گۆزەکەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پیاوێک لە کستی گۆخەکەری لە ھیندستان

گۆزەکەری، کاسەکەری، قەواقی، ھەوڕگەری بە ھونەری دروست کردنی سواڵەت دەوترێت. لەم ھونەرە کاسە، گۆزە و کەل و پەلی ترە لە قوڕ ساز دەکرێت.[١] لەپێش بڵاوبوونەوەی شوشە سواڵەتەکان بەربڵاوترین کەلوپەل بوون لەنێوان مرۆڤەکاندا. چاکترین خاک لە پیشەی گۆزەگەریدا خاکی سورە. بەهۆی زۆری ڕێژەی ئاسن لە پێکهاتەکەیدا. گۆزەکەری یەکێکە لە پیشە سەرەتاییەکانی مرۆڤ. ئەگەر چی بەتەواوی ڕوون نییە کەزێدی پیشەی گۆزەکەری ئەگەڕێتەوە بۆ چی شوێنێک، بەڵام لەڕوی دۆزینەوەی شوێنەوارە کۆنەکانەوە وای بۆچوون کە دەگەڕێتەوە بۆ شارستانێتی سۆمەری  ، بەڵام لەگەڵ دۆزینەوەی شارستانیەتی جیرۆفت دوودڵی لەم بۆچونەدا دروستبوو . گۆزەکەری مێژوویەکی زۆر کۆنی هەیە تاوەکو ئێستا بەتەواوی مێژووەکەی نازانرێت ، بەڵام لەڕێگەی شیکاری بۆ ئەو سواڵەتانەی کە دۆزراونەتەوە دەرکەوتووە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردین.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Pottery Science: materials, process and products.' Allen Dinsdale. Ellis Horwood Limited, 1986.
  2. ^ "سفالگری", ویکی‌پدیا، دانشنامهٔ آزاد (بە فارسی), 2022-04-12, retrieved 2022-06-11