نیوەمانگ
نیوەمانگ فیلمێکی درێژی دەرھێنەری کورد بەھمەن قوبادییە. لە ئێران و عێراق و نەمسا دروستکراوە و بەرھەمی ساڵی ٢٠٠٦ە. نواندنی: ئیسماعیل غەفاری، ئەڵڵا موراد ڕەشتیانی، فەرزەن سابووری، کامبیز ئارشی، سادیق بەھزادپوور، عەلی ئەشرەف ڕەزای، ڕەزا حاج خوسرەوی، محەمەد ناھید، بەھرام زارەیی، ھدیە تەھرانی، گوڵشیفتە فەراھانی، حەسەن پوورشیرازی.
[دەستکاری] چیرۆک
دەسەڵاتی سەدام نەماوە و مامۆ کە موزیکژەنێکی ناوداری کوردە، لەگەڵ کوڕەکانیدا، ھەڵدەسێت بە گەشتێک بۆ عێراق تا کۆنسێرتێک ئەنجام بدات. کۆنەھاوڕێیەکی مامۆ کە باسێک لێدەخوڕێت دێت و یەک بەدوای یەک کوڕەکانی مامۆ ھەڵدەگرێت. سەرباری ئەوەی یەکێک لە کوڕەکانی مامۆ پێشبینی ڕاستەقینەی خەڵکانی بەتەمەنی گوندەکە باس دەکات، کەچی مامۆ ھەر سوورە لەسەر ئەوەی بەردەوام بێت لەسەر گەشتەکەی. ئیتر سنوور دەبڕن و ڕووبەڕووی گرفت و سەختی دەبنەوە و سەفەرەکەیان دەبێتە مایەی ھەم گیانبازی و ھەمیش تێگەیشتن و شت بۆ دەرکەوتن.
[دەستکاری] گرێدان بۆ دەرەوە
- فیلمه درێژهکان چوارەم فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن
- نیوەمانگ لە IMDB