ھ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئەلفوبێی کوردی
ئ    ا    ب    پ    ت    ج
چ    ح    خ    د    ر    ڕ
ز    ژ    س    ش    ع    غ
ف    ڤ    ق    ک    گ    ل
ڵ    م    ن    و    ۆ    ھ
ە    ی    ێ
پیتەکانی تر
ص    ڎ    ۊ
مێژووئەلفوبێی عەرەبیژمارەکان

ھ لە پیتەکانی ئەلفوبێی کوردییە کە نیشاندەری پیتی H یە لە ئەلفوبێی لاتینیدا. لە سۆرانیدا «ھ» لە کۆتایی بڕگەەکاندا زۆر کەمە و زۆرجار ئەگۆڕدرێت بۆ پیتێکی تر بۆ نموونە: تەھران بووەتە تاران یان گوناھ دەکرێ بە گوناح. بۆیە زۆر کەم لە کوتایی وشەکاندا ئەبینرێت. بەڵام لە کوردیی باکوور دا بە فراوان دەبینرێت وەک خوێندنگەھ یان مەھ .

ھێمای حاڵەتە دروستەکانی پیتی «ھ»ی کوردی

پیتی «ھ»ی کوردی چوار حاڵەتی ھەیە کە ھێمای حاڵەتە دروستەکانی لە وێنەکەدا ھاتووە. لە فۆنتەکانی عەلیشدا کە تا ئێستا زۆربەی کتێب و گۆڤارە کوردییەکانی پێ نووسراوە، پیتی ھ بەم شێوەیە دروست کراوە.

پیتی «ھ» لە ئەلفوبێی عەرەبیی کوردیدا، لەگەڵ پیتی «ه» کە لە عەرەبی و فارسیدا بەکاردێت جیاوازە. حاڵەتی جودا و سەرەتایی لە «ه»ی عەرەبیدا لەگەڵ «ھ»ی کوردیدا یەکێکن بەڵام ئەو دوو حاڵەتەی کە لە کۆتایی وشەکاندا دێت، لە «ه»ی عەرەبیدا ھێمای پیتی «ە»ی کوردییان (E) ھەیە.

پیتێک کە یونیکۆد بۆ زمانی ئوردووی داناوە بە ناوی Heh Doachashmee و بە ژمارەی 06BE نزیکترین پیتە بە پیتی «ھ» لە کوردیدا.[١] بەڵام حاڵەتی نێوان‌وشەی (Medial) ئەم یونیکۆدە بەو جۆرە کە لە ستانداردی ٥.٢ی یونیکۆد پێناسەکراوە لەگەڵ «ھ»ی کوردیدا جیاوازیی ھەیە. لەسەر ئەم کێشەیە لە ماڵپەڕی یونیکۆددا لێدوانێک کراوە.[٢] لە فۆنتێک کە بە تایبەتی بۆ کوردی دروست کراوە ئەکرێ ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین بەڵام لەو فۆنتانە وەک تەھۆما کە بۆ ھەموو زمانێک بەکاردەبرێن، کێشەکە دەردەکەوێت و دەبێ یونیکۆد، پیتێکی جیاوازی بۆ دابین بکات. بەڵام بەو جۆرە کە لە فۆنتە ئوردووەکانەوە دەردەکەوێت[٣][٤] حاڵەتی نێوان‌وشە بە شێوازی فۆنتەکان کەوتووە و لە بڕێک لە فۆنتەکاندا بە پێچەوانەی پێناسەکەی ستانداردی یونیکۆدە. لە فۆنتی PakType Naskh Basic کە فۆنتێکی ئازاد و پێشکەوتووی ئوردووە حاڵەتەکانی ئەم یونیکۆدە بە تەواوی وەک ئەوەیە کە لە کوردیدا دروستە.[٥] لە لێکۆڵینەوەیەک کە لە ماڵپەڕی زانکۆی ئایندھۆڤەندا ھاتووە باس لەوەدەکات کە لە ئەلفوبێی ئوردوودا حاڵەتەکانی ئەم پیتە لە ھەر جۆرەپیت و فۆنتێکدا دەتوانێت جیاواز بێت[٦]. کە ئەمە نیشان دەدات ئەو پێناسەیە کە لە ستانداردی یونیکۆدی ٥.٢ دا ھاتووە ئەوەندە گرینگ نییە و دەکرێ ئەم یونیکۆدە بۆ کوردی بەکار ببەین.

حاڵەتەکانی یونیکۆدی Heh Doachashmee بە ژمارەی 06BE لە نوێترین وەشانەکانی فۆنتە بەناوبانگەکان.

پەراوێزەکان[دەستکاری]