھێڵی یەکەم بێت لەبەردەم کەناراوەکاندا، ڕۆمل ووتی ڕۆژی یەکەمی شەڕەکە مەسیری ئەم شەڕە یەکلایی ئەکاتەوە ئەگەر دوژمن نەبزی ھات بۆ کناراوەکان ئەوە تێک ئەشکێین بەڵام بەداخەوە تیبینیەکانی بەھەند وەرنەگیران.

مردنی[دەستکاری]

گۆڕی ئێروین ڕۆمل

دوای ئەوەی دەستی ئاشکرا کرا لە تیرۆرکردنی ھیتلەردا لە بنکەی سەرکردایەتی لە بروسیای خۆرھەڵات لە ٢٠ یۆلیۆی ١٩٤٤. بۆیە بڕیاری دا یان ڕێگەی خۆکوشتن و ناشتنی تەرمەکەی لەناو ئاپۆڕایەکی گەورەدا بنێژرێت یان بڕوات بۆ بەرلین و لەوێ لە دادگا حوکمی لە سێدارەی بەسەردا بسەپێنن بۆیە خۆی کووشت.

بۆیە دوای گەڕانەوەی بۆ ئەڵمانیا دەستگیرکرا و دواتر بە سیانیدی کاربۆن خۆی کوشت و دواتر واڕاگەیەندرا کە بەھۆی برینداریەوە مردوە مردنەکەشی لە ڕێکەوتی ١٤ ئۆکتۆبەری ١٩٤٤ بوو بۆیە ھەواڵی بە ژن و کوڕەکەشی دابوو کە ئەوێت شتێکی وابکات بۆیە لە مەراسیمێکی زۆر گەورە و سەربازیدا نێژرا بە ھەموو مەرتەبەو مەدالیا سەربازیەکانیەوە.

زۆربەی خەڵکی پێیان وابوو لەوە ئەچێت بە جەڵتەی دڵ مردبێت یان بەشتێکی لەوبابەتە کەسیش ھۆکارەکەی نەزانی تاوەکو دوای مردنی ھیتلەر و کەوتنی ئەڵمانیا.

گالێری[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • "مذکرات رومل"، ترجمة فتحی عبد اللە النمر، مکتبة الأنجلو – مصریة، شارع محمد فرید - القاھرة، ١٩٦٦.
  • محمود سلیمان محمود، "رومل والفیلق الأفریقی"، الدار الجماھیریة للنشر والتوزیع والإعلان، مصراتة، لیبیا، ١٩٩٨.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

ماڵپەڕی ڕۆمل لیبیا

ئەتوانی لەم بەستەرەی خوارەوە وێنەی زیاتر لەسەر ڕۆمل ببینیت