ویکیپیدیا:پەلاماری کەسی قەدەغەیە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

لە ویکیپیدیادا، بەکارھێنەران لەگەڵ یەک بۆ دروستکردنی ئیسایکڵۆپیدیا بەشداری دەکەن. جاروبار بەکارھێنەران لەگەڵ شتێک کە لە وتارێک یان پەڕەی وتووێژێک نووسراوە نین. لەباتی باسی ئەو شتەی لە وتارەکە یان پەڕەی وتووێژەکەدا ھەڵەیە بکەن، لەسەر بەکارھێنەرێک کە ئەم بابەتەی نووسیوە بۆچوونێکی خراپ دەنووسن. بەمە دەڵێن پەلاماری کەسی، کە بە ڕەوا نازانرێ.

لە ھیچ کوێی ویکیپیدیادا پەلاماری کەسی مەدەن. سەبارەت بە ناوەرۆک قسە بکەن، نەک لەسەر بەشداربوو. پەلاماری کەسی یارمەتیی بەرەو پێشبردنی قسە نادا؛ تەنیا زیان بە کۆمەڵگای ویکیپیدیا دەگەیێنێ و ڕێگری بەکارھێنەران دەکا لە یارمەتیدان بۆ دروستکردنی ئیسایکڵۆپیدیایەکی باش. لەوانەیە دەستکاریکەرانی تر قسە سووکەکان سەبارەت بە بەشداربووانی تر لابەرن. پەلاماری کەسیی زەق و لەسەریەک، لەوانەیە ببێتە ھۆی بەربەستن.