میێلۆئید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی چۆنیەتی دابەشبوونی بنەماڵەی خانەکانی خوێنی مرۆڤ، شوێنی بنکەی میێلۆئید دیاری کراوە

میێلۆئید بۆ ناو بردنی بنکەی خانەیێک(سللوول) بە کەڵک دێت کە وا لە مێشکی ئێسک(بە ئینگلیزی: Bone Marrow) هاتووە. لە ناو مێشکی ئێسک دەستەیێک خانە هەن کە ئەرکی درووت کردنی خانەکانی خوێنیان هەیە. ئەو خانەگەلە کە لە خانەی پۆلی میێلۆئید درووت دەکرێن تەواو خانەکانی ناو خوێن لە خۆیدا دەگرێت جگە لە لیمفۆسیتەکان. وشەی میێلۆئید زۆرجار لە ناوبردنی شیرپەنجەکاندا بە کەڵک دێت بۆ ئەوەی کە بنەمای سەرەکی شێرپەنجەکە ڕوون بێتەوە. بۆ وێنە ئەو شێرپەنجە ها لە خوێن دا یا نە، کە ئەگەر بڵێین لووکێمیای میێلۆئید ئەمە واتە شێر پەنجەی خانە سپیەکانی خوێن جگە لە لیمفۆسیتەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ماڵپەڕی ئی-مێدیسین