ویکیپیدیا:ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەشداربووان و ویکیپیدیاوانەکان پێویستە بە ئاگادارییەکی زۆرەوە لەسەر کەسایەتییەکان بنووسنەوە لە ویکیپیدیادا، بەتایبەتی ئەگەر ئەو کەسایەتییە زیندوو بێت. ئەو وتارانەی ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکانن زۆر ھەستیارن و دەبێت بە ئاگادارییەکی زۆرەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و لەگەڵ ھەموو سیاسەتەکانی ویکیپیدیا و ناوخۆ بگونجێت، بە تایبەتی: سیاسەتەکانی سەلماندنیبوون، بێلایەنی و خۆلادان لە توێژینەوەی سەرەتایی. دەبێت ئەو وتارانە ھەموو ڕاست بن. دەبێت ڕێگری لە ھەر خراپکارییەک و بۆچوونێکی کەسی بگیرێت لە ناوەڕۆکی وتارەکەدا و دەبێت بەردەوام نوێ بکرێتەوە و زانیارییە ھەڵە و بێسەرچاوەکان بە زووترین کات لابدرێن. ھەموو ئەو نووسینانەی کە لە نێو وتارەکاندا داندراون و ئەگەر ھەیە لە داھاتوو دەمەقاڵێ دروست بکات، پێویستە بە سەرچاوەی دروست و باوەڕپێکراو پشتڕاست کرابێتنەوە. ھەر نووسینەوەیەکی لە ھەر شێوەیەک کە بێسەرچاوە بوو یاخود بە ھەژارانە نووسرابووەوە، ئەگەر خراپ بێت، پشتگیری بێت، یانیش بێلایەنیش بێت، پێویستە یەکسەر بە بێ وتووێژ و دواخستن لابرێن. ئەو بەکارھێنەرانەی کە بە بەردەوامی پێشێلی ئەم سیاسەتە دەکەن لەوانەیە بەخێرایی بەربەست بکرێن لە دەستکاریکردن لە ویکیپیدیا.

ھەموو بەشداربووان دەبێت بزانن کە ویکیپیدیا زانستنامەیەکە نەک ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی قسەی ناڕاست. ھەموو ئەو زانیارییانەی لێرە دادەنرێن پێویستە ١٠٠٪‏ ڕاستییان سەلمێندراو بێت. سەرچاوەی لاواز لە ویکیپیدیادا جێگەی نابێتەوە.