شەڕی ئوستەرلیتز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی ئوستەرلیتز
بەشێکە لەجەنگەکانی ناپلیۆن
ناونراوە لەدوایسلاڤکۆڤ و برنا
وڵاتئیمپراتۆریەتیی نەمسا
کەوتووەتە ناوچەی پارێزراویAusterlitz Battlefield protected area
جێسلاڤکۆڤ و برنا
پۆتانی شوێن٤٩°٧′٤١″N ١٦°٤٥′٤٥″E
کاتی ڕوودان٢ی کانوونی یەکەمی ١٨٠٥
بەشداربووئەلێکساندەری یەکەمی ڕووسیا، ناپۆلیۆن بۆناپارت، Mikhail Kutuzov، Francis II, Holy Roman Emperor
Order of battleOrder of Battle at the Austerlitz campaign، Q3355554، Q3355548
Map

شەڕی ئوستەرلیتز (بە فەڕەنسی: Bataille d'Austerlitz) بە شەڕی سێ ئیمپراتۆرەکە ناسراوە، یەکێک بوو لە سەرکەوتنە گەورەکانی ناپلیۆن، کە بووە ھۆی لەناوچوونی ھاوپەیمانی سێیەم. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ١٨٠٥ سوپای فەڕەنسا بە سەرۆکایەتی ناپلیۆن توانی دوای نۆ کاتژمێر شەڕی سەخت سوپای ھاوبەشی ڕووسیا و ڕۆمیی پیرۆز لەژێر فەرمانی ئیمپراتۆر ئەلێکساندەری یەکەم و فرانزی دووەم ببەزێنێت. شەڕەکە لە گوندی ئوستەرلیتز ڕوویدا کە ١٠ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژھەڵاتی برنۆ لە مۆراویایە و ئەوکات بەشێک بوو لە ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز. لە ڕووی تاکتیکەوە ئەم شەڕە بە تەواوی مانا شاکارێک بوو، ھەروەک شەڕی گۆگەمیلا و شەڕی کانای.

سەرکەوتنی گەورەی فەڕەنسا لە ئوستەرلیتز کۆتایی بە ھاوپەیمانی سێیەم ھێنا و لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٨٠٥، نەمسا و فەڕەنسا پەیماننامەی پرێسبورگیان واژوو کرد، کە وایکرد نەمسا لە ھاوپەیمانی سێیەم بکشێتەوە. شەڕەکە بووە ھۆی گواستنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی نەمسا لە ئیتاڵیا و باڤاریا بۆ فەڕەنسا و لە ئەڵمانیا بۆ ھاوپەیمانانی ئەڵمانیی فەڕەنسا. ھەروەھا قەرەبووی ٤٠ ھەزار فرانک لە نەمسا بۆ فەڕەنسا درا و سەربازە شکستخواردووەکانی ڕووسیا ڕێگەیان پێدرا بگەڕێنەوە نیشتمانیان. ئەم شەڕە دەرئەنجامی گرنگی تریشی ھەبوو:

  1. یەکێتیی ڕاین وەک ناوچەیەکی جیاکار لەنێوان فەڕەنسا و ئەورووپای ناوەڕاستدا دروستکرد.
  2. بووە ھۆی ڕووخانی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز لە ساڵی ١٨٠٦.
  3. بووە ھۆی بەردەوامبوونی شەڕەکە لە ساڵی دواتر. (شەڕی ھاوپەیمانی چوارەم).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «نبرد استرلیتز»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٩ی ٨ی ٢٠٢٣.