باکوور (بەڵگەفیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باکوور
Bakur
دەرھێنەرچایان دەمیرێل
ئێرتوگرول مافیئۆگلوو
چەشنی فیلمبەڵگەفیلم
ڕێکەوتی دەرچوون٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی مۆنتریال)
ماوەی فیلم٩٢ خولەک
زمانکوردی (کورمانجی)
تورکی

باکوور (بە کوردیی باکووری: Bakur، بە ئینگلیزی: North) بەڵگەفیلمێکە لە دەرھێنانی، دەرھێنەری کورد، چایان دەمیرێل؛ کە ژیان و گوزەرانی گەریلا پیشان دەدات.

ناوەرۆک[دەستکاری]

باکوور یەکەم فیلمێکە کە لەگەڵ گەریلا ھاوڕێ دەبێت و بە شێوەی ڕاستەوخۆ ناو پەکەکە دەگوازێتەوە؛[١] فیلمەکە لە ئاگربەستی نێوان ساڵەکانی ٢٠١٣–٢٠١٤ بەرھەم ھاتووە و لە سێ کەمپی ئامەد، دێرسم و جزیر کاری وێنەھەڵگرتنەوەی بۆ کراوە.

ئاخێوەران[دەستکاری]

خەڵاتەکان[دەستکاری]

  • بەربژێری باشترین بەڵگەفیلم لە فێستیڤاڵێ فیلمی ستۆکھۆڵم
  • بەربژێری خەڵاتی SIYAD بۆ باشترین بەڵگەفیلم لە ئەنجومەنی ڕەخنەگرانی فیلمی تورکی

نمایشکردن[دەستکاری]

  • باکوور لە تورکیا قەدەغە کراوە؛[٢] دوو دەرھێنەرەکەی بە تاوانی بانگەشە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان سزای زیاتر لە سێ ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە و ئیزنی چوونەدەر لە تورکیایان نێ.[٣] بڕیار بوو فیلمەکە لە سی و چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئەستەمبوڵ (IFF) نمایش بدرێت بەڵام چەند کاتژمێر پێش نمایشەکە، تێک دراوە و لە ئاکامدا فێستیڤاڵەکە ھەڵوەشایەوە.[٤][٥]دوابەدوای ئەو ڕووداوە بیست و شەشەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئەنقەرە، بەشەکانی بەڵگەفیلم و کورتەفیلمی خۆی لەبەر ئەوەی ئیزنیان پێ نەدەدا باکوور بەشدار بێت، لابرد.[٦]
  • باکوور لە دوازدەھەمین فیلم فێستیڤاڵی جیھانیی کوردی بە شێوەی ئۆنڵاین و خۆڕایی بڵاو کراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "BAKUR: Inside the PKK | Sideways Film" (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Film Screening: Bakur – North". We are Plan C (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ https://bianet.org/english/freedom-of-expression/210660-directors-of-bakur-documentary-given-prison-term-for-terrorist-propaganda
  4. ^ "'Bakur' screening ban causes controversy at the Istanbul International Film Festival". euronews (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ "Why was "Bakur: A Guerilla Documentary" not screened in the festival? | Heinrich Böll Stiftung | Niwêneriya Tirkiyeyê". Heinrich-Böll-Stiftung (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "'Bakur' crisis hits Ankara Film Fest". Hürriyet Daily News (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]