ویکیپیدیا:بەستەرە دەرەکییەکان

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

وتارەکانی ویکیپیدیا جاری وایە چەن بەستەر بۆ لاپەڕەکان یا وێبگەکانی دەرەوەی ویکی لە خۆ دەگرێت؛ ئەو ماڵپەڕانە لەوانەیە زانیاریی زۆر زیاتر و وردتر بدات سەبارەت بە بابەتی وتارەکە، بەڵام ناکرێ هەروا لە ناو وتارەکەدا بەستەری دەرەکی بەکار بێت. لەبەر ئەوەی لەوانەیە بە پێی مافەکانی بڵاوکردنەوە، بەڵێنی هاوردنی ئەوە لە ناو وتارەکەدا نەبێت، زۆر بە وردی لە بابەتەکە ڕوانیبێت کە بۆ زانستنامەی ویکیپیدیا ئەو هەموو وردییە پێویست نەبێت یان بابەتەکەی ئەوەندە پەیوەندی‌دار نەبێت بە بابەتی وتارەکە تاکوو لە نێوان وتارەکەدا بەکاربێت. بۆیە بەستەری دەرەکی دەبێ بە شێوازی تایبەتی خۆی و لە شوێنی خۆیدا بەکار بهێندرێت.

دانانی بڕێک لە بەستەرەکان گونجاوە و پێویستیشە، بەڵام ویکیپیدیا نایەوێت ببێتە پەڕەیەک کە سەرجەم بەستەرەکانی سەبارەت بە بابەتێکی لە خۆ گرتبێت. لە وتارێکی ویکیپیدیاوە بەستەر بۆ هێچ شوێنێک نادرێت مەگەر ئەوەی هۆکارەکەی متمانەپێ‌کراو بێت. ناوەڕۆکی ئەم رێنوماییە باسکردن لەسەر بەستەر بۆ لاپەڕەی دەرەکی کە وەک سەرچاوەی وتارەکەیە نییە. بەو مانایە کە ئەگەر لە وێبگە یان لاپەڕەیەک وەک سەرچاوەی زانیاریی بۆ نووسینی ئەو وتارە کەڵک‌ وەر گیراوە، یا لە داهاتوودا وەردەگیرێ، دەبێ ئەو بەستەرە وەک سەرچاوە و لە بەشی تایبەتی خۆیدا ناو ببرێ. سەبارەت بەو جۆرە بەستەرە، واتە بەستەر بۆ سەرچاوەکانی زانیاریی فەرموو ناوبردنی سەرچاوەکان بخوێنەوە.

پێرست

[دەستکاری] خاڵە گرینگەکان

  1. ئەم ڕێنەماییە سەبارەت بە ناوبردنی سەرچاوەکان نییە.
  2. بەستەرە دەرەکییەکان نابێ بە ئاسایی لە ناوەڕۆکی وتارەکەدا بێنەکار، بەڵکوو دەبێ لە دامێنی وتاردا و لە بەشی تایبەتی خۆی وەک «بەستەرە دەرەکییەکان» لیست بکرێن.
  3. بەستەرەکان لە بەشی «بەستەرە دەرەکییەکان» دەبێ لە ئەمپەڕی ژمارەی خۆیدا بێت؛ نەبوون یا کەم بوونی ژمارەی بەستەرەکان نابێ ببێتە هۆی زیادکردنیان.
  4. لە بەشی «بەستەرە دەرەکییەکان» پاریز کەن لە هاوکات بەستەردان بە چەن لاپەڕه‌ی جیاوازی وێبگەیەک.
  5. ئەم ڕینوماییە سەبارەت بە بەستەری وتار لە زمانەکانی دیکە ویکیپیدیادا نییە. ئەو جۆرە بەستەرە لە دوای بەشی «بەستەرە دەرەکییەکان» دەنووسرێن.

[دەستکاری] سنووری بەستەردان

لەبەر باری ئەمنی و هۆکارە تەکنیکییەکان، بەکارهێنەران لە بەستەردان بۆ ئەمانەی خوارەوە قەدەغە کراون:

  1. ئەو ماڵپەڕانەی وا مافی بڵاوکردنەوەی خاوەن بەرهەم ناپارێزن، نابێ بەستەر بدرێن. ئەو جۆرە بەستردانە، هاوبەشی کردن لە تاواندایە. بەستەردان بە ئەو وێبگە وا بەرهەمە ماف‌پارێزراوەکان بەرچاو ئەخات، بەڵام بەڵێنی بۆ وەرگرتووە هیچ گرفت نییە.
  2. ئەو ماڵپەڕانەی دەکەونە ناو ڕەش-لیستی ویکیپیدیاوە بۆ سپامەکان؛ لە لایەن میدیاویکییەوە هەر دەستکارییەک کە تێیدا ئەو لاپەڕانە بەستەر بدرێن، خۆکار بەربەست دەکرێ.

[دەستکاری] چی بۆ بەستەردان

چەن خاڵ هەیە، کاتی بەستەردانی دەرەکی دەبێ لە پێش‌چاو بگیرێن.

  • ئایا ناوەڕۆکی ئەو وێبگەیە بۆ خوێنەر دەستپێگەیشتنی هەیە؟
  • ئایا ناوەڕۆکی ئەو وێبگە بەسوود و بەکەڵک هەیە بۆ ناوەڕۆکی وتارەکە؟
  • Is the link functional and likely to remain functional?

[دەستکاری] چی دەبێ بەستەر بدرێت

  1. وتارەکانی ویکیپیدیا سەبارەت بە ڕێکخراوە، کەسایەتی یا وێبگە یان هەر شتێکی وەک ئەمانە دەبی بەستەر بدات بە ماڵپەڕە فەرمییەکەی؛ ئەگەر هەیەتی.
  2. وتار سەبارەت بە گۆرانی یا کتێب یان هەرجۆرە میدیا دەبێ بەستەر بدات بە وێبگەیەک کە کۆپییەک لەو بەرهەمی تێدا بێت (بە پاراستنی مافەکانی خولقێنەر).
  3. ئەو ماڵپەڕەی بە هۆی ناوەڕۆکی تایبەتی، وەک مافی بڵاوکردنەوە یان زیادە وردبوونەوەی نووسراوەکە، بۆ ئەوەی نابێ لە ناو وتارەکدا بیگونجێنی.

[دەستکاری] بە وشیارییەوە بەستەر بدرێت

  1. بۆ ئەڵبۆمەکان، کتێبەکان و فیلمەکان و بەرهەمە خولقێنراوەکانی دیکە، بەستەر بۆ پێداچوونەوەی پیشەییان.
  2. لاپەڕە قورسەکان، وەک ئەو لاپەڕانەی پەڕگەیەکی قورسیی میدیای تێدایە. ویکیپیدیا لە سەرانسەر جیهاندا بەکارهێنەری هەیە، خێرایی دەستپێگەیشتنی ئینتەرنەت لە هەموو شوێنێکدا یەکسان نییە، بۆیە ئەوە ئەتوانێ ببێتە هۆی ناڕەزایی هێندێ کەس.
  3. A well-chosen link to a directory of websites or organizations. Long lists of links are not acceptable. A directory link may be a permanent link or a temporary measure put in place while external links are being discussed on the article's talk page. The Open Directory Project is often a neutral candidate, and may be added using the داڕێژە:Dmoz template.


[دەستکاری] ئەو بەستەرانەی دەبێ پارێزیان لە بکرێت

[دەستکاری] ڕیکلام بۆ خۆ کردن

[دەستکاری] لە ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووکاندا

[دەستکاری] ئەو وێبگانە پێویستیان بە ناونووسی هەیە

[دەستکاری] ناوەڕۆکی غەیری کوردی

[دەستکاری] وێبگە ڕەوانکەرەکان

[دەستکاری] میدیا قورسەکان

[دەستکاری] بەستەرە فەرمییەکان

[دەستکاری] کەم کردنەوەی ژمارەی بەستەرەکان

[دەستکاری] تەمەنی بەستەرەکان

[دەستکاری] چۆنییەتی بەستەردان

[دەستکاری] بەشی بەستەرە دەرەکییەکان

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر