ئارام (کەسایەتی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search


شاسوار جەلال سەعید، ناسراو بە ئارام یان شەھید ئارام (تشرینی دووەمی ١٩٤٧ - ٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨) کەسایەتییەکی کاریگەری ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سکرتێری کاتیی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بوو.

ژیان[دەستکاری]

شاسوار جەلال ناسراو بە ئارام، ساڵی ١٩٤٧ لەگەڕەکی حاجی حانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە شارۆچکەی ماوەت و چوارتا تەواوکردووە و قۆناغی ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە.

ساڵی ١٩٦٤ لە کۆلیژی ئەندازیاریی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام لەبەر چەند ھۆیەک رەتکراوەتەوە بۆ کۆلیژی بازرگانی و ساڵی ١٩٧١ خوێندنی تەواوکردووە.

کاری سیاسی[دەستکاری]

لەسەرەتای لاویێتییەوە تیێکەلاوی کاری سیاسەت و دنیای رۆشنبیری بووە و بەلیێزانی و لیێوەشاوەیی خۆی، توانیویەتی لەڕیزی پیێشەوەی خەباتی لاوان و خویێندکاراندا بیێت. کەسیێتییەکی ھێمن و رەوشتبەرز و پەسەندی لەناو خەلێکدا ھەبووە و ئاسۆی بیری فراوانبووە. لەکۆنگرەی سەرتاسەری قوتابیانی عێراقدا لەساڵی ١٩٦٩ بەئاشکرا و تەواوەتی ڕۆلی کاریگەر و پیێداگریی لەسەر خواست و ئاواتی قوتابیان دەرکەوت کە لەناو ھۆلی کۆنگرەدا رووبەڕووی پیاوانی ڕژێم لە یەکێتیی نیشتمانیی قوتابیانی عێراق وەستایەوە و لەگەڵ ھاوڕیێکانیدا (نویێنەرایەتی قوتابیانی کوردستان) کشانەوە و ھۆلی کۆنگرەیان بەجێھێشت.

شەھید ئارام، ڕۆژنامەنووسێکی چالاک بووە و لەسالانی حەفتاکانی سەدەی رابردوو چەندین بابەتی بەپیێز و بەکەلێکی لەڕۆژنامەی ھاوکاریی بلاوکردۆتەوە، ھەروەھا خوێنەرێکی جددی و بەردەوام بووە، بەھۆی شارەزاییەکەیەوە خزمەتی زۆری بەبزاڤی وشە و ئەدەبیاتی کوردیکردووە، لەگەڵ لاپەڕەی "سیاسەتی دەرەوە"ی ڕۆژنامەی ھاوکاریی و دواتریش ڕۆژنامەی برایەتی لەکۆتایی ساڵی ١٩٧٣ و سەرەتای ساڵی ١٩٧٤ بەگۆڕانکارییەکانی سیاسەتی جیھانی ئاشنابووە، لەو ڕووەشەوە سەبارەت بەزۆربەی ڕووداو و بەسەرھاتەکانی ئەو ڕۆژگارە، وتار و شیکردنەوەی ھەبووە و ڕای خۆی دەربڕیووە.

ئارام ھێندە وردبین و ھۆشیاربووە لەکاتی نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول پێی وابووە دەبیێت لەئاستی رووداوەکان پەلەپەل و ھەڵەشەیی نەکرێت، بەڵام سوریش بووە لەسەرئەوەی کە ھەڵوێستی بوێرانەی ھەبێت و پەیوەندی نێوان خەڵک و خۆیان نەپسێت.

ساڵی ١٩٧٠ چۆتە ریزی ئەڵقە رۆشنبیرییەکانی کۆمەڵەی مارکسی-لینینی کوردستانەوە، و ساڵی ١٩٧٥ کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرا، شاسوار توانی بیسەلمێنێت کە یەکێکە لەسەرکردە دیار و کاریگەرەکانی ناو ئەو حیزبە نوێیە، کاتێکیش بڕیاری ھەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان لەساڵی ١٩٧٦دا درا، ئەو ئامادەبوو پیێش ھەموویان بچێتە شاخ و چەکی بەرەنگاریی ھەڵبگرێت، بەڵام ھەلومەرجی ئەوکاتە واپێویستی دەکرد کە بەنھێنی لەشاردا بمێنیێتەوە و سەرقاڵی بەھێزکردنی ڕێکخستنەکان بێت، لەوبوارەشدا توانی شانە و ڕایەڵەکانی رێکخستنی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان فراوانبکات و دەستەی پێشمەرگەی سەرەتایی ئامادە و گۆش دەکرد و رەوانەی گۆڕەپانی خەباتی نوێی دەکردن. ئەمە جگەلەوەی ھەموو ئەو بەیانانەی کە دەنوسران بە شەونخونی و نھێنی مالەوماڵ گەڕان و بەبێ پەناگە، لەوبارودۆخە سەختەدا ئەو نوسیونی، یەکەم بەیاننامەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی نوسیوە و یەکەم نامیلکەی یەکیێتیی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی. مانگی ١٠ی ساڵی ١٩٧٦ ئارام روویکردۆتە شاخ و لەوقۆناغەشدا بەئارامی گەشەی بەشۆڕش داوە و لێزانانە توانی بەردی بناغەی کاروانی نوێی لەبەرەنگاربوونەوە دابنێت.[١]

ئەندامی چالاکی یەکێتیی قوتابییان بووە، لەساڵی ١٩٧٠ یەکێک بووە لەدەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، لەساڵی ١٩٧٤ وەک نوێنەری سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بەشداری کۆنگرەی لاوانی جیھانی لەمۆسکۆ کردووە. لەساڵی ١٩٧٦ دوای گرتنی خاڵە شیھاب و ھاوڕێکانی، ئارام وەکو سکرتێری کۆمەڵە ئەرکی ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانی کۆمەڵەی لەئەستۆگرتووە، پاشان چووەتە شاخ و یەکەم دەستەی پارتیزانە چەکدارەکانی شۆڕشی نوێی دروستکردووە. ساڵی ١٩٧٧ بووە بە ئەندامی مەکتەبی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

کاریگەری[دەستکاری]

ئەو ماوەیەی کە شەھید ئارام لەشاخ بوو، تفەنگ و قەڵەمەکەی ھاوتای یەک بوون بۆ ھەردوو قۆناغەکەی خەبات، بەنھێنی چاپخانەیەکی سەرەتایی لەناوچەی قەرەداغ دانابوو بەیاننامە و بلاوکراوەکانی شۆڕشی دەسنووس و چاپ دەکرا، بەجۆرێک بە بەرنامە و وردبین بوو لەکارکردندا توانیبووی خەلێکی ھەموو ئەو ناوچانەی کە پیایدا دەگەڕاو ڕیێبازی شۆڕشی بۆ رووندەکردنەوە، باوەڕی تەواویان بە وتەو قسەکانی ئارام دەرکرد و دڵسۆزیی و خۆشەویستییەکی لەرادەبەدەریان بۆی ھەبوو، بۆیە بەشەھیدبوونی وەک چۆن سەرکردایەتی یەکێتیی و شۆڕش کەلێنێکی گەورەی تێکەوت، ئاواش خەڵکی کوردستان بەتایبەت ئەو ناوچانەی کە لەنزیکەوە دەیانناسی، کۆستی گەورەیان کەوت و دەروونیان ھەژا بەو ھەواڵە.[٢]

کاریگەریی ئەم کەسایەتییە لەناو یەکێتی نیشتمانیی کوردستاندا بە جۆرێک بوو کە بۆخۆی داڕێژەری بیر و ھزری گشتی ڕێکخستنەکان و سیاسەتە گشتییەکانی حیزبەکە بوو. یەکێتیی پێکھاتەیەک بوو لە بیری چەپی تەواو و بیری سۆشیالیزم، ئارام بۆخۆی چەپێکی کاریگەر بوو، ھەر بۆیە کاریگەری لەسەر بیروباوەڕی گشتیی حیزبەکە ھەبوو.

مردن[دەستکاری]

لە ٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨ لە گوندی تەنگیسەری سەر بە ناوچەی قەرەداغ بە دەستی کۆمەڵێک جاش شەھید کراوە.[٣]

ڕووداوی شەھیدکردنەکە[دەستکاری]

مەفرەزەیەکی خاسەی جاش بە سەرپەرشتی عاسی ڕەووف دەچن بۆ گوندی تەنگیسەر، کە ئەوجا لە گوندەکانەوە ھەواڵی دابەزینی پێشمەرگە ھاتبوو. ئەم مەفرەزەیە لە قیادەی قوات جەحافل (کە بارەگای لە چەمچەماڵ بوو) دەرچوو بوون. بە گەشتنیان بە ناو گوندی تەگیسەر، کاک ئارام لە گوندەکە دەرچوو بوو بە چەکەوە. ئەم جاشانەش دەستڕێژیان لێ کرد بوو، شەھیدیان کرد بوو. جاشەکان بە ھیچ شێوەیەک نەیانزانی بوو، چی سەرکردە و کادرێکی باڵایە. جێیان ھێشتبوو، دوای گەڕانەوە لە ڕێگەی ئێزگەی یەکێتی و دەزگای سیخوڕیەوە زانیبویان ئەوەی کە شەھید بووە ئارامی سەرکردەیە ەقی پەڕە.[٤].

ئاوات قارەمانی[دەستکاری]

شایەتحاڵ و ھەڤاڵی شەھید ئارام بووە. وە تەنھا کەسە کە لەگەڵیدا بووە و ڕووداوەکانی بە وردەکاری تەواوە لە ڕووداو و مێژی تەلەفزیۆنی NRT باس کردووە دەقی پەڕە.[٥]

عاسی ڕووف[دەستکاری]

ئەو عاسی ڕەووفە یەکێک بوو لە دڕەندەترین جاشەکانی ئەوسا، لە داستانی حەمک بە دەستی مامە ڕیشە کوژرایەوە. دەقی پەڕە.[٦]

== سەرچاوەکان ==

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٣ی شوباتی ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٣ی شوباتی ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٣ی شوباتی ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  4. ^ بیرەوەری ھەڤاڵانی لەگەڵ ئارام Archived ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢, لە وەیبەک مەشین.,.
  5. ^ بەرنامەکە, بەرنامەی ڕووداو و مێژوو.
  6. ^ مامە ڕیشە خۆی لە باسی داستانی حەمک,.