فۆسفۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فۆسفۆر (بە ئینگلیزی: Phosphorus) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە ھێمای کیمیاییی «P» و گەردیلە ژمارەی ١٥.

فسفۆڕ ئەکەوێتە خولی_سێیەم و کۆمەڵەی_پانزەهەمین لە بلۆکیP خشتەی خولیدا،

مادده‌یه‌كی كیمییاییه و و یه‌كێكه له مادده ناكانزاكان و له كۆمه‌ڵه‌ی نایترۆجیندایه و له سروشتدا له شێوه‌ی به‌ردی فۆسفۆڕی هه‌یه، له پێكهاته‌ی خانه زیندووه‌كاندا هه‌یه، به هۆی چالاكی كیمیای له سروشتدا به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ نییه

بۆ یه‌كه‌مین جار دۆزرایه‌وه له‌لایه‌ن زانای ئه‌ڵمانی (هينيغ براند) له ساڵی (١٦٦٩)

ماده‌ی فۆسفۆڕ یه‌كێكه له ماده پێویسته‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌و ماده‌یه، چونكه فۆسفۆر چه‌ندان زینده چالاكی جه‌سته رێكده‌خات.

مێژووی[دەستکاری]

بۆیه‌كه‌مین جار فۆسفۆڕ دۆزرایه‌وه له‌لایه‌ن (هنيج براندت) له هامبورغ له ساڵی١٦٦٩، كاتێك له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵك به دوای زێر و چۆنییه‌تی درووستكردنی ده‌كرده‌وه ئه‌م زانایه‌ش هه‌ڵسا به هه‌ڵماندنی میز له ده‌فرێكدا وه گه‌رمكردنی ئه‌و میزه‌ی كه‌ماوه له نێوده‌فره‌كه‌دا تاوه‌كو به ته‌واو ڕه‌نگی بۆ سورێكی تۆخ گۆڕا، پاشان هه‌ڵسا به چڕكردنه‌وه هه‌ڵمه فۆسفۆڕییه‌كه به‌ڕێگه‌ی ساردكردنه‌وه‌ی له نێو ئاوێكی خاوێندا، به‌مه‌ش هه‌ستی به‌وه‌كرد كه شتێكی نوێی دۆزیووه‌ته‌وه كه له داهاتوودا ده‌توانێ له ڕێگه‌ی گۆڕانی كیمیاییه‌وه ئه‌م توخمه بگۆڕی بۆ توخمی زێڕ(كه ئه‌وكات بیرو باوه‌ڕ وابوو)، به‌مه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ند ببێت، ئه‌مه‌ش قۆناغێكی سه‌ره‌تا بوو بۆ دۆزیینه‌وه‌ی توخمێكی نوێ كه ئه‌ویش فۆسفۆڕه

سیفاته فیزییاییه‌كان[دەستکاری]

شێوه‌ی فۆسفۆڕكه (P4) ی وه‌رگرتووه وای كردووه شێوه‌یه‌كی چواری ڕێك و به‌هێزی هه‌بێت

شێوه‌كانی فۆسفۆڕ

فۆسفۆڕی سپی: شێوه‌ییه‌كی شه‌معه‌یی هه‌یه و و زۆر ترسناكه و زۆر چالاكه بۆ كارلێككردنه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت ده‌ستی لێ بده‌ی، وه به خێراییی ده‌ستوێ كاتێك به‌ر هه‌وا ده‌كه‌وێ، هه‌ربۆیه‌ش له‌ژێر ئاو هه‌ڵده‌گیرێت به‌مه‌به‌ستی پاراستنی له ئاو

فۆسفۆڕی سۆر: هاڕاوه‌یه‌كی سۆری ڕه‌نگ تاریكه، ترسناك نییه، ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌ڕێگه‌ی گه‌رمكردن و كوڵاندنی فۆسفۆڕی سپی له شوێنكی دوور له هه‌وا، وه كه‌متر چالاكه له چاو فۆسفۆڕی سپی

فۆسفۆڕی ڕه‌ش: به ده‌ست دێت له‌ڕێگه‌ی گه‌رمكردنی فۆسفۆڕی سپی له ژێر په‌ستانێكی به‌رزدا به به‌كارهێنانی مس وه‌ك كارای یاریده‌ده‌ر

به‌كارهێنانه‌كانی فۆسفۆڕ[دەستکاری]

H3PO4 – به‌كاردێت له درووستكردنی ترشییه‌تی به تامی لیمۆ، به‌كاردێت له درووستكردنی خوادرنه‌وه گازییه‌كانی هاوشێوه‌ی كۆكا كۆلا

به‌كاردێت له درووستكردنی سبوغ و یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان

وه به‌كاردێت له درووستكردنی مێروو كوژه‌كان

وه فۆسفۆر له له‌شی هه‌موو زینده‌وه‌ران و ڕووه‌كه‌كاناندا هه‌یه و پێویسته به كه‌مبوونی یان زیادبوونی ده‌بێت ه‌هۆی تێكچوونی زینده چالاكییه‌كان.

فۆسفاتی صۆديوم وفۆسفاتی سیانی صۆديوم: به كاردێت له درووستكردنی معجوونی ددان كه سپییه‌تییه‌كی زیاتر به ددان ده‌دات

فۆسفۆڕی سپی: قه‌ڵاچۆكردنی مێروو وه چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ به‌كاردێت

فۆسفۆڕ له خوێنی مرۆڤدا[دەستکاری]

پێوانی ڕێژەی فۆسفۆرە لە خوێندا، ڕێژەی ئاسایی فۆسفۆر لە لەشدا 2.4 - 4.1 mg/dL، فۆسفۆر ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە تەندرووستی ئێسکەکان و ددانەکان هەروەها گرنگە بۆ گرژبوونی ماسولکە خانەکان و تەندروستی دەمارە خانەکان، هەروەها پەیوەندیدارە بە ڕێژەی کالسیۆم، زۆری لە ڕێژەی فۆسفۆر دەرخەری کێشەیە لە گورچیلەکان و ڕژێنی پاراسایرۆید، چونکە فۆسفۆری زیادە لە ڕێگەی گورچیلەکان دەپاڵێورێ و دەکرێتە دەرەوە لە ڕێگەی میز،

ئەو حاڵەتانەی کە دەبنە هۆی زیادبونی ڕێژەی فۆسفۆڕ (Hyperphosphatemia) بریتییە لە :-

- بەکارهێنانی دەرمانی دژە ترشەڵۆک بۆماوەیەکی درێژ

- زیاد لە پێویست وەرگرتنی دەرمانەکانی Diuretics میزپێکەرەکان و ڤیتامین D.

- ناتەواوی سیستمی خۆراک.

- نەخۆشی و ناتەواوی گورچیلە و جگەر.

حاڵەتەکانی کەمی فۆسفۆر (Hypophosphatemia) بریتییە لە :-

- بەرزی ڕێژەی کالسیۆم.

- کەمی ڤیتامین D.

- ناتەواوی سیستمی خۆراکی.

- زیاد دەردانی هۆرمۆن لەلایەن ڕژێنی پاراسایرۆید.

فۆسفۆڕی سپی[دەستکاری]

فۆسفوری سپی بریتیە لە مادەی فسفوری سپی نەرم کە لە مادەی فوسفات دروست دەکرێت بۆنی وەکوو سیر وایە ئەم مادەیە کاتێک لەگەڵ ئۆکسجین کار لێک دەکات ئاگر و دووکەڵێکی سپی دروست دەکات و بەر ھەر شوێنێک بکەوێت ھەموو ئەو کەسانەی لەو شوێنەدا بن بە تەواوی دەسووتێن. ئەم چەکە زیاتر بۆ حەشارگە سەختەکانی دوژمن بە کار دێت، وەکوو باڵەخانەی گەورە، توونێل و سەنگەرە توکمەکان.

چه‌كێكی به‌هێزه و ڕه‌نگی سپی مه‌یله‌و زه‌رده‌و بۆنێكی هاوشێوه‌ی سیر-ی لێدێت، ئه‌و بۆمبه له فۆسفات دروستده‌كرێت‌و له‌شی مرۆڤ به ته‌واوی ده‌سوتێنێت‌و ته‌نیا ئێسكه‌كانی پێوه ده‌هێڵێته‌وه.

له‌گه‌ڵ هه‌ڵمژینی هه‌وای بارگاویبوو به‌و چه‌كه ڕاسته‌وخۆ كه‌سه‌كه توشی كۆكه‌یه‌كی توند ده‌بێت و بۆرییه‌كانی هه‌ناسه‌دان‌و سییه‌كانی به‌ته‌واویی له‌كارده‌خات، دواتریش به‌ته‌واوی له‌شی كه‌سه‌كه ده‌سوتێنێت.

به‌گوێره‌ی په‌یماننامه‌ی ژنێف-ی ساڵی ١٩٨٩ به‌كارهێنانی فۆسفۆری سپی دژ به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی‌و ته‌نانه‌ت دوژمنانیش له‌جه‌نگدا، به قه‌ده‌غه و تاوانی جه‌نگ هه‌ژماركراوه.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

فۆسفۆر