تۆو (ژینناسی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سپێرمەوە ڕەوانە کراوە)
خانەیەکی سپێرم خەریکی بەبەرکردنی گەرایەکە
گەرایەکی مرۆڤ

وشەی سپێرم لە وشەی یۆنانی سپێرما (σπέρμα) بە واتای 'دان' گیراوە و بە خانە زاوزێییەکانی نێر دەگوترێت. لە جۆرەکانی زاوزێی سێکسی دا کە ناسراون بە ئەنیسۆگەمی (anisogamy) و ئووگەمی (oogamy)، جیاوازییەکی بەرچاو ھەیە لە ئەندازەی گامێتەکان و بە ئەوانەی کە بچووکترن دەگوترێت خانەی نێر یان خانەی سپێرم. خانەی سپێرمی مرۆڤ ھاپلۆیدە، بە شێوەیەکە کە ٢٣ کرۆمسۆمەکەی ئەو دەتوانن بلکن بە ٢٣ کرۆمسۆمەکەی گەرای مێوە بۆ ئەوەی خانەیەکی دیپلۆید دروست بکەن. خانەیەکی سپێرمی تەکتاڵی (uniflagellar) کە دەجووڵێت پێی دەگوترێت سپێرماتۆزوون، و بە خانەیەکی سپێرم کە ناجووڵێت دەگوترێت سپێرماتیۆم(spermatium) خانەکانی سپێرم ناتوانن دابەش ببن وە تەمەنێکی سنوورداریان ھەیە، بەڵام پاش ئاوێتەبوون لەگەڵ خانەکانی گەرا (ھێلکۆکە) لە ماوەی بەبەربوون دا، زیگۆتێکی تۆتۆوتێنت دروست دەبێت کە توانای ئەوەی ھەیە گەشە بکات و ببێت بە ئۆرگانیزمێکی نوێ.

سپێرماتۆزوای ئاژەڵان لە ڕێی سپێرماتۆجێنەسیس لە نێو گونادەکان (گونەکان) ی بە دابەشاندنی میتۆسیس دروست دەبێت. پاشان لە نێو شلەیەک دا کە پێی دەگوترێت تۆو لە جەستەی نێر دەچنە دەرەوە. خانەکانی سپێرمی گوانداران دەتوان ھەتا سێ ڕۆژ لە نێو سیستەمی زاوزێی مێ دا زیندو بمێنن.

خانەکانی سپێرم لە گامێتۆفیتە کەوزەییەکان و گیاییەکان دا لە ڕێی دابەشاندنی میتۆسیس لە نێو گامیتانجیای نێر (ئانتێریدیا) دا دروست دەبن.

بەشەکانی پێکھاتەی سپێرماتۆزوون
Motile sperm cells of algae and seedless plants.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Raven, Peter H. (٢٠٠٥). Biology of Plants, 7th Edition. New York: W.H. Freeman and Company Publishers. ISBN 0-7167-1007-2. {{cite book}}: Unknown parameter |coauthors= ignored (|author= suggested) (help)