ویکیپیدیا:ڕوونکردنەوە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پەڕەی روونکردنەوەی لە ویکیپیدیا، بەمەبەستی ئاماژەکردن بە چەند وتارێک پێکدێت، لەکاتێکدا کە چەند وتارێک بە یەک ناو یان خود ناوێکی نزیک لە یەکتر هەبن، پەڕەیەکی روونکردنەوە بۆ جیاکردنەوەیان دەکرێتەوە. کاتێک بەکارهێنەر بۆ نموونە بەدوای وشەی چاوگدا دەگەڕێت، دەشێت بەکارهێنەر بەدوای چاوگدا بگەڕێت لە بوارێکی تایبەتدا، بۆ نموونە رەنگە بیەوێت وتارێک ببینێت لەسەر چاوگەکانی رێزمانی زمانی کوردیی، بەڵام لەکاتێکدا چەندین وتاری تر هەبێت بەهەمان ناوی چاوگ، ئەوا پێویستە جیابکرێنەوە، گەر لەسەرەوە لە Address Bar، چاوگ بنووسێت، بەمشێوەیە

http://ckb.wikipedia.org/wiki/چاوگ

بەشێوەیەکی خۆکار دەچیتە ئێرە، ئەو پەڕەیە درووستکراوە بۆ ئاماژەدان بە چەند وتارێکی تر کە بەهەمان شێوە بەناوی چاوگەوە تۆمارکراون، درووست نییە کاتێک وشەی چاوگ بنووسیت، بۆ نموونە بتبات بۆ وتاری چاوگەکان لە رێزمانی زمانی کوردییدا، بەڵکو لەوکاتانەدا پەڕەیەکی روونکردنەوە پێویستە.