سیانەیی پیرۆز
لەباوەڕی مەسیحییەکاندا بۆ سیانەیی پیرۆز (بەئینگلیزی: Trinity)، خودا وەکوو سێ دانە کەسی پیرۆز پێناسە دەکرێت (بەگریکی: ὑποστάσεις) کە بریتیین لە خودا باوک، خودای کوڕ (یەسووعی مەسیح) و ڕۆحی پیرۆز. ئەم سیانە لەکەسایەتیدا جیاوازن و بەڵام پێکەوە یەکن و لەیەکێتیدا پێکەوەن و هەریەکەشیان وەکوو یەک یەکسانن و هاوجەوهەرن (بەگریکی: ὁμοούσιοι). بەجۆرێکی تر، هەرسێ کەسایەتییەکەی سیانەیی پیرۆز لەیەک شتن. ئەم باسە یەکێکە لە باسە ئاڵۆزەکانی نێو باوەڕی مەسییحەتدا.[٢]
خودای باوک، خودای کوڕی نارد بۆ جیهان[٣]، کە ئەمەش لەڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە بوو[٤]، لەکاتێکدا ڕۆحی پیرۆز بەیەکێکی تر لە سیانەیی پیرۆز دادەنرێت و ناو دەبرێت بە ڕۆحی باوک [٥] و ڕۆحی یەسووع[٦]، نموونەکان لەسەر یەکێتی لە سیانەیی پیرۆزدا، زۆرن.
بەبڕوای مەسیحییەکان، بەتەنها یەک کەس لەنێو سیانەییەکەدا جێی رەزامەندی نییە بەڵکو پێویستە هەموویان پێکەوە قبووڵ بکرێن.[٧]
زاراوەی "سیانەیی خودا یان سیانەیی پیرۆز"، بەهیچ جۆرێک لەنێو کتێبی پیرۆزدا بەکارنەهاتووە، بەڵکو بۆ یەکەم جار ئەم زاراوەیە لە ئەنجوومەنی نیقییەدا بەکارهات، بەڵام ناوەڕۆکی بابەتەکە لەئینجیلدا بۆ چەند جارێک بەکارهاتووە وەک لە "مەتتا ٤:١٦".
سەرچاوەکان [دەستکاری]
- ↑ یوحەننا 30/10
- ↑ ویکیپیدیای ئینگلیزی
- ↑ یوحەننا 16/3
- ↑ مەتتای 18/1
- ↑ مەتتا 20/10
- ↑ کرداری نێردراوەکان 7/16
- ↑ مەتتا 39/10
|
|||||||||||||||||||||||||||||