باشووری سوودان

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
کۆماری باشووری سوودان
Republic of South Sudan
پایتەخت جوبا
04°51′N 31°36′E / 4.85°N 31.6°E / 4.85; 31.6
گەورەترین شار پایتەخت
زمانی فەرمی ئینگلیزی[١]
شێوەی دەسەڵاتداری کۆماری
 -  سەرۆک کۆمار سالڤا کیر
سەربەخۆیی سەربەخۆیی لە سوودان 
ژمارەی دانیشتوان
 -  سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٨ ٨،٢٦٠،٤٩٠ 
پاشگری دۆمەین .sd
کۆدی تەلەفوون 249

باشووری سوودان بە فەرمی کۆماری باشووری سوودان وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا.‌ ناوەندی ئەم وڵاتە شاری جوبایە. ئەم وڵاتە لە ڕۆژھەڵاتدا لەگەڵ ئەتیۆپیا، لەباشووردا لەگەڵ وڵاتانی کینیا، ئوگاندا و کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ، لەڕۆژئاوادا لەگەڵ کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست و لەباکووردا لەگەڵ وڵاتی سوودان ھاوسنوورە.

نەخشەی باشووری سوودان

[دەستکاری] سەربەخۆیی

لە رۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ھاوڵاتیانی باشووری سوودان لە ڕاپرسی گشتی بە ڕێژەی لە%٩٨ دەنگیان بۆ جیابونەوە لە سوودان‌دا و لە ڕۆژی شەممە،‌ ڕێکەوتی ٩ی تەمموزی ٢٠١١، لە شاری جوبای پایتەخت بە بەشداری بانکیمۆن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی زۆربەی وڵاتانی جیھان و عومەر بەشیر، سەرۆکی سوودان سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و بە فەرمی بوو بە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.[٢] [٣]

  • لەدوای ڕاگەیاندنی فەرمی سەربەخۆیی باشووری سوودان شادی و خۆشی، تەواوی شاری جوبای پایتەختی گرتووەتەوە.[٤]
  • باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ھاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی ئاھەنگ و ڕێوڕەسمی تایبەت بە سەربەخۆیی باشووری سوودان دانپێدانانی وڵاتەکەی بە سەربەخۆیی ئەم وڵاتەی لە ڕێکەوتی ٩/٧/٢٠١١ ئاشکرا کرد.[٥]

[دەستکاری] دانیشتووان

بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٨ ژمارەی دانیشتووانی باشووری سوودان ٨،٢٦٠،٤٩٠ کەسە.[٧]

[دەستکاری] سەرچاوەکان

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر