مناڵدان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

منداڵدان یان ڕەحم ئەندامێکی سیستمی زاوزێی ڕەگەزی مێوینەی گواندارانە کە تۆلی تێدا دەگوورێ.[١]
مناڵدان لە هەرمێیەکی سەرەوخوار دەچێ کە لە ناوەڕاستی ناوچەی لەگەن لە نێوان میزەڵدان و ڕێکتۆمدا جێی گرتووە. مناڵدان لە تەنە و ملێک پێک دێ کە زێ لە ناوەوە دەچێتەوە سەری. دیوارەکانی مناڵدان ئەستوور و ماسوولکەییە، لەڕاستیدا ئەم ماسوولکانە، بەهێزترین ماسوولکەی لەشی ژنە، کرژ بوونەوەی ئەم ماسوولکانە لە کاتی زاندا دەبێتە هۆی ژان گرتن و لەدایک بوونی مناڵ(تۆل).
کاتێ ژنێ سکی پڕ نییە، مناڵدانی نزیک 5.7سم درێژ و 5سم پانە و کێشی نزیک 35 گرەمە. بەڵام لە دووگیانیدا ئەم قەبارە و کێشە تا ڕادەیەکی زۆر زیاد دەکا.

ناوەکانی تر[دەستکاری]

لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان ئەم وشانەش بەکار دێن:

پزدان ، تۆلدان ، زێدان ، زایەدان، هەلپەز، ڤاگینا، پڕزانک، پزڵی، پزو، کاردانک، گللک، چارۆکە، هەماز، زامار، هاوباز، بز، پاور

کارەندامناسی[دەستکاری]

  • ڕاگرتن، پاراستن و ژیواندنی تۆل (مناڵی ناو سک)
  • بەستێنی مەلە کردنی سپێرم تا گەیشتن بە هێلکۆکە

دابەش کردنی بۆشایی مناڵدان[دەستکاری]

  1. بنک (Fundus): ئەو بەشە لە بۆشایی مناڵدان کە دەکەوێتە سەر ڕێژگەی لوولەکانی مناڵدان.
  2. تەنە (Body): ئەم بەشە لە نێوان بنک و ئیسمووسدایە.
  3. ملی مناڵدان (Cervix): بەشێکی تەشی ئاسا.

پۆشەنی ناو مناڵدان[دەستکاری]

ناو مناڵدان بە پۆشەنێکی زیندوو و چالاک بە ناوی ئاندۆمێتر داپۆشراوە. شانەی ئاندۆمێتر لە بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی هۆرمۆندا هەستیارە و پاش پێگەیشتن تا پێش ئاوەسۆیی ئەم شانە دادەڕژێ و خوێنی سووڕی مانگانە پێک دێنێ. دوای ئەم داڕژانە، دیسانەوە هەڵدەداتەوە. مناڵدان بە هۆی گۆڕانکارییەکانی ئەم شانەوە خۆی بۆ جێ کردنەوە و دامەرزانی تۆل لە دووگیانیدا ساز دەکات.

وێنەخانە[دەستکاری]

بڕوانە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.ucc.ie/medsoc/1styr/resources/anatomy/The%20Pelvis.doc