خودای باوک
خودای باوک (بەئینگلیزی: God the Father، بەعەرەبی: الله الآب)، ناوێکی ڕەگەزێنراوە و دراوەتە پاڵ خودا لە هەندێک لە ئایینە یەکتاپەرستییەکاندا، بەتایبەتی لە باوکایەتییە ئیبراهیمییەکاندا. لەیەهوودییەتدا، خودا ناو دەبرێت بە باوک چوونکە ئەو درووستکەرە، ژیانپێدەرە، یاسادەرە و پارێزەرە[١]. لە تەقلیدی مەسیحییەتدا، خودا پێی دەوترێت باوک بەهۆی پەیوەندی نێوان باوک-کور کەلەلایەن یەسووعی مەسیحەوە دیارخرا بەهەمان ئەو هۆکارانەی سەرووتر[٢].
بەگشتی، ناوی باوک ڕۆڵی خودا دەردەخات وەکوو ژیانپێدەر، دەسەڵاتدار و پارێزەرێکی بەهێز، زۆرجاریش وەک بێ وێنە، ئۆمنیپۆتێنت، ئۆمنیسایەنت، ئۆمنیپرێزنت لەگەڵ دەسەڵاتی ناکۆتا و خێرومەندی ناکۆتا کە دەچێتە ئەودیو تێگەیشتنی مرۆڤەوە[٣]. بۆ نموونە، پاش ئەوەی تۆماس ئەکویناس یەکێک لەشاکارەکانی خۆی بەناوی سووما تیۆلۆجیکا تەواو کرد، دەگاتە ئەو باوەڕەی کە هێشتا تێگەیشتنی ئەو بۆ خودای باوک دەستی پێ نەکردووە و ئەمە سەرەتاش نییە[٤]
ڕەگەزی خودا [دەستکاری]
زۆرینەی جار سیفەتە نێرینەکان دەدرێنە پاڵ خودا، لەکتێبە پیرۆزەکان و گەلێک لە تەقلیدە یەکتاپەرستییەکاندا. لەکتێبی پیرۆزدا، خودا ڕاستەوخۆ ناونیشانێکی نێرینەی پێدەدرێت کە "باوک" ـە، لەهەردوو لە پەیمانی کۆن و پەیمانی نوێدا.
بەزۆریی، خودا وەکوو ڕۆحێک پێناسە دەکرێت، بەو شێوەیە ڕەگەزێکی مرۆڤانەی بایەلۆجی نییە. بۆ نموونە لەفێرکردنەکانی کڵێسای کاسۆلیکدا، لەژمارە ٢٣٩ دا، زۆر بەتایبەتی ئەم ڕوونکردنەوەیە هاتووە: "خودا نەپیاوە و نە ئافرەتە، ئەو خودایە"[٥].
لەمەسیحییەتدا [دەستکاری]
سەرچاوەکان [دەستکاری]
- ↑ Gerald J. Blidstein, 2006 Honor thy father and mother: filial responsibility in Jewish law and ethics ISBN 0881258628 page 1
- ↑ Thomas Weinandy, Jesus the Christ OSV Press ISBN 1931709688 page 41
- ↑ Lawrence Kimbrough, 2006 Contemplating God the Father B&H Publishing ISBN 0805440836 page 3
- ↑ Thomas W. Petrisko, 2001 The Kingdom of Our Father St. Andrew's Press ISBN 1891903187 page 8
- ↑ David Bordwell, 2002, Catechism of the Catholic Church,Continuum International Publishing ISBN 9780860123248 page 84