ویکیپیدیا:پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا تەنها بۆ باس کردنی ئەو دۆخەیە، کە بەڕێوبەران بە ڕێکەوتنی گشتیی دەگەن، تا لەسەر هەڵوێستی خۆیان، بەلای لێدوانی سڕینەوە ڕابوێرن و بە خێرایی ئەو میدیا یا پەڕەی ویکیپیدیا بسڕنەوە. ئەو دۆخە لە یاساکانی خوارەوەدا شیکراوەتەوە.

کردەوەی سڕینەوە، توانای گەڕانەوەی هەیە، بەڵام تەنها بەڕێوبەران دەتوانن ئەوە بکەن هەر بۆیە، هەرجۆرە سڕینەوەیەکی دیکە غەیری ئەمانەی خوارەوە، دەبێ دوای لێدوان بکرێت. سڕینەوەی خێرا بۆ ئەوەیە کە کات بە خەسار نەچێت لەسەر لێدوان بۆ سڕینەوەی ئەو وتارانەی وا تەنانەت دوای لێدوان، دەرفەتی مانەوەیان نابێت.

بەڕێوبەران دەبێ وریا بن کە سڕینەوەی خێرا نەکەن مەگەر لە دۆخی ڕووندا. ئەگەر پەڕەیەک دەرفەتێکی بوو، تەنانەت زۆر چکۆلە، کە دوای لێدوان بمێنێتەوە، ئەوە نابێ سڕینەوەی خێرا بکرێت، مەگەر کاتێ دژایەتی هەبێ لەگەڵ مافە پارێزراوەکان (copyright). هێندێ‌جار بەکارهێنەران لەدوای چەن دەستکاری وتار دەگەیێننە ئاستێکی باش، بۆیە بەکارهێنەران دەبێ خۆڕاگر بن لە سڕینەوەی ئەو لاپەڕانەی کە لەم دواییانەدا درووستکراون و ئێستا لە پرۆسەی چاکسازیدان.

هەرکەس دەتوانێ بە زیادکردنی یەکێک لەو داڕێژانەی خوارەوە داوای سڕینەوەی خێرا بکات. پێش پێشنیارکردنی وتارێک بۆ سڕینەوەی خێرا، سەرنج بدە کە ئایا دەکرێ چاکسازی تێدا بکرێت، وردی بکەیت بە چەن وتاری دیکە، لەگەڵ وتاری دیکە تێکەڵاوی کەیت یان بۆ شوێنێکی دیکە ڕەوانی بکەیت یا بیگەڕێنیتەوە بۆ پێداچوونەوەیکی باشتری پێشوو یا بەهەر شێوەیەک لە سڕینەوەی بیپارێزیت. ئەو بەکارهێنەرەی پەڕەیەک بۆ سڕینەوەی خێرا پاڵێوراو دەکات دەبێ پێوەرەکان ڕاچاو بکات، هەروا دەبێ دامەزرێنەری ئەو پەڕە ئاگادار بکاتەوە؛ هەروا هەر بەکارهێنەرێکی دیکە کە بەشداریی گەورەی کردووە لەو پەڕەدا.

دامەزرێنەری پەڕەکە، ئەگەر کۆک نییە لەسەر ئەوە، نابێ تاگی سڕینەوەی خێرا لا بەرێت لەسەر پەڕەکە. بەڵکوو دەبێ بە زیادکردنی تاگی {{ڕاوەستان}} دژایەتی خۆی نیشان بدات لەگەڵ سڕینەوەی خێرا و دواتر لە پەڕەی لێدواندا دەبێ لەسەر هۆکارەکانی ئەو دژایەتییە بدوێت. تەنها بەکارهێنەرێک کە دامەزرێنەری پەڕەکە نییە دەتوانێت تاگی سڕینەوەی خێرا لا بەرێت.

جگە لە سڕینەوەی خێرا، ئەم شێوازانەی سڕینەوەش هەن:

  • لێدوانی سڕینەوە ئاسایی‌ترین شێوازی ئەنجامی کردەوەی سڕینەوەیە.
  • سڕینەوەی پێشنیاریی، بۆ پاڵێوراو کردنی بێ کێشە بۆ سڕینەوە.
  • کردەوەی نووسینگە، بۆ سڕینەوەی زۆر گرینگ، زۆر بە خێرایی کە ئەگەر نەکرێت کیشەی یاسایی درووست دەبێت، نووسینگە بۆخۆی هەوڵی دەدات.

پێوەرەکان

کورتەکانی (گ٢، پ١ و ...) زۆرجار بۆ ناردنەوە بۆ ئەم پێوەرانەیە کە لە خوارەوە هاتووە، بەڵام ڕوونکردنەوەی هۆکاری سڕینەوە ئەگەر بە کوردی ساکار نووسرابێت گونجاوترە.

هەر بە دوابەدوای پێوەرەکان لە خوارەوە، لیستێک لەو داڕێژانەی هاتووە وا بەکاردێت بۆ نیشانکردنی پەڕە یا میدیایەک بۆ سڕینەوەی خێرا. بۆ ئاگادار کردنەوەی بەرێوبەران لە پاڵێوراو کردنی ئەم پەڕە، داڕێژەی گونجاو لە سەرووی پەڕەکە دانەێ. (لە نێوان …). تکایە ئەرخەیان بن کە کاتی دانانی ئەو داڕێژە، لە پوختەی دەستکارییەکە بنووسن پاڵێوارو کردن بۆ سڕینەوەی خێرا.

ڕێککەوتنێکی گشتیی هەیە سەبارەت بەوەی کە دەبێ دامەزرێنەر و بەشداربوانی سەرەکی پەڕەی وتار یا میدیایەک ئاگادار بکرێنەوە لە پاڵێوراو کرانی لاپەڕەکە بۆ سڕینەوەی خێرا. بۆ ئەو مەبەستە هەموو داڕێژەکانی سڕینەوەی خێرا، برووسکەیەکی ئاگاداریی لەپێشدا ئامادەکراویان لە خۆ گرتووە کە دەتوانی کۆپی بکەیت و لە لاپەڕەی لێدوانی دامەزرێنەری پەڕەی پاڵێوراوکراو داینیێ.


گشتی

گ١. بێ‌مانای ئاشکرا.

ئەو پەڕانەی دەقێکی ناڕوونی تێیدا نووسرابێت یا نووسراوەکە پەیوەندی نەبێ بە بابەتێکی گرنگەوە. (وەک وتارێک کە تەنیا نووسرابێت: فووووووو). وتارەکان بە نووسراوەی لاواز، لایەنگرانە، ناشیرین، وتەی بڕوا پێ‌نەکراو، بە ئامانجی خراپکاری، خولیاوی، نووسراوە بە زمانی غەیری کوردی سۆرانی، وەرگێڕانی لاواز، لەم جۆرە لەقەڵەم نادرێن.

{{سڕینەوە|گ١}}، {{سڕینەوە|بێ مانا}}


گ٢. پەڕەکانی تاقیکردنەوە.

ئەو پەڕانەی تەنیا بە مەبەستی تاقیکردنەوەیەک دروست‌ کراون (بێجگە لە پەڕەکانی خۆڵەپەتانێ و پەڕەکان لە بۆشاییی ناوی تایبەتیی بەکارھێنەر)

{{سڕینەوە|گ٢}}، {{سڕینەوە|تاقیکردنەوە}}


گ٣. خراپکاری

خراپکاری، بە ئاشکرا زانیاریی ھەڵە بڵاوکردنەوە.

{{سڕینەوە|گ٣}}، {{سڕینەوە|خراپکاری}}


گ٤. دروست‌کردنەوەی پەڕەیەک کە پێشتر بە پێی یاسا سڕابێتەوە.

ھەوڵی دروستکردنی پەڕھ‌یەکی نوێ کە ھەر یەک لە سەردێر یان ناوەرۆکدا، ھاوتای پەڕەیەک بێت کە لە پێشدا بە پێی یاساکانی سڕینەوە سڕابێتەوە، قەدەغەیە. ئەم یاسا ئەمانە لەخۆ ناگرێت: ئەو وتارانەی وا بۆ چاکسازی گۆڕانکاری بنەڕەتیی تێدا کراوە ؛ ئەو نووسراوانەی دوای لێدوان بڕیاری گواستنەوە بۆ بۆشایی‌ناوی بەکارھێنەریان دراوە.

{{سڕینەوە|گ٤}}، {{سڕینەوە|سڕاوە}}


گ٥. دروستکراوی بەکارھێنەری بەربەست یا بایکۆت کراو

ھەموو ئەو پەڕەانەی لە لایەن بەکارھێنەرێکەوە کە لە ماوە بەربەستدایە دەبێ بسڕێنەو.

{{سڕینەوە|گ٥}}، {{سڕینەوە|ناوی بەکارھێنەری بایکۆت کراو}}


گ٦. سڕینەوەی تەکنیکی

چاکسازی بێ لێدوان، وەک سڕینەوەی پەڕە کاتییەکان یا ئەو پەڕەی ڕوونکردنەوانە کە پێویست نین.

{{سڕینەوە|گ٦}}، {{سڕینەوە|تەکنیکی}}


گ٧. داخوازی داھێنەر بۆ سڕینەوە

ئەگەر داخوازییەکە گونجاو بێت و دامەزرێنەری پەڕەکە تەنیا دەستکارییکەری سەرکی ئەو پەڕە بێت، لەسەر داخوازی ئەو دەکرێ سڕینەوە ئەنجام بدرێت. لە کاتی وا دا بەتاڵ کردنەوەی پەڕەکە واتە سڕینەوەی ناوەڕۆکی پەڕەکە، بە مانای داخوازی بۆ سڕینەوەی خێرایە.

{{سڕینەوە|گ٧}}، {{سڕینەوە|داھێنەر}}


گ٨. پەڕەی پەیوەندیدار بە پەڕەیەک کە بوونی نییە یا سڕاوەتەوە

وەک پەڕەی لێدوانی سەبارەت بە پەڕەیەک کە نییە یا سڕاوەتەوە، ژێر پەڕەی پەڕەیەک کە بوونی نییە، ڕەوانکەر بۆ مەبەستی نادیار، ئەڵقەی بەتاڵی ڕەوانکردن. ئەم یاسا ئەمانە لەخۆ ناگرێت:

  • لێدوان لەسەر سڕینەوەی وتارێک (بۆ بەرگری لە دووپات بوونەوەی درووستکردن، لێدوان و سڕینەوە)
  • پەڕەی بەکارھێنەری یا لیدوانی بەکارھێنەر
  • پەڕەکانی ئەرشیڤی لێدوان

{{سڕینەوە|گ٨}}، {{سڕینەوە|بڕاو}}


گ٩. کردەوەی نووسینگە

رێکخراوی ویکیمیدیا ئەو مافەی بۆ خۆی داناوە لە کاتی پێویست، سەبارەت بە ڕووداوی کەم ھەڵکەوت، سڕینەوەی خێرا بکات. ئەو سڕینەوە بێ وەرگرتنی بەڵین لە ویکیمیدیا نابێ بگەڕینرێتەوە.

{{سڕینەوە|گ٩}}، {{سڕینەوە|میدیاویکی}}


گ١٠. پەڕەی ھێرش

ئەو وتارانەی کە تەنیا مەبەستیان ھێرش کردنە سەر کەسایەتی یان ڕیکخراوێک بێت، تەنیا بۆ بڵاوکردنەوەی وتەی ناشیرین و نەگونجاو بەکارھاتبێت. ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان، ئەگەر باسی خراپە و نیگەتیڤی تێدا کرابێت و لەپەڕەی ھیچ پێداچوونەوەیی بەکەڵک‌ھاتووی نەبێ بۆ گەڕانەوە، دابێ بسڕێنەوە.

{{سڕینەوە|گ١٠}}، {{سڕینەوە|ھێرش}}


گ١١. ڕیکلام و پاڵپشتیی ڕوون

ئەو لاپەڕانە تەنیا بۆ بڵاو کردنی ڕیکلام یا دەربڕینی پاڵپشتی بۆ کەسایەتیی، ڕێکخراو یا کۆمپانیایەک بێت و بۆ گەیشتن بە ئاستی بڵاوبوونەوە لە زانستنامەدا پێویستی بە گۆڕانکاری بنەڕەتی بێت، پاڵێوراوی سڕینەوەی خێرا دەبێ. وریا بن تەنیا بە ھۆی ئەوەی بابەتی وتارێک ناوی کەسایەتی یا کۆمپانیا بێت، نابێتە ھۆی سڕینەوەی.

{{سڕێنەوە-گ١١}}، {{سڕێنەوە-ڕیکلام}}


گ١٢. پێشێلکردنی ڕوونی مافە پارێزراوەکان

پەڕەکانی وا ئەو دەقانە لە خۆدەگرن کە مافی بەکارھێنانیان نەدراوە یان مافی بڵاوبوونەەوە لە سەر دۆمەینی گشتی نەدراوە. ئەگەر لە مێژووی پەڕەکەدا پێداچوونەوەیەک ھەیە کە ئەو پێشێلکارییەی تێدا نییە، دەبێ سڕینەوە نەکرێت و تەنیا بە گەڕاندنەوەیەک جێبەجێ دەبێ.

{{سڕێنەوە-گ١٢}}، {{سڕێنەوە-مافەکان}}

وتارەکان

و١.وتاری بێ‌چەمک ئەو وتارانەی چەمکی نەبێت و پێناسە نەدات لە سەر بابەتەکەی خۆی. بۆ نمونە: «ئەومڕۆ باران باری!». ئاگادار بن کە باس لە کورت‌بوون نییە؛ ئەگەر وتارەکە چەمکی هەبێت بەڵام کورت بێت، بۆی هەیە لە ڕیزی وتارە کورتەکاندا بێت و لە داهاتوودا درێژەی پێ‌بدرێت. بەڵام ئەگەر ئەوەندە وتارەکە بێ‌.مانا بوو کە هیچ دەرفەتی هاتن لە ڕیزێکی تایبەتدا نەبوو ئەوە بۆ سڕینەوە دەبێت

{{سڕێنەوە-و١}} {{سڕێنەوە-بێ‌چەمک}}


و٢.وتارەکان بە زمانی دیکە

لە ویکی سۆرانیدا هیچ وتارێک نابێ بە زمانی غەیری کوردی هەبێت. وتار بە هەر زمانێکی دیکە دەبێ لە ویکیپیدیا هەر بەو زمانەدا بێت.

{{سڕێنەوە-و٢}} {{سڕێنەوە-زمانی دیکە}}


و٣.بێ ناوەڕۆک

وتار بێ ناوەڕۆک بە شێوەیەک کە تەنها بریتی بێت لە بەستەر بۆ ناو-ویکی یان دەرەوە یان تەنها پۆلبەندی، دەتوانن بە خێرایی بسڕێنەوە. لاپەڕەکانی ڕوونکردنەوە لەم جۆرە نییە. کورت بوون مەرجی سڕینەوە نییە. زۆرێک لە وتارە کورتەکان بۆیان هەیە لە داهاتوودا پەرە بدرێن.

{{سڕێنەوە-و٣}} {{سڕێنەوە-بێ‌ناوەڕۆک}}


و٥.گواستنی

ئەو وتارانەی تەنها مانایەکی فەرهەنگیی وشەکان بدات سەبارەت بە بابەت، لە پڕۆژەکانی دیکەی ویکی‌دا هەبێ(وەک ویکی‌وشە) یا دووبارە درووست‌کردنەوەی ئەو وتارانە کە لە پێشدا سەبارەت بە سڕینەوە و گواستنەوەی بۆ پڕۆژەی دیکە، لێدوان کرابێت.

{{سڕێنەوە-و٥}} {{سڕێنەوە-گواستنی}}


و٧.بێ‌بایەخ بوون

وتار سەبارەت بە کەسایەتی، ئاژەڵ یا ڕێخراوە یا ناوەڕۆکی ماڵپەڕێک کە هۆکاری گرینگ بوونی دیار نییە. ئەم باس لە جێ‌بڕوا بوون یا جێ متمانە بوونی سەرچاوەی زانیاریی نییە. هەروا وتارەکان دەبێ بۆ نموونە سەبارەت بە کەسایەتی بێت، نەک سەبارەت بە کتێبکەی یان مۆسیقاکەی یان دی خولقێنراوەکانی.

{{سڕێنەوە-و٧}}{{سڕێنەوە-بێ‌بایەخ}}


ڕەوانەکەرەکان

ڕ٢. ڕەوانەکەر بۆ بۆشاییی ناو.

هەر جۆرە ڕەوانەکردن بۆ بێجگە لە پۆل:، داڕێژە:، ویکیپیدیا و یارمەتی: . ئەگەر ڕەوانکردنەکە بە هەڵە بۆ وتارێک کە بوونی نییە بوو، یەک یان دوو ڕۆژ ڕاوەستە ئینجا هەوڵی سڕینەوەی بدە.

{{سڕێنەوە|ڕ٢}}، {{سڕێنەوە|بۆشایی}}


ڕ٣. شێوەی نووسینی ناباو.

ڕەوانەکەرەکان لە شێوە نووسینی پەڕەیەک، کە شێوەیەکی باو و بەسوود نییە. ئاگادار بن کە ڕەوانەکردن لە نووسینی هەڵەیەی ناوی وتار، یەکێ لە باوترین سوودەکانی ڕەوانکردنە، بەڵام نەک شێوەیەکی هەڵەی ناباو.

{{سڕێنەوە|ڕ٣}}، {{سڕێنەوە|ناباو}}


ڕ٤. پۆلی واڵا.

{{سڕێنەوە|ڕ٤}}، {{سڕێنەوە|واڵا}}

پەڕگەکان - وێنەکان

پ١.بێ‌سوود

ئەو پەڕگانەی وەشان یا کۆپییەکی گونجاوتر و بە کوالیتی باشتریان هەبێت لە ویکیپیدیادا بە هەمان شێوە‌-پەڕگە. پەڕگەکانی ویکیمیدیا کامنز لەم جۆر نیین.


پ٢.خراپ

ئەو پەڕگانەی خراپن، یان بەتاڵن، بەو ڕادەی نەرمامێری ویکیمیدیا توانی درووستکردنی هێما، گۆڕانی قەبارە یا نیشان‌دانی نەبێت.

{{سڕێنەوە-پ٢}} {{سڕێنەوە-خراپ}}


پ٣.مافی بەکارهێنان

پەڕگە میدیاکان وا مافی بڵاوکردنەوەی گشتیی یان بەکارهێنانی گشتییان لەبەردەست‌دا نەبێت، دەبێ بسڕێنەوە.

{{سڕێنەوە-پ٣}} {{سڕێنەوە-مافی پەڕگە}}


پ٤.کەمیی زانیاریی مافی بڵاوکردنەوە

کاتێ زانیاریی پێویست سەبارەت بە مافەکانی بڵاوکردنەوی ئەو پەڕگە نەدرابێت، دەبێ لانیکەم ماوە ٧ ڕۆژ کات بدرێت بە دەستکاریکەری ئەو (ئەو کەسەی باری کردووە) تاکوو زانیارییەکان زاید بکات. ئاگادار بن، زۆرکات زانیارییەکانی سەبارەت بە پەڕگە لە پوختەی کاتی بارکردن زیاد دەکرێت.

{{سڕێنەوە-پ٤}} {{سڕێنەوە-زانیاریی مافەکان}}


پ٥.ئەو پەڕگانەی خۆڕایی نین

ئەو پەڕگانی خۆڕایین نین بۆ بەکارهێنان و بڵاوکردنەوە لەسەر دۆمەینی گشتیی و هاوکات لە وتارێکدا بەکار نەهاتبێتن، دوای ماوەی ٧ڕۆژی ئاگاداری، دابێ بسڕێنەوە.

{{سڕێنەوە-پ٥}}{{سڕێنەوە-خۆڕایی نین}}


پ٦. نەبوونی پێناسەی بەکارهێنانی گونجاو

هێندێ لە پەڕگەکان، تەنها بۆ بەشێک لە بەکارهێنانەکان گونجاون و مافیان دراوە. ئەگەر لەگەڵ وێنەیەکی وەها دا زانیاریی نەبێت سەبارەت بە چۆنییەتی بەکارهێنانی گونجاو، دەبێ دوای ٧ ڕۆژ ماوەدان بۆ زیادکردنی زانیاریی، بسڕێنەوە.

{{سڕێنەوە-پ٦}} {{سڕێنەوە-بێ‌پێناسە}}


پ٧.زانیاریی هەڵە سەبارەت بە بەکارهێنانی گونجاو

هێندێ لە پەڕگەکان، تەنها بۆ بەشێک لە بەکارهێنانەکان گونجاون و مافیان دراوە، بەڵام ئەگەر پەڕگەیەک لەم جۆرە نەبێت و بەم جۆرێ ناساندنی کرابێت، دوای ٧ڕۆژ ماوە دان بۆ ناساندی باشتر، دەبێ بسڕێنەوە.

{{سڕێنەوە-پ٧}} {{سڕێنەوە-پێناسەی هەڵە}}


پ٨.ئەو وێنانەی هاوتایان لە ویکیمیدیا کامێنزدا هەیە

ئەو وێنانەی یەکێک لەم مەرجانەی هەبێ، پاڵێوراوی سڕینەوە دەبێ:

  • وەشانی هاوتای هەبێ لە ویکی کامێنزدا بە جۆرە پەڕگەی هاوتا و بە جۆرایەتی هاوتا یا تەنانەت باشتر
    • بەو مەرجەی لە ژێر وێنەکدا نەنووسرابێت «گواستنەوە نەکرێت بۆ کامێنز»، لە کاتی وەهادا ئەو پەڕگە دەسڕێتەوە و ئەوی کامێنز بەکاردێت.
  • وەشانی ئەو پەڕگە لە کامێنزدا خاوەن مافی بڵاوکردنەوەی جێ‌متمانە بێت و بۆی هەبێ لە ویکیپیدیادا بڵاو بکرێتەوە

ئەگەر وێنەیەک پارێزرا بوو، مەیسڕەوە تەنانەت ئەگەر هاوکات لە ویکیپیدیا و لە کامێنزدا بوو.

{{سڕێنەوە-پ٨}} {{سڕێنەوە-هاوتای کامێنز}}


پ٩.پەڕگە میدیا بێ‌سوودەکان

ئەو پەڕگانەی کە بار کراون و نە وێنە، دەنگ و نە ڤیدیۆن، لە هیچ وتارێکدا بەکار نەهاتوون و سوودێکیان نییە بۆ بواری زانستنامەیی وتارەکان. لەوانە: doc ،pdf ،html ،txt ،zip . نموونەی میدیاکان: jpg ،gif ،png ،mpg ،wav ،mp3 . ئەمە لیستی پەڕگەکانی کەوا دەبێ بسڕێنەوە نییە. بۆ سڕێنەو بە پێی ئەم پێوەرە تەنها ناوەڕۆکی پەڕگە گرینگە.

{{سڕێنەوە-پ٩}} {{سڕێنەوە-میدیای بێ‌سوود}}


پۆلەکان

پۆ١.بەکارنەهێنراوەکان

ئەو پۆلانەی ماوەیەک لە درووستکردنیان تێ‌دەپەڕێ بەڵام تا ئێستا هێچ وتارێکیان لەخۆ نەگرتووە.

{{سڕێنەوە-پۆ١}} {{سڕێنەوە-بەکارنەهێنراو}}


پۆ٢.ناوگۆڕینی خێرا

  • هەڵەی نووسین
  • ناڕوون بوون
  • پوختە کراوە

{{سڕێنەوە-پۆ٢}} {{سڕێنەوە-ناوگۆڕین}}

پەڕەکانی بەکارهێنەر

ب١.داخوازی بەکارهێنەر

پەڕەکانی تایبەتی بەکارهێنەر و ژێرپەڕەکانی بۆشایی بەکارهێنەریی (غەیری پەڕەی لێدوان) لەسەر داخوازی بەکارهێنەر.

{{سڕێنەوە-ب١}} {{سڕێنەوە-بەکارهێنەر خۆی}}


ب٢. بەکارهێنەری ون

پەڕەی بەکارهێنەرێک کە بوونی نییە.

{{سڕێنەوە-ب٢}} {{سڕێنەوە-ون}}


ب٣. پەڕگەی خاوەن ماف

بڵاو کردنەوە و نیشاندانی ئەو پەڕگانە، وێنە یان دەنگ، کە مافی بڵاوکردنەوەی گشتییان نەدراوە لە پەڕەی بەکارهێنەری دەبێتە هۆی پاڵێوراوی بۆ سڕینەوەی خێرا

{{سڕێنەوە-ب٣}} {{سڕێنەوە-خاوەن ماف}}


داڕێژەکان

د١.بێ‌سوود

ئەو داڕێژانەی بە مەسبەستی خراپکاری دروستکراون، ئەو داڕێژانە بە باشی کار ناکەن و بەکارهێنانیان دەبێتە هۆی کێشە.

{{سڕینەوە-د١}} {{سڕینەوە-داڕێژ}}

پێوەری ناتەواو

ئەمانەی خوارەوە بەتەنها، بەس نین بۆ سڕینەوەی خێرای بابەتێک.

  1. لەسەر بنەمای وتاری ویکیپیدیا چی نییە
  2. ئەو نووسراوانە بە نادرووستیان دەزانی، ئەگەر تەنانەت نەختێ گومانت هەیە ڕێگە هەبێ بۆ ڕوونکردنەوە یا چاکسازیی، دەبێ زیاتر لەسەری بدوێن
  3. لێکۆڵینەوەی خۆ. هەمیشە ئاسان نییە بزانی نووسراوەیەک ئەنجام لێکۆڵینەوەی کەسایەتییەک خۆیەتی یا سەرچاوەی باشی هەیە بۆ ئەوە.
  4. وشەی نوێ
  5. کێشە لە گرینگ بوون، بەو مەرجەی لە «و٧ »و «و٩»دا نەگونجێت
  6. داخوازی دامەزرێنەری لاپەڕەیەک، دوای ئەوەی بەکارهێنەرانی دیکە هاوبەشییان کردبێت لە چاکسازی ئەو پەڕەدا
  7. کورت بوونی وتارێک

. . .

ڕەوشتی بەڕێوبەران