لێکترازانی گەورە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

لێکترازانی گەورە دەستەوشەیەکە بۆ گێڕانەوەی ئەوەی کە چۆن مەسیحییەت لە سەدەکانی ناوەڕاست‌دا بوو بە دوو لەتەوە: ڕۆژھەڵاتی (یۆنانی) و ڕۆژاوایی (لاتین). دواتر، ناوی لەتی ڕۆژھەڵاتی بوو بە کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی ڕۆژھەڵاتی، وە ناوی لەتی ڕۆژاوایی بوو بە کڵێسای کاسۆلیکی ڕۆمانی. بۆ ماوەیەکی درێژ، دژایەتیی ئایینی بوو بە ھۆی بەرەو خراپە ڕۆیشتنی پێوەندییەکانی نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای ئەورووپا.