ئێسکەکانی گوێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێسکەکانی گوێ ( بە ئینگلیزی: Ossicles ) یان ئێسکەکانی بیستن ناوی سێ ئێسکی بچووکە لە گوێی ناوەڕاست کە ڕۆڵیان گواستنەوەی لەرزینەکانی تەپڵی گوێیە بۆ دەوروبەری گوێی ناوەوە . هەردوو گوێچکەکە سێ ئێسکیان هەیە کە پێیان دەوترێت چەکوشی و سەنگە و ناڵی . ئەم ئێسکانە بەهۆی لێکچوونیان لەگەڵ چەکوش و سەنگە و ناڵ بەم ناوە ناونراوە .

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای فارسی