یۆد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یۆد (بە ئینگلیزی: Iodine) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە هێمای کیمیاییی «I» و گەردیلە ژمارەی ٥٣..یۆد لە کۆمەڵەی ھالۆجینەکانە ‌(کۆمەڵەی ھەژدەھەم) و لە خولی پێنجەمە ، یۆد توخمێکی بریسکەداری رەنگ پەمەییە ، بە رێژەی ٠.٠٠٠٤٦% لە چینە کەڤرەکانی زەویدا بوونی ھەیە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا لە لایەن کیمیاساز کۆرتۆیس ((B. Courtois دۆزرایەوە کە بە شێوەی تۆپەڵ بلووری بوو . توخمی یۆد لە لەشی مرۆڤدا بە زۆری لە پێکھاتەی ھۆرمۆنەکاندا بەژدارە بۆ نموونە ‌/ ھۆرمۆنی تیرۆکسین کە یەکێکە لە ھۆرمۆنە سەرەکیەکانی گەشەی لەش و مێشک جا ئەگەر بێت و بڕی تەواو لە توخمی یۆد بەشدار نەبێت لە پێکھاتەی ئەم ھۆرمۆنەدا ئەوا کەسەکە توشی نەخۆشی ئاڵوکەوتن دەکات و دواتر دەیخنکێنێت. توخمی یۆد لە زۆرێک لە داو و دەرماندا بەشدارە و لە خۆراکیشدا بوونی ھەیە وەکوو / شیر ، کەلەرم ، زۆربەی خۆراکە ئاوییەکان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

یۆد