سوودانی باشوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆماری باشووری سوودان
Republic of South Sudan
پایتەختجوبا
04°51′N 31°36′E / 4.850°N 31.600°E / 4.850; 31.600
گەورەترین پایتەخت
زمانە فەرمییەکان ئینگلیزی[١]
دەوڵەت کۆماری
 -  سەرۆک کۆمار سالڤا کیر
سەربەخۆیی سەربەخۆیی لە سوودان 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ١٢٬٥٧٥٬٧١٤ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
 -  سەرژمێریی ٢٠٠٨ ٨،٢٦٠،٤٩٠ 
پاوانی ئینتەرنێت .sd

باشووری سوودان بە فەرمی کۆماری باشووری سوودان وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا.‌ ناوەندی ئەم وڵاتە شاری جوبایە. ئەم وڵاتە لە ڕۆژھەڵاتدا لەگەڵ ئەتیۆپیا، لەباشووردا لەگەڵ وڵاتانی کینیا، ئوگاندا و کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ، لەڕۆژاوادا لەگەڵ کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست و لەباکووردا لەگەڵ وڵاتی سوودان ھاوسنوورە.

نەخشەی باشووری سوودان

سەربەخۆیی[دەستکاری]

لە رۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ھاوڵاتیانی باشووری سوودان لە ڕاپرسی گشتی بە ڕێژەی لە%٩٨ دەنگیان بۆ جیابونەوە لە سوودان‌دا و لە ڕۆژی شەممە،‌ ڕێکەوتی ٩ی تەمموزی ٢٠١١، لە شاری جوبای پایتەخت بە بەشداری بانکیمۆن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی زۆربەی وڵاتانی جیھان و عومەر بەشیر، سەرۆکی سوودان سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و بە فەرمی بوو بە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.[٢][٣]

  • لەدوای ڕاگەیاندنی فەرمی سەربەخۆیی باشووری سوودان شادی و خۆشی، تەواوی شاری جوبای پایتەختی گرتووەتەوە.[٤]
  • باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ھاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی ئاھەنگ و ڕێوڕەسمی تایبەت بە سەربەخۆیی باشووری سوودان دانپێدانانی وڵاتەکەی بە سەربەخۆیی ئەم وڵاتەی لە ڕێکەوتی ٩/٧/٢٠١١ ئاشکرا کرد.[٥]
  • مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەربەخۆیی باشووری سوودان نامەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سالڤا کیر سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی کرد.[٦]

دانیشتووان[دەستکاری]

بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٨ ژمارەی دانیشتووانی باشووری سوودان ٨،٢٦٠،٤٩٠ کەسە.[٧]

ئایین[دەستکاری]

ئایینەکان لە سوودانی باشوور [٨]
ئایینەکان ڕێژە
مەسیحی(کاتۆلیک)
  
٤٠٫٠٪
مەسیح(پرۆتێستانت)
  
٢٠٫٠٪
موسڵمان(سوننە)
  
٢٠٫٠٪
ئەوانی تر
  
٢٠٫٠٪

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Transitional Constitution of the Republic of South Sudan, 2011" ٢١ی تەممووزی ٢٠١١ at the Stanford Web Archive، ئەرشیڤ کراوە
  2. ^ له‌دایكبونی‌ وڵاتێكی‌ نوێ‌ له‌نه‌خشه‌ی‌ جیهاندا - www.knnc.net [بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  3. ^ سه‌رۆكی‌ سودان پیرۆبایی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ باشوری‌ سودان كرد به‌بۆنه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆبونیانه‌وه‌ - ماڵپەڕی سبەی ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ بی‌بی‌سی فارسی
  5. ^ ئه‌مه‌ریكا به‌ ره‌سمی‌ دانی‌ نا به‌ كۆماری‌ باشوری‌ سودان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی‌ سه‌ربه‌خۆ - ماڵپەڕی سبەی ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ سه‌رۆکی کوردستان پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك کۆماری باشووری سودان ده‌کات - zagrostv.com[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  7. ^ www.news24.com[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  8. ^ بەختیاری, سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ISBN 978-964-342-431-2.