جومگە
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
جومگە (بە ئینگلیزی: Joint) شوێنی به‌یه‌ک گه‌یشتنی دوو یان چه‌ن ئێسک.
لە لەشی مرۆڤدا سێ جۆری سەرەکی لە جومگە هەیە ، کە بریتین لە :
- جومگه‌ی ریشاڵی یا نه‌بزۆک یا ( به ئینگلیزی Fiberous joint): له‌م جومگانه‌دا دوو سه‌ری ئێسک به هۆی ریشاڵه‌کانه‌وه پێکه‌وه ده‌به‌سترێن و جووڵه‌یان ده‌بڕێت؛ وه‌ک جومگه‌کانی سه‌ر و ده‌موچاو.
- جومگه‌ی کرۆژنه‌یی یا نیوه‌بزۆک یا (Cartilaginous joint): له‌م جومگانه‌دا سه‌ری ئێسکه‌کان به نێوانداری کرۆژنه‌کانه‌وه پێک ده‌گه‌ن، نیوه بزێون و جووڵه‌کانیان سنوورداره و پتر له هێڵی ناوه‌ڕاستی له‌شدان؛ وه‌ک: جومگه‌کانی بڕبڕاگه، جومگه‌ی بانه‌گا(سه‌مفیزی پووبیسم)،و... .
- جومگه‌ی سینۆڤیاڵ یا بزۆک یا (Synovial joint): له باری جووڵانه‌وه، جۆرێکی ته‌واوه له جومگه و بزۆکه.
له‌م جومگانه‌دا سه‌ری ئێسکه‌کان به توێژێ کرۆژنه داپۆشراوه و چاڵی جومگه‌یی، که‌پسوولی جومگه‌یی، به‌ندۆکه‌کانی جومگه وپه‌رده‌ی سینۆڤیاڵ له‌خۆ ده‌گرێت.
سینۆڤیاڵ ناوپۆشی سێرڤێزی جومگه‌یه که لینجاوێک ده‌ڕژێنێته ناو چاڵی جومگه تا ئێسکه‌کان به ئاسانی تێیدا بجووڵێن.وه‌ک: جومگه‌ی ئه‌ندامه‌کانی ده‌ست و پێ.
جومگه‌کانی سینۆڤیاڵ به پێی شکڵ و شێوه، به چه‌ن به‌ش دابه‌ش ده‌بن:
- جومگه‌ی زیناسا: روویه‌کی جومگه، کۆم و روویه‌کی تری ناوچاڵه( وه‌ک زین) ؛ وه‌ک له‌پی ده‌ست
- جومگه‌ی لاولاوی: روویه‌کی جومگه‌که به شێوه‌ی قڕقڕه‌یه و جووڵه‌کانی ته‌نیا به‌ره‌و لایێکه؛ وه‌ک ئانیشک.
- جومگه‌ی کۆندیلی، یان پاروویی؛ وه‌ک ئه‌ژنۆ و شه‌ویلکه‌ی خواروو.
- جومگه‌ی لووله‌ییی: روویه‌کی جومگه وه‌ک لووله ده‌چێ که له گه‌وێکدا ده‌سووڕێت؛ وه‌ک جومگه‌ی لای ژووری دوو ئیسکی زه‌ند.
- جومگه‌ی تۆپی: روویه‌کی جومگه به شێوه‌ی تۆپێکی کۆمه و روویه‌کی تری ناوچاڵه؛ وه‌ک: جومگه‌ی ران .
Aminijian (لێدوان) ١١:٤٨, ٧ ئایار ٢٠١٣ (UTC)