ئاشڵی کۆڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاشڵی کۆڵ
بە ئینگلیزی: Ashley Cole
لەدایکبوون (١٩٨٠-١٢-٢٠) ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٠ (تەمەن ٤٣ ساڵ)
Stepney، شانشینی یەکگرتوو
وڵاتی وەرزشئینگلتەرا
ناوی خوازراوEl lleó
ھاوسەرCheryl
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپfullback
پەروەردەBow School
دەستپێکی چالاکی١٩٩٩
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٢، UEFA Euro 2004، جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢
خولپرێمیەرلیگ، Major League Soccer

ئاشڵی کۆڵ (لەدایکبووی ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠) ڕاھێنەری تۆپی پێی ئینگلیز و یاریزانی پێشووە. وەک یاریزانی بەرگریکاری چەپ یاری کردووە، دیارترینیان بۆ ئارسناڵ و چێڵسی بووە. کۆل لەلایەن زۆرێک لە ڕەخنەگران و یاریزانە پیشەگەرەکانی ھاوڕێیەوە بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی نەوەی خۆی دادەنرێت، یەکێکە لە گەورەترین یاریزانە ئینگلیزییەکانی ھەموو سەردەمەکان[١]ھەروەھا یەکێکە لە گەورەترین بەرگریکاری چەپ لە مێژووی وەرزشەکەدا.[٢] کۆل لە شاری ستێپنی لە لەندەن لەدایکبووە، لە یانەی ئارسناڵ دەستی کردووە بە یاریکردن و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٩ یەکەم یاری تەواوی لەگەڵ یانەکەدا ئەنجامداوە، دواتر ٢٢٨ یاری ئەنجامداوە و ٩ گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە. لەگەڵ ئارسناڵ دوو نازناوی پرێمییەرلیگی بەدەستھێنا، سێ جامی یەکێتی ئینگلتەرا، و ئەندامێکی دانەبڕاو بوو لە تیپی " ئارسناڵ " لە وەرزی ٢٠٠٣–٢٠٠٤، کە وەرزەکەیان بەبێ دۆڕان تەواو کرد. ھەروەھا کۆل لە یەکەم یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئارسناڵ لە ساڵی ٢٠٠٦ بەشداری کرد؛ یانەکە بە ئەنجامی ٢–١ بە یانەی بارسێلۆنا دۆڕا. لە مانگی ئابی ٢٠٠٦، ڕوویکردە چێڵسی، لەگەڵیدا نازناوی زیاتری بەدەستھێنا، لەوانە پریمەرلیگ لە وەرزی ٢٠٠٩–٢٠٠٢، چوار جامی یەکێتی ئینگلتەرا و یەک خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا. لە کۆتایی وەرزی ٢٠١٣–٢٠١٤ لەلایەن چێڵسییەوە ئازادکرا.[٣][٤] یەکێکە لەو دوو یاریزانەی کە لەگەڵ دوو یانە نازناوی دووانەیان بەدەستھێناوە، لەگەڵ نیکۆلاس ئەنێلکا.[٥]کۆل لە ساڵانی ٢٠٠١ تا ٢٠١٤ یاریزانی ئینگلتەرا بووە و لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ و ٢٠٠٦ و ٢٠١٠ یاری کردووە، ھەروەھا لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٠٤ وجامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢ یاری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٠ وەک باشترین یاریزانی ئینگلتەرا ھەڵبژێردرا. لە ساڵی ٢٠١٤ وازی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ھێنا.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The greatest England internationals of all time - ranked". 90min. Retrieved 3 March 2023.
  2. ^ "The 5 Greatest Left-Backs of All-Time". The Sporting Blog. Retrieved 2 March 2023.
  3. ^ "Chelsea let Lampard and Cole leave club". itv.com. 23 May 2014. Archived from the original on 24 May 2014. Retrieved 23 May 2014.
  4. ^ Ronay, Barney (8 May 2012). "Di Matteo's magic brings Chelsea FA Cup victory". The Guardian. London. Retrieved 21 May 2012.
  5. ^ "Ashley Cole wins sixth winners' medal and a double Double". Reuters. 15 May 2010. Retrieved 16 June 2012.[بەستەری مردوو]
  6. ^ "Cheers for England, Ash and Lamps". TheFA.com. The Football Association. Retrieved 21 May 2012.

داڕێژە:تووڵی دەروازە ژیاننامە تۆپی پێ