دەستەی سوێندخۆران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جێگەی دەستەی سوێندخۆران لە دادگایەکی ئەمریکایی شاری پێرشینگ، نێڤادا
وێنەی کێشراوەی دەستەیەکی سوێندخۆری بریتانیایی لە ساڵی ۱۸۶۱

دەستەی سوێندخۆران یان دەستەی ژووری (بە ئینگلیزی: Jury) کۆمەڵێ کەسی سوێندخواردوون کە لە دادگایەک سەرقاڵ دەبن بە پێشکەشکردنی فەرمی بڕیارێکی بێ لایەنە (دۆزینەوەی ڕاستی و درووستی لە پرسێکی دادوەری) یان بۆ دەستنیشان کردنی سزا یان دادوەری کردن. لە سەردەمی مودێڕندا دەور و ڕۆڵی دەستەی سوێندخۆران لە دادگا دەرخستنی تاوانباربوون یان تاوانبارنەبوونی کەسێکە کە پێدەچێت تاوانبار بێت یان تاوانێکی بەسەردا سەپاوە. بە پێی یاسا لە زۆر وڵاتدا دەنگی دەستەی سوێندخۆران بایەخێکی تەوەری زۆرینەییان نییە لە دەنگدانا و ڕێڕەوی دەرکردنی بڕیار هەتاکوو هاوڕابوونی گشت ئەندامەکان ئەخایەنێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]