کچی کافرۆش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کچی کافرۆش
دەرھێنەرتەنیا کەریم
کاستگۆران دڵشاد
سنور ئالانی
ھێور حەسەن
ڕێکەوتی دەرچوون٥ی تەممووزی ٢٠١٤
ماوەی فیلم٩٠ خولەک
وڵاتباشووری کوردستان
بەریتانیا
جۆرجیا
زمانکوردی
تێچوون١٩٦ میلیۆن دینار[١]

کچی کافرۆش فیلمێکی درامی و ڕۆمانسی کوردییە، تەنیا کەریم کاری دەرھێنانی بۆ فیلمەکە کردووە، گۆران دڵشاد، سنور ئالانی و ھێور حەسەن ڕۆڵی سەرەکییان لە فیلمەکە گێڕاوە. فیلمەکە لە شارەکانی ھەولێر، سلێمانی[٢] و ھەڵەبجە نمایشکرا.[٣] فیلمەکە لە چیڕۆکی ڕاستەقینە وەرگیراوە، بەشێک لە وێنەگرتنی فیلمەکەش لە قەڵای کۆیە وێنەی گیرابوو.[٤]

چیڕۆک[دەستکاری]

لە سەردەمی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی لە عێراق و کوردستان، ئەفسەرێکی بەریتانی ئاشقی کچێکی کورد دەبێت کە لە ئێرانەوە ھاتووەتە باشووری کوردستان، لەکۆتاییدا، ئەفسەرەکە کچە کوردەکە دەفڕێنێت و دەیباتە بەریتانیا، بەڵام لەوێ کچەکە ژەھرخوارد دەکرێت و گیان لەدەستدەدات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]