ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئاڵای ئاڵمانیای ڕۆژهەڵات

ئاڵمانیای ڕۆژهەڵات یان کۆماری ئاڵمانیای دێموکرات (بەئاڵمانی:Deutsche Demokratische Republik) (ماوەی مانەوەی دەوڵەت:١٩٤٩-١٩٩٠) ناوێکی نافەرمی ئەو دەوڵەتە بوو لەدوای شکستەکانی ئاڵمانیای نازی دروستبوو ، ڕۆژی دروستبوونی ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٩بوو ، ئەم بەرەی ئاڵمانیا لەلایەن حیزبی یەکێتیی سۆشیالیستی ئاڵمانیا فەرمانڕەوایی دەکرا و لایەنگری بەرەی سۆشیالیستی و کۆمۆنیستەکان بوون و ئەندامی بلۆکی ڕۆژهەڵاتیش بوونە هاوکاتیش و دژی بەرەی ئاڵمانیای ڕۆژاوا بوون چوونکی ئەوان لایەنگری سەرمایەداری و هاوپەیمانەکان بوون وە زۆرجار بەرەی ڕۆژهەڵاتیەکان بە دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری لەلایەن خەڵکەوە ناوەزەند دەکرا بەهۆی ئەو سیستەمە ئابووریەی هەیانبوو بۆ خەڵک بەمەش بەشێک خەڵکی ناچارکرد لە ئاڵمانیای ڕۆژهەڵات کۆچ بکەن بۆ ئاڵمانیای ڕۆژئاوا، لە ڕۆژی ١٠ی مانگی مارسی ساڵی ١٩٩٤ لە سەر ڕێکەوتننامەی بۆن، بەرلین، بەرلین جارێکی تر بوو بە پایتەختی وڵاتی یەکگرتووی ئاڵمانیا.[١] یەکگرتنەوی ئاڵمانیا بوو بە ھۆی بەرزبوونەوەی پلەی ئەو وڵاتە لە نێو یەکێتیی ئورووپا و ھەروەھا ناتۆ. دواتر ئاڵمانیا وەکوو ئەندامێکی ناتۆ دەستی کرد بۆ ھەناردەکردنی ھێزە چەکدارەکانی خۆی بۆ باڵکان و دواتریش بۆ ئەفغانستان بۆ شەڕ لەگەڵ چەکدارەکانی ڕیکخراوی ئەلقاعیدە.[٢]

سەرچاوە[دەستکاری]

پەراوێز[دەستکاری]

  1. ^ "Gesetz zur Umsetzung des Beschlusses des Deutschen Bundestages vom 20. Juni 1991 zur Vollendung der Einheit Deutschlands" (in German). Bundesministerium der Justiz. 26 April 1994. Retrieved 19 April 2011.
  2. ^ Merz, Sebastian (November 2007). "Still on the way to Afghanistan? Germany and its forces in the Hindu Kush" (PDF). Stockholm International Peace Research Institute. pp. 2, 3. Retrieved 16 April 2011.