ھالۆجین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھالۆجین بە کۆمە‌ڵە‌ی ١٧ لە خشتەی خولی دە‌ڵێن کە لە توخمە‌کانی کلۆر، فلۆر، برۆم، ئەستاتین و یۆد (و ھەروەھا ئوونوونسێپتیۆم) پێکدێن. ھالۆجینە‌کان چالاکترین توخمن لە خشتە‌ی خولیدا و بە توندی لە‌گە‌ڵ کانزاکان کارلێک دە‌کە‌ن و جۆرە ئاوێتەیەک پێکدێنن کە پێیان دەڵێن خوێیەکان بۆ نموونە توخمی «کلۆر ١٧» لەگەڵ کانزای «سۆدیۆم ١١» کارلێک دەکات و ئاوێتەی کلۆریدی سۆدیۆم ناسراو بە خوێی چێشت پێکدێنێت.