وەرگێڕی گووگڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وەرگێڕی گووگڵ
گرتەی شاشەی وێبسایتی وەرگێڕی گووگڵ
چەشنی وێبگە
وەرگێڕی هەوری سەرهێڵ
بەردەستە بە١٣٣ زمان لیستی زمانەکان؛ لە خوارەوە بیبینە
خاوەنگووگڵ
وێبگەtranslate.google.com
بازرگانیبەڵێ
تۆمارکردندڵخواز
بەکارھێنەرانڕۆژانە زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن کەس
خستنەکار٢٨ی نیسانی ٢٠٠٦؛ ١٧ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٦-٠٤-28) (وەکو وەرگێڕانی ئامێری جێگیر)[١]
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦؛ ٧ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٦-١١-15) (وەکو وەرگێڕانی ئامێری بنچینەیی)[٢]
ڕەوشی ھەنووکەییچالاکە

وەرگێڕی گووگڵ (بە ئینگلیزی: Google Translate) وەڕگێڕێکی خۆکاری خۆڕایی فرە زمانە بەشێوەی ڕێنوس و گوفتار و وێنە لەگەڵ وەڕگێڕانی ڕاستەوخۆی ھەریەکە لە پێگە ئەلیکترۆنییەکان و ڤیدیۆ ڕاستەوخۆکان، وەرگێڕی گووگڵ نەرمەواڵەی تایبەتی بۆ دروست کراوە بۆ ئامێرە ھۆشمەندەکانی سیستەمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید، لە تایبەتمەندییەکانی فەرھەنگەکە بەکارھێنەرانی دەتوانن گوێ لە خوێندنەوەی نووسراوی وەڕگێڕەکە بگرن، وەرگێڕی گووگڵ لە ئێستادا بەردەستە بە ١٣٣ زمانی جیاواز کە لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن بەکارھێنەری ھەیە، گووگڵ لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی گووگڵ ئای/ئۆی ٢٠٢٢ ڕای گەیاند کە ٢٤ زمانی نوێ (لەنێویشیاندا کوردیی سۆرانی) بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیاد دەکرێن[٣][٤] پاشان لە ١٣ی ئایار لەسەر پێگەی تایبەتی وەرگێڕی گووگڵ زمانە نوێیەکان بەردەستکران بۆ بەکارھێنەران.

تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

ڕووکەشی پێگە[دەستکاری]

بۆ ھەندێک لەزمانەکان، لە وەرگێڕی گووگڵ دەتوانن لە ڕێگای گوفتارەوە وەڕگێڕانەکەیان بکەن، کە ھەریەک لە ئاوازی دەنگی وشەکان لەناو یادی سەرەکی بەرنامەکە ھەڵگیراون، کاتێک وشە دەنگییەکە یەکسانی وشە ھەڵگیراوەکە بێت بەشێوەی نووسین نیشانی دەدات و بۆ سەرجەم زمانەکان وەریدەگێڕێت.

ھەر لە ڕووکەشی پێگەکەدا بەکارھێنەران دەتوانن چەندین وشەی نامۆ و زانستی ھاو واتا بەدەست بخەن کە کامیان ڕاست بوو ھەڵیبژێرن یان ھەڵەکانی ڕاست بکەنەوە، لە داھاتوودا ئەم خزمەتگوزاریانە بەردەست دەبن لەوەرزی نوێ و پەرەپێدراو کە بەکارھێنەر دەتوانێت تەنھا ناونیشانی URL تێ بئاخنیت بۆ یادە سەرەکییەکەی، وەرگێڕی گووگڵ خۆکارانە تەواوی پێگەکە وەردەگێرێتە سەر زمانەکەت (ئەو زمانانەی کە کاراکراون)، بۆ ڕێنوسیش دەتوانی تەختەکلیلەکەت بەکاربێنیت کە لەسەر ڕوپەخشەکەت دەردەکەوێت، جگە لە بەکارھێنانی دەستنوسیش کە بژمێرەکە خۆکردانە دەیگۆڕێت بۆ دەست نووسی بژمێری ، پاشان بۆ زمانە جیاوازەکان.

وێبگەڕی یەک پارچەیی[دەستکاری]

وەرگێڕی گووگڵ لەزۆربەی لە وێبگەڕەکان خۆکارانە فەراھەم نەکراوە ، پێویستە بەکارھێنەر بەدەستی چالاکی بکات، وە گەلێک لە پاشکۆ خزمەتگوزارییەکانی Firefox extensions لەخۆدەگرێت، و ھەروەھا پاشکۆکانی گووگڵیش، کە دەتوانی لەڕێگای کرتەی لای ڕاستی ماوس چالاکیان بکەیت.

وەرگیڕانی ڕاستەوخۆ لەڕێی وێبگەڕی گووگڵ کرۆم لە شوباتی ٢٠١٠ ەوە بە وەرگێڕی گووگڵ بەستراوەتەوە بە پێگەی وەرگێڕی گووگڵ کە بەخۆکاری بابەتەکان وەردەگێڕێت.

ڕووکەشی گەڕۆک (تەزدەنگ)[دەستکاری]

لە ڕێگای تەزدەنگی گەڕۆک (Mobilephone) بۆ ٩٠ زمان وەڕگێڕان دەکات و بۆ وەڕگێڕانی وێنە بە ٣٧ زمان بەردەستە و بۆ وەڕگێڕانی دەنگی بە ٣٢ زمان فەراھەمە بەڵام بۆ وەڕگێڕانی ڤیدیۆ بە ٢٧ زمان فەراھەم کراوە.

لەسەرەتای کارکردنی لە ٢٠١١ کاری وەڕگێڕانی تەنھا لەنێوان دوو زمان دا دەکرد (ئینگلیزیئیسپانی)، تاوەکو تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ژمارەی زمانە فەراھەم کراوەکانی گەیشتە ١٤ زمان، وەڕگێڕانی وێنە لە ڕێگای کامێراوە دەکرێت بەکارھێنەر دەتوانێت وێنەیەک بگرێت و وەرگێڕی گووگڵ بەھۆی تەکنەلۆژیای ڕووناکی ناس (OCR) وەری دەگێڕێتە سەر شێوەی ڕێنووس و پاشان بۆ زمانی جیاواز بەڵام بۆ ھەموو زمانەکان فەراھەم نەکراوە تاکو ئێستا. لەکانونی دووەمی ٢٠١٥، ئاستی داخوازی لەسەر وەڕگێڕانی ڕەنوسی بەرزبویەوە لە ڕێگای کامێراوە، ئەمیش لەئەنجامی کڕینەوەی کامێرای ڕەنوسی لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە، کە بوە ھۆی بەرزبونەوەی ئاستی وەڕگێڕانی ڤیدیۆییش لە حوزەیرانی ٢٠١٥.

لە ١١ی ئایاری ٢٠١٦ وەرگێڕی گووگڵ پەرەی بە وەڕگێڕانی کامێرای دا بۆ زمانی زیاتر و نیشاندانی وەڕگێڕانەکە لەسەر ڕووی وێنەکە ڕاستەوخۆ.</ref>

بەرنامەی ئەندرۆید[دەستکاری]

گووگڵ لە کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لەسەر سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆید وەرگێڕی گووگڵی بە خۆڕایی بڵاوکردەوە، کە تەنھا نامە و مێژووی وەردەگێڕا پاشان خزمەتگوزارییەکانی پەرە پێدا، لە ئێستاشدا ھاوشێوەی پێگەکە سەرجەم زمانە پاڵپشتیکراوەکان لەسەر بەرنامەی وەرگێڕی گووگڵ تایبەت بە ئەندرۆید بەردەستن بۆ بەکارھێنان.

بەرنامەی ئای ئۆ‌ ئێس (iOS)[دەستکاری]

گووگڵ لە شوباتی ٢٠١١ لەسەر سیستەمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس (iOS) بەرنامەی وەرگێڕی گووگڵی بەردەست کرد کە پێشتر تەنیا لەڕێی وێبگەوە (HTML5) لە ئابی ٢٠٠٨ وەرگێڕی گووگڵ ی بە خۆڕایی پەخش کردبوو، بۆ زیاتر لە ٥٠ زمان کاری وەڕگێڕانی ئەنجام دەدا جگە لە وەرگێڕانە دەنگییەکان بۆ زیاتر لە ١٧ زمان.

دانەی API[دەستکاری]

لە ٢٦ ی ئایاری ٢٠١١ گووگڵ ڕایگەیاند کە ھیچ کارێکی ھاوبەشیان لەسەر ڕژێمی API دانییە ئەمیش بەھۆی دواکەوتنی کۆمپانیای ناوبراو لە پێشکەوتنەکان و بەکاربەری ئەم ڕژێمە بۆ ئیش پێکردن پێویستە کرێی بەکارھێنان بدەن.

زمانە بەردەستەکان[دەستکاری]

تا ئازاری ٢٠٢٤، ئەم ١٣٣ زمانە لە وەرگێڕی گووگڵدا بەردەست خراون بۆ وەرگێڕان.[٥]

  1. ئەفریقایی
  2. ئەلبانی
  3. ئەمهەری
  4. عەرەبی
  5. ئەرمەنی
  6. ئاسامی
  7. ئەیمارا
  8. ئازەربایجانی
  9. بامبارا
  10. باسکی
  11. بیلاڕووسی
  12. بەنگالی
  13. بوجپوری
  14. بۆسنی
  15. بولگاری
  16. کەتەلانی
  17. سیبوانۆ
  18. چیوا
  19. چینی (سادەکراو)
  20. چینی (نەریتی)
  21. کۆرسۆ
  22. کرواتی
  23. چیکی
  24. دانیمارکی
  25. دیڤەهی
  26. دۆگری
  27. هۆڵەندی
  28. ئینگلیزی
  29. ئێسپێرانتۆ
  30. ئەستۆنی
  31. ئیوێی
  32. فلیپینی
  33. فینلاندی
  34. فەڕەنسی
  35. فریسی
  36. گالیسی
  37. گورجی
  38. ئەڵمانی
  39. یۆنانی
  40. گوارانی
  41. گوجەراتی
  42. کریولی ھایتی
  43. ھەوسە
  44. ھاوایی
  45. عیبری
  46. ھیندی
  47. ھمۆنگ
  48. ھەنگاری
  49. ئایسلاندی
  50. ئیگبۆ
  51. ئێلکانۆ
  52. ئیندۆنیزی
  53. ئیری
  54. ئیتاڵی
  55. ژاپۆنی
  56. جاوایی
  57. کانادا
  58. کازاخی
  59. خمێری
  60. کینیارواندا
  61. کۆنکانی
  62. کۆری
  63. کرییۆ
  64. کوردی (کورمانجی)
  65. کوردی (سۆرانی)
  66. قرغیزی
  67. لاوۆ
  68. لاتینی
  69. لاتیڤی
  70. لینگالا
  71. لیتوانی
  72. لوگەندا
  73. لوکسەمبورگی
  74. مەقەدۆنی
  75. مایسیلی
  76. مالاگاسی
  77. مالایی
  78. مالەیالم
  79. ماڵتی
  80. ماوری
  81. ماراتھی
  82. مایتیلۆن (مانیپوری)
  83. میزوو
  84. مەنگۆلی
  85. میانمار (بۆرمایی)
  86. نیپاڵی
  87. نەرویژی
  88. ئۆدیا (ئۆرییا)
  89. ئۆرۆمۆ
  90. پەشتۆ
  91. فارسی
  92. پۆڵەندی
  93. پورتوگالی
  94. پەنجابی
  95. کیچوایی
  96. ڕۆمانی
  97. ڕووسی
  98. ساموایی
  99. سانسکریت
  100. گادێلیی سکۆتی
  101. سێپێدی
  102. سربی
  103. شۆنا
  104. سیندی
  105. سینھالی
  106. سلۆڤاکی
  107. سلۆڤێنی
  108. سۆماڵی
  109. سۆتۆ
  110. ئیسپانی
  111. سووندایی
  112. سەواحیلی
  113. سویدی
  114. تاجیکی
  115. تامیلی
  116. تاتاری
  117. تێلووگوو
  118. تایلەندی
  119. تیگرینیا
  120. تسۆنگە
  121. تورکی
  122. تورکمانی
  123. تویی
  124. ئوکراینی
  125. ئوردوو
  126. ئۆیغوری
  127. ئۆزبەکی
  128. ڤیێتنامی
  129. وێڵزی
  130. کۆسا
  131. ییدیش
  132. یۆروبا
  133. زوولوو

زمانەکانی قۆناغی پەرەپێدان و چاکسازی[دەستکاری]

تا ئایاری ٢٠٢٢ لەقۆناغی پەرەپێدان و زیادکردنی گووگڵدا ١٠٣ زمان لەم قۆناغەدا بوون کە ھێشتا بەشێوەی فەرمی زیاد نەکراون بۆ وەرگێڕەکەو کارکردن بەردەوامە تێیاندا، کۆمپانیای گووگڵ لەڕێی پلاتفۆرمێکی خۆبەخشییەوە ھانی ئاخێوەرانی ئەو زمانانە دەدات کە تێکستی ئینگلیزی وەربگێڕن بۆ زمانەکانیان.[٦]

  1. ئاچەیی
  2. ئادیغی
  3. عەفار بیتا
  4. ئاراگۆنی
  5. ئاڤار (ئاڤاریک)
  6. باغێلی
  7. بەلۆچی (بالوچی)
  8. بانگالا
  9. باولی
  10. باشکیر
  11. بەربەر (تەمازیغت) بیتا
  12. بێتاوی
  13. بۆدۆ (ھیند) بیتا
  14. بریتۆن
  15. کانتۆنی
  16. چیچانی
  17. چێرۆکی
  18. چاتیسگاری
  19. چیتاگۆنی
  20. چوڤاش
  21. دێکانی
  22. دهۆلوو
  23. دیولا
  24. دزۆنکا
  25. ئیدۆ
  26. ئێفیک
  27. ئیسان
  28. فۆن
  29. فولا (فولاھ) بیتا
  30. گاگاوز
  31. گارھوالی
  32. گرینلاندی (کالالیسووت)
  33. هاریانڤیی
  34. ھیلیگاینۆن
  35. ئینوکتیتوت
  36. ئیسۆکۆ
  37. کامبا
  38. کانوری
  39. کاپامپانگان (پامانگا)
  40. کاراچایی-بالکار
  41. کاراکاپلاک (کارا-کاپلاک)
  42. کەشمیری
  43. کیداھ مالایی
  44. خاکاس
  45. کاندێشی (ئاھیرانی)
  46. خۆراسانی
  47. کیکوویو
  48. کۆکبۆرۆک (تریپوری)
  49. کومیک
  50. کیچێ
  51. لاکۆتا
  52. لاسا تیبەتی (تیبەتی) بیتا
  53. لوبا-کاسایی (تشیلوبا)
  54. لوبا-کاتانگا
  55. مادوریسی
  56. ماگاھی
  57. مارواری
  58. مازەندەرانی
  59. مینانگکاباو
  60. مۆنتێنگرین
  61. مۆرێی (مۆسیی)
  62. ناڤاژۆ
  63. نێوار (نیپاڵباسا) بیتا
  64. پیدگینی نێجیری
  65. سامی باکوری
  66. ئۆکسیتانی
  67. پاتانی مالایی
  68. قاشقایی
  69. ڕاجستانی
  70. رانگپوری (کامپتاپوری)
  71. ڕۆھینگیا
  72. ڕۆمانش
  73. سادری
  74. سالار
  75. سامۆگیتی
  76. سانگۆ
  77. سانتالی بیتا
  78. ساراییکی بیتا
  79. سێرانۆ
  80. شۆر
  81. تاتاری سیبریایی
  82. سیسیلی
  83. ئالتایی باشووری
  84. ندبێلی باشووری
  85. سورجاپوری
  86. سەواحیلی کۆنگۆیی
  87. سیلھیتی
  88. تیڤ
  89. تۆبا باتاک (باتاک تۆبا)
  90. تۆک پیسین
  91. تۆنگایی (زامبیا و زیمبابۆی) (چیتۆنگا)
  92. تسووانا (سیتسوانا)
  93. تسووا
  94. توڤان (توڤانی)
  95. ئورھۆبۆ
  96. ئوروم
  97. ڤارھادی (ڤارھادی-ناگپوری)
  98. ڤێندا (تشیڤێندا)
  99. وۆلۆف
  100. یاکوت
  101. یوکاتیک مایا (یوکاتیکۆ)
  102. زازاکی
  103. ژوانگ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Och, Franz Josef (April 28, 2006). "Statistical machine translation live". Google AI Blog. Google Inc. Retrieved February 15, 2011.
  2. ^ Turovsky, Barak (November 15, 2016). "Found in translation: More accurate, fluent sentences in Google Translate". The Keyword Google Blog. Google Inc. Retrieved December 1, 2016.
  3. ^ "Google Translate learns 24 new languages". Google (بە ئینگلیزی). 2022-05-11. Retrieved 2022-05-15.
  4. ^ "Unlocking Zero-Resource Machine Translation to Support New Languages in Google Translate". Google AI Blog (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-15.
  5. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری supported languages نەدراوە
  6. ^ "Google Translate - Contribute". Google Translate. Google Inc. Retrieved December 14, 2014.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]