کۆئەندامی ھەناسە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کۆئه‌ندامی ھەناسە
Respiratory system ckb.svg
پێکھاتەی کۆندامی ھەناسە

کۆئه‌ندامی ھەناسە (بە ئینگلیزی: Respiratory System) کۆمەڵە ئەندامێکە فەرمانی سەرەکی: دابین کردنی ئۆکسجینی خانە‌کانی لە‌ش و دەرکردنی دوئۆکسیدی کاربۆنی به‌رهه‌مهاتوو له‌ پرۆسه‌ی میتابولیسمه‌.

هه‌موو گیانداره‌ فره‌خانه‌کان، به‌ جۆرێک، کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یان هه‌یه‌. ئه‌ندامی ئاڵوگۆڕپێکردنی هه‌وا له‌ گیاندارانی ئاوژیدا به‌ ناوی ئاوسی و له‌ گوانداران و په‌له‌وه‌راندا، به‌ سی ده‌یناسین . ئه‌م وتاره‌ ته‌نیا ده‌په‌رژێته‌ سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی مرۆڤ که‌ هاوشێوه‌ی گواندارانه‌.

ئە‌ندامە‌کانی ئە‌م کۆئه‌ندامە بریتین لە: لووت،گەروو، نای، سی


توێکاری کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌[دەستکاری]

لووت : لووت له‌ کۆمه‌ڵیک ئێسک و کرۆژنه‌ پێکهاتووه‌. چاڵه‌کانی ناو بۆشایی لووت به‌ ناوپۆش و ورده‌ڕه‌گ داپۆشراوه‌ و ده‌بێته‌ هۆی گه‌رم و شێدار بوونی هه‌وا پێش له‌وه‌ی بگاته‌ سییه‌کان. موو و مژۆڵه‌کانی ناولووت ته‌پوتۆزی هه‌وا ده‌گرن تا هه‌وایه‌کی پاکژ بۆ سییه‌کان به‌ڕێ بکرێت.


کشکشێ : پاژێکی بۆری هه‌ناسه‌یه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ به‌شی خوارووی قوڕگ ( ئه‌وک ) ( له‌ ئاستی سێهه‌مین تا شه‌شه‌مین مۆره‌ی مل ) و به‌رهه‌مهێنانی ده‌نگیشی له‌ ئه‌ستۆیه‌،له‌ چه‌ن ماسوولکه‌ و کرۆژنه‌ پێکهاتووه‌.


نای : به‌شێکه‌ له‌ بۆری هه‌ناسه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ پاش کشکشێ و له‌ کۆمه‌ڵێک کرۆژنه‌ی (Ω) شکل پێکهاتووه‌. درێژاییه‌که‌ی 10-12 سانتی میتره‌ و له‌ ئاستی شه‌شه‌مین مۆره‌ی مله‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات و بۆ خواره‌وه‌ داده‌کشێ و ده‌بێته‌ دوو لقی راست و چه‌پ که‌ به‌ برۆنش یا نایچه‌ ده‌ناسرێت. برۆنشه‌کان له‌ ناو سییه‌کاندا لق و پۆی زۆریان لێ ده‌بێته‌وه‌ به‌ ناوی برۆنشیۆل.


سی : سییه‌کان وه‌ک دوو قوچکه‌، ئه‌ملاولای سینگ پڕ ده‌که‌نه‌وه‌، بنکی سییه‌کان له‌ سه‌ر گلێجه‌ یا دیافراگمه‌ و لووتکه‌شیان له‌ ئاستی یه‌که‌مین مۆره‌ی بڕبڕاگه‌ی پشته‌. برۆنشیۆله‌کان له‌ ناو سییه‌کاندا به‌ ئالوێئۆله‌کان کۆتاییان دێت و به‌ هۆی کۆمه‌ڵێک ورده‌ره‌گی خوێنی باشه‌وه‌، ئاڵوگۆڕی ئوکسیجنی هه‌وا و دوئوکسیدی کاربۆن جێبه‌جێ ده‌که‌ن.

په‌رده‌سی : په‌رده‌یه‌کی دوو تۆی ده‌ور سییه‌کانه‌ که‌ به‌جیاواز سییه‌کان داده‌پۆشێ . له‌ نێوان دوو تۆی ئه‌م په‌رده‌دا، شله‌یه‌ک هه‌یه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی خزبوون و نه‌رمی بزاوه‌کانی سی.

سییه‌کان وازیان له‌ سه‌ریه‌ک خه‌وتنه‌، به‌ڵام به‌هۆی ته‌وژمی نه‌رێنی دوو تۆی په‌رده‌سییه‌وه‌، ده‌کرێنه‌وه‌ و هه‌ناسه‌ یان تێده‌چێت.