سروودی شەھید ئارام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سروودی شەھید ئارام سروودێکی شۆڕشگێڕانەیە کە تیپی مۆسیقای شەھید کارزان خوێندوویەتی. ئەم سروودە بۆ ڕێزگرتن لە شاسوار جەلال سەعید، ناسراو بە ئارام یان شەھید ئارام خوێندراوەتەوە کە کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕی کورد و سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە.[١]

دەقی سروودەکە[دەستکاری]

دەبا فاشییەکان بزانن

وا ئێستاکە لە کوردستانی ئاراما

لە کوردستانی قەتماغە و کێڵگەی زاما

ھەر دەوەنە و بن تاشەبەردی چیایە

سەنگەرێکە و قوتابخانەی دروست بوونی

ئارامێکی تری تیایە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "شاسوارەكەی ڕێگای خەبات". archive.khaktv.net. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. Retrieved 5ی Februaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)CS1 maint: url-status (link)