کەلھوڕی
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
کەلھوڕی ناوی یەکێک لە بنشێوەزارەکانی شێوەزاری کوردیی باشوورییە. زۆر جاران بە ھەڵە بە شێوەزاری کوردیی باشووری دەڵێن کەلھوڕی، کە چی کەلھوڕی خۆی لکێکە لە لکەکانی کوردیی باشووری. کەلھوڕی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لە شارەکانی وەک کرماشان، بیجاڕ، قوروە، گەیڵان، شاباد، قەسر، ئەیوان، سەرپێڵ زھاو، کرێن، ئیلام، بەدرە، و لە باشووری کوردستاندا لە شارەکانی وەک خانەقین، کەلار، مەندەلی و ناوچەی گەرمیان بە گشتی ھەیە.
کوردانی کەلھوڕ بە شێوەزاری خۆیان گۆرانی دەڵێن، بەڵام زمانناسانی نووژەن ئەم شێوەزارە بە کەلھوڕی و وەکوو لکێکی کوردیی باشووری ناو دەبەن. شەرەف خانی بەدلیسییش لە کتێبی شەرەفنامەدا کوردانی کەلھوڕ بە گۆرانەکان ناو دەبات.