ئیمپراتۆریەتیی یەکەمی فەڕەنسا
ئیمپراتۆریەتیی یەکەمی فەڕەنسا | |
---|---|
دامەزران | ١٨ی ئایاری ١٨٠٤ |
ناو بە زمانی فەرمی | Empire français |
بەشداربووە لە | Siege of Genoa |
زمانی فەرمی | زمانی فەڕەنسی |
سروودی نیشتمانی | Chant du départ |
کیشوەر | ئەورووپا |
پایتەخت | پاریس |
پۆتانی شوێن | ٤٨°٥١′٤٤″N ٢°١٩′٥٧″E |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | dual monarchy |
Office held by head of state | Emperor of the French |
سەرۆکی حکوومەت | ناپۆلیۆن بۆناپارت، ناپۆلیۆن بۆناپارت |
دانیشتووان | ٤٤٬٠٠٠٬٠٠٠ |
دراو | French franc |
لە پێش | Kingdom of Holland، French Consulate |
لە دوای | Republic of Genoa، Sovereign Principality of the United Netherlands، Bourbon Restoration in France، Neutral Moresnet، Genoese Republic |
گۆڕدراوە لەلایەن | Bourbon Restoration in France، Neutral Moresnet |
جێگەی دەگرێتەوە | کۆماری یەکەمی فەڕەنسا، Q508488، Ligurian Republic |
زمانەکان | زمانی فەڕەنسی |
کۆتاییھاتن | ١٤ی نیسانی ١٨١٤ |
ڕووبەر | ٢٬١٠٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وەسفی ئاڵا | ئاڵای فەڕەنسا |
وەسفی نیشان | coat of arms of France |
ئایینی فەرمی | کاسۆلیکی |
ئیمپراتۆریەتیی یەکەمی فەڕەنسا بە فەرمی ئیمپراتۆریەتیی فەڕەنسی (بە فەڕەنسی: Empire Français) ئەو قۆناغە دەگرێتەوە کە فەڕەنسا لە ساڵی ١٨٠٤–١٨١٤دا زاڵ بوو بەسەر ئەورووپا لەژێر دەسەڵاتی ناپلیۆن و سیستمی کونسوڵخانەی گۆڕی بە ڕاگەیاندنی ئیمپراتۆریەت لە ساڵی ١٨٠٤ و خۆی وەک ئیمپراتۆری فەڕەنسییەکان دانا. ئیمپراتۆریەتەکە لە فەڕەنسا بەردەوام بوو تا شکستی سەربازی ناپلیۆن لە لایپزیگ و دوورخستنەوەی بۆ دوورگەی ئەلبا. و گەڕانەوەی دەسەڵاتی پادشایەتی بۆ فەڕەنسا لە ساڵی ١٨١٤ و بەردەوامبوونی تا ساڵی ١٨٤٨ (کاتی ڕاگەیاندنی کۆماری دووەمی فەڕەنسا).
ئیمپراتۆریەتیی فەڕەنسی ناپلیۆن بۆناپارت لە سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمدا دەسەڵاتی باڵادەست بوو بەسەر زۆربەی کیشوەری ئەورووپا. ھەرچەندە فەڕەنسا ئیمپراتۆریەتێکی داگیرکەری دامەزراندبوو لە دەرەوەی ئەورووپا کە لە سەدەی ١٧ەوە دەستی پێکردبوو، دەوڵەتی فەڕەنسا وەک شانشینێک لەژێر دەسەڵاتی بۆربۆنەکان و دوای شۆڕش وەک کۆمارێک مایەوە. مێژوونووسان ئاماژە بە ڕژێمی ناپلیۆن دەکەن بە ئیمپراتۆریەتیی یەکەم بۆ جیاکردنەوەی لە ئیمپراتۆریەتیی دووەمی نوێ (١٨٥٢–١٨٧٠) کە لەلایەن کوڕەزاکەیەوە کە بە ناپلیۆنی سێیەم ناسراوە فەرمانڕەوایەتی دەکرد.
لە مانگی ئایاری ساڵی ١٨٠٤دا ناپلیۆن لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە نازناوی ئیمپراتۆری فەڕەنسای پێبەخشرا، ھەروەھا لە ٢ی کانوونی یەکەمی ١٨٠٤ تاجی لەسەر خۆی دانا، ئەمەش کۆتایی ھاتنی حکوومەتی کونسوڵەکانی فەڕەنسا و کۆماری یەکەمی فەڕەنسا بوو، ئیمپراتۆریەتیی یەکەمی فەڕەنسا باڵادەستی سەربازی درووستکرد لە ناوچە سەرەکییەکانی ئەورووپا لە ڕێگەی سەرکەوتنی بەرچاو لە شەڕی ھاوپەیمانی سێیەم دژی نەمسا و پرووسیا و ڕووسیا و دژی وڵاتە ھاوپەیمانەکان، بە تایبەت لە شەڕی ئوستەرلیتز لە ساڵی ١٨٠٥. باڵادەستی فەڕەنسا لەکاتی جەنگی ھاوپەیمانی چوارەمدا ئەمە پشتڕاستکرایەوە و لە شەڕی جێنا لە ساڵی ١٨٠٦، و لە شەڕی فریدلاند لە ساڵی ١٨٠٧دا.
زنجیرە شەڕەکان کە بە شەڕەکانی ناپلیۆن ناسراون، کاریگەریی فەڕەنسایان بەسەر زۆربەی ئەورووپای ڕۆژاوادا فراوانتر کرد و بۆ ناو پۆڵەنداش. لە لوتکەی خۆیدا لە ساڵی ١٩١٢، حکوومەتی فەڕەنسا ١٣٠ بەشی کارگێڕی ھەبوو، و فەرمانڕەوایەتیی زیاتر لە ٧٠ ملیۆن کەسی دەکرد، و بوونی سەربازی بەرفراوانی لە ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و دوووکایەتی واساو پاراست، و پرووسیا و نەمسای بە ھاوپەیمانی ڕەمزی دەزانی.
سەرکەوتنە سەرەتاییەکانی فەڕەنسا زۆرێک لە ڕوواڵەتە ھزرییەکانی شۆڕشی فەڕەنسایان لە سەرانسەری ئەورووپادا ستاندار کرد، وەک: ھێنانەکایەی یاسای ناپلیۆن لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا یەکسانی یاسایی زیاد کرد، و سیستمی دەستەی سوێندخۆران و جیابوونەوەی پەسەندکراوی دامەزراند، ئیمتیازات و دادپەروەری فیۆداڵی ھەڵوەشێنرایەوە و ھەموو ئیمتیازاتی فیۆداڵی لە ھەموو شوێنێکدا جگە لە پۆڵەندا. فەڕەنسا لە ساڵی ١٨١٤ (و دیسانەوە لە ساڵی ١٨١٥) شکستی ھێنا، و ئەم بەروارە کۆتایی ھاتنی ئیمپراتۆریەتەکەیە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «الإمبراطورية الفرنسية الأولى»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٩ی ٨ی ٢٠٢٣.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیمپراتۆریەتیی یەکەمی فەڕەنسا تێدایە. |