پۆڵسی تەڕسووسی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
پۆڵسی تەڕسووسی
حەنانیای دیمەشق کاتێ چاوی پۆڵس چاک دەکاتەوە لەکوێربوون.
حەنانیای دیمەشق کاتێ چاوی پۆڵس چاک دەکاتەوە لەکوێربوون.
پۆڵس، نێردراو پۆڵس، پایەبەرز پۆڵس، پۆڵسی تەڕسووسی، شاوڵ، نێردراوی میللەتان...
لەدایکبوون ٥ ی زایینی
تەڕسووس، کیلیلکیە، ئاسیای بچووک.
کۆچی دوایی ٦٧ زایینی.
ڕۆما
ڕێزلێنراوە بە هەموو مەسیحییەتدا.
مێژووی یادەوەری ٢٥ ی کانوونی دووەم (یادی بوونە مەسیحی)
١٠ ی شووبات (نقوومبوونی کەشتییەکەی پۆڵس لە ماڵتا)
٢٩ ی حوزەیران (چەژنی پایەبەرز پۆڵس و پایەبەرز بوتڕوس)
هێماکان شمشێر


شاوڵی تەڕسووسی (بەئینگلیزی: Saul of Tarsus)، دواتریش ناسرا بەناوی پۆڵسی تەڕسووسی (بەئینگلیزی: Paul of Tarsus) پایەبەرز پۆڵس (بەئینگلیزی: Saint Paul) یان پۆڵسی نێردراو (بەئینگلیزی: Paul the Apostle)، یەکێکە لە پێشەوا مەسحییە پێشەنگەکان لەدوای یەسووعەوە. لەلای مەسیحییەکان بە نێردراوی میللەتان ناسراوە و بەیەکێک لە دیارترین کەسایەتییەکان دادەنرێت کە دەستی هەبووە لە بڵاوکردنەوەی ئایینەکەدا لە ئاسیا بچووک ئەوروپا، هەرچەندە زۆرێک لە دوژمن و کێبڕکێکاری هەبوو. باوەڕ وایە کە نەیتوانیوە چێژ ببینێت بەو پلەو پایەیەوە کە هاوچەرخەکانی خۆی وەکوو بوتڕوس و یەعقووب برای خودا هەیان بووە، لەڕێگەی نامەکانییەوە کە نووسیوییەتی، ئەوە روون دەبێتەوە کە لەململانێی ئەوەدا بووە شەرعییەت و متمانە بۆ کارەکەی وەربگرێت وەکوو یەکێک لە نێردراوەکانی مەسیح. ئەو کاریگەرییەی کە پۆڵس درووستیکردبوو لە مەسیحییەتدا یارمەتی دا کە ببێتە یەکێک لە گەورەترین سەرکردە ئایینیەکان بەدرێژایی مێژوو. [١]

سەرەتای ژیانی[دەستکاری]

پۆڵس لەشاری تەڕتووس لە کیلیلکیە[٢] کە ئەکەویتە ئاسیا بچووکەوە (تورکیای ئێستا)، لەدایکبووە، لە ساڵێکدا کە ئەگەری هەیە لەنێوان ساڵانی پێنج بۆ دەیەمینی زایینی بێت. ناوی کاتی لەدایکبوونی "شاوڵ" بوو، لەخێزانێکی یەهوودی کە سەر بە خێڵی بنیامین بوو گەورە بووە و پەروەردە بووە بەپێی گەواهی خۆی لەنامەکەیدا بۆ خەڵکی ڕۆما[٣]، هەروەها پۆڵس هاوڵاتییەکی ڕۆمانی بوو[٤]، کاری دەکرد وەکوو درووستکەری خێمە، هەروەها گرنگی دەدا بە خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی شەریعەتی یەهوودییەت بەجۆڕێ کە چووەتە ئۆرشەلیم بۆ ئەوەی لای غامالائیلی فەریسی ببێتە خوێندکار[٥] کە ئەو کاتە یەکێک بوو لە ناودارترین مامۆستایانی یەهوود. دیارە لەو ماوەیەدا دیداری نەبووە لەگەڵ یەسووعی ناسڕیدا.

گۆڕاندن[دەستکاری]

پاش ئەوەی شاوڵ، بۆخۆی بووە فەریسییەکی بەپەرۆشی ڕەگەز تووندڕەوی یەهوودی، کاری کرد لەسەر ڕکەبەرایەتیکردنی مەسیحییەت کە ئەو کاتە ئایینەکە تازە پێگەیشتبوو، شاوڵ وای دەدانە قەڵەم کە کۆمەڵێکی یەهوودی لەئایین لادەرن کە هەڕەشەن بۆ سەر ئایینی یەهوودییەتی فەرمی، بۆیە یەکەم دەرکەوتنی شاوڵ لە پەڕتووکی کرداری نێردراوەکاندا لەبەشی حەوتەمدا دەبینین کە کاتێک تەماشای شەماسی ئەستیفانۆسی دەکرد کە کاتێک کە بەردبارانیان دەکرد هەتا مردن ئەو پارێزگاری دەکرد لەجل و بەرگی بەردبارانکەرەکان[٦]، ئەو کارەشی با کارێکی ڕاست دەزانی و پشتگیری دەکرد[٧]. لەچوارچێوەی هەڵمەتێکی چەوساندنەوە کە یەهوودییەکان بەرپایان کرد دژ بە کڵێسای ئۆرشەلیم کە هۆکاربوون لەپشت بڵاوبوونەوەی مەسیحییەکان و دەرکەوتنیان لەهەموو شوێنێکدا، پۆڵس هەستا بە دواکەوتنی مەسیحییەکان پاش مۆڵەت وەرگرتن لە قەشە یەهوودییەکانەوە تا دیمەشق تا بەکەلەپچەکراوی بیان گەڕێنێتەوە.

لەسەر ڕێگەی دیمەشق[دەستکاری]

لەسەر ڕێگەی دیمەشق و بەپێی بەسەرهاتەکەی پەیمانی نوێ، پۆڵس ڕوئیایەکی بەسەردا هات کە هۆکار بوو لەگۆڕینی ژیانیدا ئەویش ئەوە بوو کە خودا؛ کوڕەکەی خۆی پیشانی دابوو بەپێی ئەوەی خۆی باسی دەکات لە نامەکەیدا بۆ غەڵاتینەکان[٨]، بەشێوەیەکی دیاریکراو پۆڵس گووتی کە (یەسووعی خودا)ی دیوە[٩]. وە لەپەڕتووکی کرداری نێردراوەکاندا باس لەبەسەرهاتەکە کراوە لە ئیسحاحی نۆیەم دا[١٠] بەم جۆرە

   
پۆڵسی تەڕسووسی
لەکاتی ڕۆیشتنیدا کاتێ کە لە دیمەشق نزیک بۆوە، تیشکێک لەئاسمانەوە دەوروخولی دا
   
پۆڵسی تەڕسووسی

لەدوای ئەمەوە گفتوگۆیەک کەکوتە نێوان شاوڵ و یەسووعەوە کە تێیدا یەسووع دەتوانێت شاوڵ بێنێتە سەر ئەو ڕایەی کە ئەو ماشیحە پەیمانپێدراوەکەیە.

پاش ئەو ڕوئیایە، شاوڵ تووشی کوێری بوو و برا بۆ دیمەشق، لەسەر دەستی حەنانیا دووبارە بینینی بۆ گەڕێندراوەتەوە بەپێی بەسەرهاتەکەی کتێبی پیرۆز[١١]، ئیدی لەکاتی مەسیحی بوونییەوە، شاوڵ بە پۆڵس ناسرا. پۆڵس بەشێک لەژیانی لە نیمچەدوورگەی عەرەبی بردۆتە سەر (ڕەنگە لە بیابانی شام) و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ دیمەشق، لەوێ؛ یەهوودییەکان گەلەکۆمەکێیان لێ کرد تا بیکوژن و چوونە لای دەسەڵاتداری ئەو کاتە و شکاتیان لێ کرد، بەڵام هاوڕێکانی ڕێگەیان بۆ خۆش کرد تا ڕا بکات لەشارەکە.

کاری نێردراوەیی[دەستکاری]

دوای سێ ساڵ، پۆڵس گەڕایەوە بۆ ئورشەلیم لە ٤٠ی زایینیدا[ژێدەر پێویستە] ، بەنیازی ئەوەی کە قوتابییەکانی یەسووع ببینێت، بۆیە پانزدە ڕۆژ لای بوتڕوس مایەوە لەو ماوەیەدا یەعقووب برای خودای دیدار کرد، لەدوای ئەوەشەوە دەستی کرد بە گەشتە مزگێنیدەرە بەناوبانگەکانی بۆ ڕۆژئاوا، بەڵام لەپێشدا هەستا بە مزگێنی دان لە سوریا و کیلیکیە[١٢]. لەکۆتا و دواترین بیست ساڵی دواییدا، پۆڵس ژمارەیەکی زۆر لە کڵێسای لە ئاسیای بچووک و بەلایەنی کەمەوە سێ کڵێسای لە ئەوروپا دامەزراند.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. بریتانیکا
  2. (کرداری نێردراوەکان 22: 3)
  3. (نامە بۆ خەڵکی ڕۆما 11: 1)
  4. (کرداری نێردراوەکان 16: 37)
  5. (کرداری نێردراوەکان 22: 3)
  6. کرداری نێردراوەکان 7: 58
  7. کرداری نێردراوەکان 8: 1
  8. نامە بۆ خەڵکی غەڵاتییە 1: 15 و 16
  9. نامەی یەکەم بۆ خەڵکی کۆرنتۆس 9: 1
  10. کرداری نێردراوەکان 9: 3 - 9
  11. کرداری نێردراوەکان 9: 18
  12. (نامە بۆ خەڵکی غەڵاتییە 1: 18 - 21)