ژانی گەل (فیلم)

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ژانی گەل
بەرھەمھێنان سولی فیلم
نووسین ئیبراهیم ئەحمەد
خەسرەو سینا
جەمیل ڕۆستەمی
کاست نزار سەلامی
ڕێناس وریا
ئاسۆ عومەر
ژیان ئیبراهیم
مۆسیقا کارن هیمایۆنفەر
ڕێکەوتی دەرچوون تەمموزی ٢٠٠٧
ماوەی فیلم ١٠٠ خولەک
وڵات کوردستان
زمان کوردی

ژانی گەل فیلمێکی کوردی ساڵی ٢٠٠٧ە کە لەلایەن جەمیل ڕۆستەمییەوە دەرھێنراوە. نزار سەلامی، بە کەسایەتی جوامێر کەسایەتی سەرەکی فیلمەکە دەگێڕێت. چیرۆکی فیلمەکە لەسەر بنەمای ڕۆمانی ژانی گەلی ئیبراھیم ئەحمەدە. فیلمەکە نێردرا بۆ ٨٠یەم خەڵاتی ئەکادیمی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئەکادیمی باشترین فیلمی زمانی بیانی، بەڵام وەک پاڵێوراوێک وەنەگیرا.

ژانی گەل لەلایەن ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدەوە پشتگیری مادی لێکراوە و تێچوونی فیلمەکەش نەزانراوە.

چیرۆک[دەستکاری]

فیلمەکە باس لە کوڕێک دەکات بە ناوی جوامێر کاتێک خێزانەکەی، کاڵێ دووگیانە و ژانی ھەیە، جوامێر ئەچێت مامانێک بھێنێت تا مناڵەکەیان ببێت، بەڵام لەناکاو بەڕێکەوت ئەکەوێتە نێو خۆپیشاندانێکی کوردەکانەوە کە داوای ئاشتی و برایەتی لە نێوان کورد و عەرەب دەکەن. جوامێر ئەیەوێت لە خۆپیشاندانەکە بێتە دەرەوە و بڕوات بەدوای مامانەکەدا، بەڵام حکومەت چواردەوری خۆپیشاندانەکە دەگرێت و گوللەبارانیان دەکات. جوامێر بریندار دەکرێت لەگەڵ چەندین بریندار و کوژراوی تردا دەگوازرێتەوە بۆ ئەمنە سوورەکە، لەوێ لەلایەن ناپاکێکەوە بە ڕێکخەری خۆپیشاندانەکە دەناسرێنرێت. جوامێر.

جوامێر ماوەی ١٠ ساڵ لە زینداندا دەمێنێتەوە و بە توندی سزا دەدرێت. لەدوای ئازادبوونی دەچێتەوە ماڵەوە، کاتێک ئەبینێت ماڵەکەی ڕووخاوە و ھیچ جێشوێنی مرۆڤێکی پێوە نییە. جوامێر سەردانی ماڵی ئامۆزایەکی ئەکات و بۆ ماوەیەک لەوێ ئەمێنێتەوە. ئامۆزاکەی پێی ئەڵێت کە خێزانەکەی و کوڕەکەی لەترسی حکومەت کۆچیان کردووە بۆ گوندێک لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدا.

کاتێک جوامێر بەڕێ ئەکەوێت بۆ گوندەکە، لەلایەن پێشمەرگەوە بۆ چەند ڕۆژێک دەستبەسەر دەکرێت تا لە کۆتاییدا لێی دڵنیا دەبن کە جوامێر ناپاک نییە و کەسێکی نیشتمانپەروەرە. یەکێک لە سەرکردەکان کە جوامێر ئەناسێت ئەیباتە سەر دوو گۆڕ و پێی ئەڵێت کە گوندەکە لەلایەن حکوومەتەوە بۆمبباران کراوە و ھەموو دەنیشتووانی گوندەکە شەھیدبوون.

کاتێک جوامێر ئەبێتە پێشمەرگە، ئامۆزاکەی لە نامەیەکیدا بۆی، پێی ئەڵێت کە خێزانەکەی بە ئازاری کوڕەکەیەوە گیانی لەدەست داوە مناڵەکەشی نەژیاوە. حکوومەتیش خانووەکەی ڕووخانووە.

کەسایەتییەکان[دەستکاری]


خەڵات و پاڵاوتنەکان[دەستکاری]

  1. خەڵاتی باشترین دروستکەری فیلمی نێودەوڵەتی، ڤیستیڤاڵی فیلمی بۆستن، ٢٠٠٨.
  2. خەڵاتی کۆڵومباین، ڤیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی مووندانس، ٢٠٠٨.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

  1. ژانی گەل لە Internet Movie Database.