کوبلای خان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سیتسین خان کوبلای
ئیمپراتۆر شیزوی یوان
پێنجەم خانی ئیمپراتۆریەتی مەغۆل
ئیمپراتۆری چین
(وەک یەکەم ئیمپراتۆری شانشینی یوان)
پۆرترەیتی کوبلای خان لە ساڵی ١٢٩٤، ماوەیەکی کەم پێش کۆچی دواییی
فەرمانڕەوایی٥ی ئایاری ١٢٦٠–١٨ی شوباتی ١٢٩٤
تاج لەسەر نان٥ی ئایاری ١٢٦٠
پێشوومۆنکی خان
جێگرتەیموور خان
ئارق بوکێ (١١ی ئابی ١٢٥٨ بۆ ٢١ی ئابی ١٢٦٤)
ئیمپراتۆری شانشینی یوان
ماوەی دەسەڵات١٨ی کانوونی یەکەمی ١٢٧١–١٨ی شوباتی ١٢٩٤
جێگرتەیموور خان
ناوی تەواو
مەنگۆلی:ᠬᠦᠪᠢᠯᠠᠢ
چینی:بە چینی: 忽必烈
کوبلای
ناوی دوای مردن
聖德神功文武皇帝 (ئیمپراتۆر شینگدێ شینگۆنگ وێنھو)
ناوی پەرستگا
شیزو (世祖)
سیتسین خان (ᠰᠡᠴᠡᠨ
ᠬᠠᠭᠠᠠᠨ
)

کوبلای خان (٢٣ی ئەیلوولی ١٢١٥–١٨ی شوباتی ١٢٩٤) خانێکی مەغۆل و پێشڕەوێکی سەربازی بوو کە ئیمپراتۆریەتیی مەغۆلی گەیاندە لوتکەی دەسەڵاتی. کوبلای کۆتایی بە داگیرکردنی چین ھێنا و ھەروەھا دامەزرێنەری شانشینی یوان بوو. کوبلای لە سەدەی ١٣ی زاینیدا ژیا و کوڕەزای خانی مەزنی مەغۆل چەنگیزخان بوو.

کوبلای خان کوڕی تۆلوی خانی کوڕە بچووکی چەنگیزخان و سورگکتانی ھاوسەری بوو. لە ماوەی گەورەبوونیدا لەگەڵ باوکی بەشداری ھەڵمەتەکانی مەغۆلی دەکرد تا ئەوکاتەی لە تەمەنی ١٧ ساڵییدا بوو کە باوکی گیانی لەدەستدا.[١] دواتر ھەروەھا لەگەڵ برا گەورەکەی، مۆنکی خان، بەشداری ھەڵمەتەکانی کرد. کاتێک مۆنکی برای لە ساڵی ١٢٥٩ گیانی لەدەستدا، کوبلای، ئەگەرچی جێنشینی براکەی بوو، ناچار بوو لە دژی برا بچووکەکەی بجەنگێت بۆ ئەوەی ببێتە خان.

کوبلای سەرکردایەتی سوپای مەغۆلی کرد لە دژی شانشینی سۆنگ و دەستی بەسەر زۆربەی چین و زۆرێک لە ئاسیادا گرت[٢] و وەک یەکەم بیانی فەرمانڕەوایی ھەموو چین کرد وەک ئیمپراتۆری شانشینی یوان. شانشینەکە ئەگەرچی ھەژموونی کەلتووری چینی بەسەردا زاڵ بوو بەڵام بنەچەی مەغۆلی ھەبوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Davis, Paul K., and Stanley Sandler. "Kublai Khan." World History: Ancient and Medieval Eras. ABC-CLIO, 2013. Web. 27 Feb. 2013.
  2. ^ Davis, Richard L. "Kublai Khan." World Book Advanced. World Book, 2013. Web. 27 Feb. 2013.