ئەوڕەحمانی حاجی مارف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف (١٩٤٠، سلێمانی – ٨ یا ٩ی تەممووزی ٢٠٠٧) زمانناس و مامۆستای زانکۆ و نووسەری بەناوبانگی کوردە. پاش خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە سلێمانی چووە بۆ سۆڤیەت و لەوێ لە بەشی ڕووسی لە کۆلێژی ئادابی لێنینگراد بەکالۆریۆس و ماستەری لە زمانی و ئەدەبی ڕووسی وەرگرتووە. لە بەشی ڕۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستی سۆڤیەت لە لێنینگراد دکتۆرای زمانی کوردیی پێ دراوە .پاش ١٣ ساڵ ژیان لە سۆڤیەت گەڕاوەتەوە بۆ عێراق.[١]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

ھەندێک لە کتێبە چاپکراوەکانی بریتییە لە:

  • چی لەبارەی زمانی کوردییەوە نووسراوە، بەغدا ١٩٧٤
  • وشەی زمانی کوردی، کۆڕی زانیاری کورد، ١٩٧٥
  • وشە ڕۆنان لە زمانی کوردیدا، کۆڕی زانیاری کورد، ١٩٧٧
  • ڕێزمانی کوردی (وشەسازی-ناو)، کۆڕی زانیاری عێراق، ١٩٧٩
  • نووسینی کوردی بە ئەلفوبێی عەرەبی، ھەولێر ١٩٨٦
  • ڕێزمانی کوردی (وشەسازی-جێناو)، دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی، بەغدا ١٩٨٧
  • لە بواری فەرھەنگ نووسیی کوردیدا، بەغدا ١٩٨٧
  • ڕابەری سەرچاوە لەبارەی زمانی کوردییەوە، دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی، بەغدا ١٩٨٩
  • ڕێزمانی کوردی (وشەسازی-ئاوەڵناو)، کۆڕی زانیاری عێراق، بەغدا ١٩٩٢
  • کرداری کارا دیار و کرداری کارای بزر لە زمانی کوردیدا، یەغدا ١٩٩٤
  • ڕێزمانی کوردی (وشەسازی-ژمارە و ئاوەڵکردار)، کۆڕی زانیاری عێراق، بەغدا ١٩٩٨
  • ڕێزمانی کوردی (وشەسازی-کردار)، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم،سلێمانی ٢٠٠٠
  • مشتێک لە فڕوفێڵی کتێبی «چەند ئاسۆیەکی تری زمانەوانی»، بەغدا ٢٠٠٥

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ژیاننامەی زانستی ناودارانی کورد، نەریمان خۆشناو، ٢٠٠٨