جۆیس بلەو
جۆیس بلەو | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨ی ئازاری ١٩٣٢ قاھیرە، میسر |
مردن | ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ 18th arrondissement of Paris، فەڕەنسا | (٩٢ ساڵ ژیاوە)
Married name | Joyce de Wangen |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی فەڕەنسی، زمانی ئینگلیزی، زمانی عەرەبی، زمانی کوردی |
پیشە | زمانناس، orientalist |
بواری کار | کوردناسی |
پۆستەکان | مامۆستا |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | Gilbert Lazard |
شاکارەکان | Manuel de kurde: dialecte sorani، Manuel de kurde: kurmanji، Méthode de kurde: sorani |
ژۆیس دو ڤەنگێن ناسراو بە جۆیس بلەو (بە فەڕەنسی: Joyce Blau)، ١٨ی ئازاری ١٩٣٢ لە قاھیرە - ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە فەڕەنسا) نووسەر و زمانناس و شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی و چالاکوانێکی سیاسیی ئاشتیخواز و دژەشەڕی فەڕەنسی بوو. بلەو دکتۆرای زمانی کوردیی لە زانکۆی سۆربۆن وەرگرتبوو و ھەر لەوێ مامۆستای زمانی کوردی بوو. جۆیس بلەو ھەتا کۆچی دواییی لە ٢٠٢٤ لە بەڕێوەبەرانی ئینستیتیوتی کوردیی پاریس بوو.[١]
بلەو دۆستێکی نزیکی ئانری کووریێل، چالاکوانی سیاسی چەپ و دامەزرێنەری بزووتنەوەی دیموکراتی بۆ ڕزگاریی نیشتمانی بوو و لە زۆرێک لە چالاکییەکانیدا بەشدار بووە. چالاکییەکانی ئەوان ئەوکاتە دەستیپێکردووە کە ھەردووکیان لە میسر دەژیان و دواتریش بە درێژایی ساڵانی نیشتەجێبوونی ھاوبەشیان لە فەڕەنسا بەردەوام بوو. بەدوای تیرۆرکردنی کووریێل لە ساڵی ١٩٧٨، جۆیس بلەو کۆمیتەی «فەلەستین و ئیسرائیل دەژیێن»ی دامەزراند و بەڕێوەیدەبرد، کە لە درێژایی ساڵآنی ١٩٨٠ درێژە بە کردەوەکانی کوریل دەدا لەپێناوی بەرەوپێشبردنی دیالۆگ لە نێوان ڕێکخراوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین و بزووتنەوەی ئاشتیی ئیسرائیل.[٢]
جۆیس بلەو لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە تەمەنی ۹۲ ساڵی لە فەڕەنسا کۆچی دواییی کرد.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- ^ «Who is the Kurdish Institute ?». Institutkurde.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئەرشیڤی کۆمیتەی «فەلەستین و ئیسرائیل دەژیێن» (بە ئینگلیزی)؛ ئەرشیڤکراو لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.
- ^ تۆڕی میدیاییی ڕووداو: جۆیس بلەو زمانناسی شارەزای زمانی کوردی لە ۹۲ ساڵی کۆچی دواییی کرد (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.