ئۆکسجین

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
فلۆراینئۆکسجیننایترۆجین
-

O

S
پیشاندان
گازی بێ ڕەنگ; شلەیەکی شینی کاڵ. بڵقەکانی ئۆکسجین سەردەکەون لەم وێنەی خوارەوە کە ئۆکسجینی شلە.
A glass bottle half-filled with a bluish bubbling liquid

هێڵە شەبەنگییەکانی ئۆکسجین
تایبەتمەندییە گشتییەکان
ناو، ژمارە، ھێما ئۆکسجین، 8، O
پۆلێنکردنی توخم نا کانزا, chalcogen
کۆمەڵە، خول، خشتۆک 16، 2، p
گەردیلە بارستە 15.9994گ•مۆڵ−1
شێوگی ئەلیکترۆنی 1s2 2s2 2p4
ڕیزبوونی ئەلیکترۆنەکان بۆ ھەر بەرگێک 2, 6 (وێنە)
سیفاتە فیزیاییەکان
دۆخ گاز
چڕی (0 °س، 101.325 کیلۆ پاسکاڵ)
1.429 غ/ل
چڕی شل لە قۆناغی کوڵان 1.141 گ•سم−3
قۆناغی توانەوە 54.36 ک، -218.79 °س، -361.82 °ف
قۆناغی کوڵان 90.20 ک، -182.95 °س، -297.31 °ف
النقطة الحرجة 154.59 ک، 5.043 مێگا پاسکاڵ
پلەی گەرمای توانەوە (O2) 0.444 کیلۆجول•مۆڵ−1
حرارة التبخر (O2) 6.82 کیلۆجول•مۆڵ−1
السعة الحرارية (25 °س) (O2)
29.378 جول•مۆڵ−1•کێلڤن−1
پەستانی ھەڵم
P (پاسکاڵ) 1 10 100 1 کیلۆ 10 کیلۆ 100 کیلۆ
لە T (کێلڤن)       61 73 90
سیفاتە ئەتۆمییەکان
أرقام الأكسدة 2, 1, −1, −2
کارۆ سالیبێتی 3.44 (پێوەری بۆلینگ)
وزەکانی ئایۆناندن یەکەم: 1313.9 کیلۆجول•مۆڵ−1
دووەم: 3388.3 کیلۆجول•مۆڵ−1
سێیەم: 5300.5 کیلۆجول•مۆڵ−1
نیوە تیرەی گەردیلە ھاوبەشی 66±2 بیکۆمەتر
نیوە تیرەی ڤان دێر والز 152 بیکۆمەتر
تایبەتمەندییەکانی تر
پێکھاتەی کریستاڵی شەش پاڵویی
باری موگناتیسی پارا موگناتیسی
گەیاندنی گەرمی 26.58x10-3  واط•متر−1•كلفن−1 (300 کێلڤن)
خێرایی دەنگ (gas, 27 °C) 330 مەتر/چرکە
ژمارەی تۆمارکردن 7782-44-7
نەگۆڕترین ھاوتاکان
وتاری سەرەکی: ھاوتای ئۆکسجین
ھاوتاکان بوونی لە سروشت نیوە تەمەن جۆری تیشک ھێزی تیشک (مێگا ئەلیکترۆن ڤۆڵت) بەرھەمی تیشک
16O 99.76% 16O هاوتای نەگۆڕە لەگەڵ 8 نیوترۆن
17O 0.039% 17O هاوتای نەگۆڕە لەگەڵ 9 نیوترۆن
18O 0.201% 18O هاوتای نەگۆڕە لەگەڵ 10 نیوترۆن

دووجار لە مێژووی زەوییدا خەستی ئۆکسجین گەیشتۆتە ئەوپەڕی ڕادە - بەڵام تا ئێستا ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی ئەوتۆ لەبارەی ئەو دووجار خستبوونەوەیە نەبووە. ئێستا و پاش پەرەپێدانی ڕێگایەکی نوێ، زاناکان بوارێکی باشیان بۆ لەباربووە، تا چاوێکی زانستیانە بە مێژووی زەویدا بخشێنن.

توێژەرانی بواری گیۆگرافی ناوی "Great Oxidation Event" لەو دووجار خستبوونەوەی ئۆکسجین دەنێن، کە پێش نزیکەی 2.4 ملیارد ساڵ و 750 ملیۆن ساڵ ڕوویانداوە و گۆڕانکاریان بەسەر ئەتمۆسفیری زەوییدا ھێناوە.

لەمیانەی لێکۆڵینەوەکانیاندا "Robert Frei" و ھاوەڵەکانی لە زانکۆی کۆپنھاگن کەڤری نیشتووی بە ئاسن دەوڵەمەندی زیاتر لە سێ ملیارد ساڵ تەمەن لە چەند شوێنکی جیاوازی سەرزەمیندا پشکنی. تیمی لێکۆڵینەوە پێکھاتەی "Chrom Isotope"یان لە بەرددا شیکارکرد و دواتر بۆیان دەرکەوت، کە "Isotope" پێھکاتەی ئۆکسجینی ئەتمۆسفیر نیشان دەدەن.

پەیوەندی نیشاندانەوە توێژەران بەم شێوەیە ڕوونی دەکەنەوھ: ئەگەر پێکھاتەی ئۆکسجینی ھەوا بەرزبێتەوە، ئەوا مەنگەنیزی ناو بەرد بۆ ئۆکسیدی مەنگەنیز دەگۆڕدرێت. لێرەدا ئەلکترۆنەکانی ناو ئەتۆمی کرۆمە بەرانبەری ناو کەڤری نیشتووەکان بۆ مەنگیز دەچن. ئەوجا ئەتۆمە داڕماوەکان ئاسانتر ئەکسەدە دەکەن، لە ئاوی باراندا دەتوێنەوە و بەرەوو چینە نزمەکانی زەوی دەڕۆن. ئەم دیاردەیەش لە "Isotope"ی "Chrom-53"دا زیاترە وەک لە "Chrom-52". ھەربۆیە شێوازی "Isotope"ی ڕێگایەکە بۆ زانینی ئاستی خەستی ئۆکسجینی ھەوا لەو کاتەی، کە کەڤری نیشتووە بە ئاسن دە‌وڵەمەندەکان لە بەردەکاندا سەقامگیربوون.

توێژەران لەسەر ڕووپەری گۆڤاری "Nature"دا بڵاویانکردۆتەوە، کە ئەنجامە کۆکراوەکان لەسەرتاسەری جیھان و دواتر شیکارکردنەوەیان زۆر سەرسوڕھێنەرن. پێش 1.9 ملیارد ساڵ لەمەوبەر خەستی ئۆکسجین دابەزییوە و زۆر لەناکاو بۆ ڕێژەیەی، کە زۆر کەمتربووە لەوەی پێش یەکەمین "Great Oxidation Event". ئاستەکەش گەیشتۆتە یەک‌ لەسەر سەدی خەستی ئۆکسجینی ئێستای ئەتمۆسفیر لە نزیکەی لە 21%. لێرەوە توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، کە یەکەمین "Great Oxidation Event" ھیچ بەرزبوونەوەیەکی خەستی ئۆکسجینی لە ئەتمۆسفیردا دروست نەکردووە.

"Robert Frei" پێیوایە، کە زۆری ئۆکسجین بۆتە ئەوەی، کە زیندەوەرەکان زیاتر دووەم ئۆکسیدی کاربۆن ھەڵبمژن. دەرئەنجام ئەتمۆسفیری زەوی ڕووی لەساردبوونەوە کردووە، چونکە خەستی گازە قەتیسمەبووەکان بەرەوو کەمبوونەوە ڕۆیشتوون. توێژەری دانیمارکی ناوبراو لەدرێژەی پەیڤەکانیدا دەڵێت: "ئێمە ھیوادەخوازین، کە ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکەمان ڕێگاخۆشکەرێک بێت، بۆ زیاتر تێگەیشتن، لە ئاڵۆزی گۆڕانکاری کەشی زەوی."

سەرچاوەکان[دەستکاری]

کورد کلیک