موو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕووبەری پێکھاتەی موو
مووی مرۆڤ، ٢٠٠ جار گەورەتر کراوە

موو یان تووک (بۆ سەر: قژ یان پرچ)، (بۆ ئەندامی زاوزێ: بەرەتووک)، بەشێکە، ڕواوە لە ئێپیدێرم (چینی دەرەوەی پێست) لە گوانداراندا. یەکێک لە سەرەکیترین تایبەتمەندییەکانی گوانداران ھەبوونی مووە لەسەر جەستەیان، ھەرچەند ھەندێکیان لە قۆناغگەلی ژیانیاندا موویان نییە. بە کەسێک وا موو زۆربەی لەشی دەگرێتەوە واتە مووی زۆری ھەیە «تووکن»یان «تیسکن» ئەوترێ.[ژێدەر پێویستە]

کارکردەکان[دەستکاری]

مووە ئاندڕۆژێنیەکانی پیاو و ژن[ژێدەر پێویستە]

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە مرۆڤ ٣٫٣ ملیۆن ساڵ پێش ئەو مووانەی ھەڵوەریوە کە جەستەی داپۆشیووە.[١]

قژەسەر[دەستکاری]

ھەموو ڕووبەری پێستی سەر لە دەوروبەری ٥٠٠ سەنتیمەتر دووجادا دایە، کە دەبێتە نزیکەی ٢٠٠ تاڵە موو لە ھەر سەنتیمەترێکدا. بە یەکەی ژماردنی قژەسەر دەڵێن گڕافت. ھەر گڕافتێک لە چەندین تاڵە قژ پێکھاتووە کە ڕیشەکەیان بە یەکەوە پێوەندیان ھەیە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Wade, N. (2007). In Lice, Clues to Human Origin and Attire. New York Times, 156(53877), A17-A17.
  2. ^ "ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی دکتۆر عەلی وەفایی (فارسی)". Archived from the original on 13ی Aprilی 2012. Retrieved 10ی Aprilی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٣ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.