مۆخی ئێسک
مۆخی ئێسک، مێژوک، (بە ئینگلیزی: Bone marrow) پێکهاتووە لە نەرمە شانەیەکی ڕه‌گاوی که داربه‌سته‌که‌ی له شانه‌ی ڕه‌تیکولێر داڕێژراوه و خانه‌ی جۆراوجۆری خوێنی، خوێنساز و چه‌وری له سه‌ره.
مێژوک، هڵۆڵی نێوان ئێسکه درێژه‌کان و بۆشایی نێو ئێسکه خڕه‌کان پڕ ده‌کاته‌وه. به دوو شێوه‌ی سوور و زه‌رد ده‌بینرێت؛ مێژوکی سوور زۆرتر له خانه خوێنسازه‌کان پێکهاتووه و به میێلویید ده‌ناسرێت، مێژوکی زه‌ردیش، خانه چه‌ورییه‌کان له‌خۆ ده‌گرێت.
له سه‌رده‌می تۆلی و پاش له‌دایک بوون تا قۆناخی پێگه‌یین، هه‌موو ئێسکه‌کانی له‌ش دارای مێژوکی سوورن، به‌ڵام پاش ئه‌م قۆناخه، مێژوکی سوور ته‌نیا له بڕبڕاگه، په‌راسوو، په‌راسووبه‌ند و ئێسکه‌کانی کاپۆڵدا ده‌مێنێته‌وه و له دیکه‌ی ئێسکه‌کانی له‌شداجێگه‌ی خۆی به مێژوکی زه‌رد ده‌دا.
خانه‌کانی مێژوک ( مۆخی ئێسک ) [دەستکاری]
له مێژوکدا بڕێ خانه هه‌ن به ناوی خانه‌ی بنه‌ڕه‌تی که دوو جۆر خانه‌ی تریان لێ ده‌بێته‌وه:
- خانه‌گه‌لی ڕیزی لیمفوییدی، که لیمفوسیته‌کانی جۆری B و T دروست ده‌که‌ن.
- خانه‌کانی ریزی میێلویید، ئه‌م خانانه‌ش له ڕه‌وتی پێگه‌یشتندا ده‌بنه چه‌ن جۆر خانه‌ی تر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له واری کشتدا ده‌توانن بناخه‌داڕێژی کۆلۆنی بن، به یه‌که‌کانی کۆلۆنیساز ده‌ناسرێن.