ئەستاتین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەستاتین (بە ئینگلیزی: Astatine) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە هێمای کیمیاییی «At» و گەردیلە ژمارەی ٨٥.لە کۆمەڵەی ھالۆجینەکانە و لە خولی شەشەمە ، ئەستاتین توخمێکی تیشکدەرە و زیاتر لە ٢٤ زڕتوخمی ھەیە کە نیوەتەمەنیان زۆر کورتە ، سەرەتا کیمیاناسان ئەم توخمەیان ناو لێنابوو ئەلەباماین Alabamine لەساڵی ١٩٤٠دا زانایانی ئەمریکایی ئیمێلیۆ سیگری و کۆرسۆن و ماکنزی لە زانکۆی کۆڵۆمبیا چەندین تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا ، بۆ ئەم مەبەستە ئایۆنی ھیلیۆمیان دایە بەر توخمی بزمۆپ ئەنجامەکەی بووە ھۆی پەیدابوونی توخمێکی نوێ کە تیشکی زۆر بەتین بوو و خۆنەگر بوو و لە ماوەیەکی زۆر زۆر کەمدا لەخۆیەوە ھەڵدەوەشا ، دەستبەجێ لەم رەوشتەوە ناویان نا ئەستاتین ، ناوی ئەستاتین لە لە وشەی ئەستالۆس ی یۆنانیەوە ھاتووە کە بەمانای خۆنەگر دێت. تا ئێستا ئەو بڕەی کە ئامادەکرابێت دەگاتە نزیکەی ٠,٠٥ مایکرۆگرام. لەبەر ئەوەی زۆر تەمەن کورتە تاکوو ئێستا کارێکی وەھای بۆ دەستنیشان نەکراوە لە کارەکانی رۆژانەدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ئەستاتین