چاوی مرۆڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی چاوی مرۆڤێک

چاو ئەندامێکی لەشە بۆ دیتن بە کار دێت. ئەاونە چاویان لاوازە لینز لە چاو دەنێن یان چاویلکە لە چاوان دەکەن بۆ ئەوەی باشتر ببینن. ئەوانەش ئەم ئەندامەی لەشیان لە کار کەوتبێ پێان دەڵین: کوێر.

نەخۆشییەکانی چاو[دەستکاری]

مرۆڤ تووشی ھەندێ لە نەخۆشییەکانی چاو دەبێت لەوانە دوور بینی و نزیک بینی و ڕەنگ کوێری.

دوور بینی[دەستکاری]

کەمووکڕییەکە یان نەخۆشییەکە تووشی چاوی مرۆڤ دەبێت کە تەنە دوورەکان بە باشی دەبینێت ، ھۆکاری تووشبوون بە دوور بینی ئەوەیە ماسوولکەی بڕۆژۆڵەکان (برژانگەکان) ناتوانن بەشێوەیەکی تەواو دەست بەسەر ئەو وێنەیە دابگرن کە بەرەو ئاڕاستەی چاوەوەیە، دووربینی بە بەکارھێنانی ھاوێن کۆ چارەسەر دەکرێت

نزیک بینی[دەستکاری]

کەم و کووڕی یان نەخۆشییەکە دووچاری چاوی مرۆڤ دێت بەوەی کە تەنە نزیکەکان بەباشی دەبینێت ، بە ھاوێن پەرت یش چارەسەر دەکرێت

ڕەنگ کوێری[دەستکاری]

کەم و کووڕی یان نەخۆشییەکە دووچاری چاوی مرۆڤ دێت کە ناتوانێت ڕەنگەکان بەباشی ببینێت یاخوود بەشێ لەڕەنگەکان نابینێت یا بە ڕەنگی تر دەیانبینێت.

چەندین شەبەنگی جۆراوجۆر لە ڕەنگی چاوی مرۆڤ[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]