ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەلفوبێی کوردیی لاتینی ھەتا ئێستا بۆ نووسینی زمانی کوردی بە ئەلفوبێی لاتینی لە چەند جۆر ئەلفوبێی جیاواز کەڵک وەرگیراوە و ئەلفوبێیەکە زێدەتر لە باکووری کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان کەڵکی لێوەردەگیرێت.

ئەلفوبێی لاتینی[دەستکاری]

ئەلفوبێی مارۆگولۆڤ-شەمۆ[دەستکاری]

ئەلفوبێی مارۆگولۆڤ-شەمۆ

یەکەم ئەلفوبێی لاتینیی کوردی لە ساڵی ١٩٢٨دا بە دەستی ئیساھاک مارۆگوولۆف و عەرەب شەمۆ لە وڵاتی ئەرمەنستاندا ئامادەکرا. ئەم ئەلفوبێیە بریتییە لە:

A a B b C c Є є Ç ç D d E e Ә ә
F f G g Ƣ ƣ H h I i Ь ь J j K k
Ⱪ ⱪ Q q L l M m N n O o P p Ҏ ҏ
R r S s Ş ş T t Ţ ţ U u Y y V v
W w X x Z z Ƶ ƶ Ħ ħ Ә́ ә́

ئەلفوبێی ھاوار (بەدریخانی)[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٣٢دا جەلادەت عەلی بەدرخان لە گۆڤاری ھاواردا دەستی کرد بە بڵاوکردنی ئەلفوبێیەکی دیکەی لاتینی بۆ کوردی کە بە ئەلفوبێی ھاوار یان بەدریخانی ناسراوە و لە ٣١ پیت پێکھاتووە کە بریتین لە:

A a B b C c Ç ç D d E e Ê ê F f
G g H h I i Î î J j K k L l M m
N n O o P p Q q R r S s Ş ş T t
U u Û û V v W w X x Y y Z z

لەم ئەلفوبێیە زیاتر بۆ نووسینی بنشێوەزاری کورمانجی و زازاکی لە باکووری کوردستاندا کەڵک وەردەگیرێ. یەکێک لەو ھۆکارانە کە ئەلفوبێی ھاوار کەمتر بۆ شێوەزارەکانی (کوردیی ناوەندی، کوردیی باشووری، ھەورامی، لەکی) بەکارھاتووە نەبوونی پیتی جیاوازی ستاندارد بۆ «ح»، «ع»، «غ»، «ڕ» و «ڵ» یە.

ئەلفوبێی یەکگرتوو[دەستکاری]

ئاکادێمیی زمانی کوردی (کال) ئەلفوبێیەکی لاتینی بە ناوی ئەلفوبێی یەکگرتوو بە ئامانجی یەکبوونی نووسینی کوردی ئامادە کردووە کە لە ٣٤ پیت پێکھاتووە:

A a B b C c D d E e É é F f G g
H h I i Í í J j Jh jh K k L l ll
M m N n O o P p Q q R r rr S s
Sh sh T t U u Ú ú Ù ù V v W w X x
Y y Z z

سەرچاوە[دەستکاری]